کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌باسه‌ له‌ پۆلیسی سلێمانی چ باسه‌ ؟!‏

Monday, 25/01/2010, 12:00


پۆلیسی سلێمانی وه‌ک هه‌ر ده‌زگایه‌کی تری گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆته‌ گرفت بۆ خه‌ڵکی سڤیل و خودی که‌سێتی پۆلیسیش ، نمونه‌مان بۆ ئه‌م قسانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌ دامه‌زراوه‌ هیچ شتێکی به‌رچاوی نه‌کردووه‌ بۆ خه‌ڵکی و خودی پۆلیسیش ، کاتی خۆی ئه‌م ده‌زگایه‌ 3 به‌شی موخابه‌رات و به‌عسی بوو که‌ کارێکی وای کردبوو به‌ قێزه‌ونترین ده‌زگا بێته‌ پێشچاوی خه‌ڵکی ، ئه‌مڕۆش له‌ سایه‌ی ئه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ جوانانه‌وه‌ و له‌ سه‌رو هه‌موشیانه‌وه‌ مامۆستا نا جه‌لال هێنده‌ی تر شوکر بۆ خوا ده‌زگاکه‌ بێ که‌ڵک بووه‌ ! له‌ هه‌مووی سه‌یرتر پۆلیس ئه‌وه‌نده‌ نه‌گبه‌ته‌ له‌ دوای سه‌لاح چاوشین و سیف الله تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رێکی به‌ ویژدان و ده‌ست کراوه‌ و خاوه‌ن که‌سێتی نه‌کراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ر ، ئه‌ڵێی بۆی بڕاوه‌ته‌وه‌ ، ساڵانێکی دور و درێژ لیوا رزگار بوو که‌ڕووی کردبوو تا لایاندا و کرایه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ ئێستا له‌ هه‌ولێره‌ ، چاره‌ی نه‌ پۆلیس نه‌ ئه‌فسه‌ری نه‌ده‌ویست ته‌نها دزی ده‌کرد و ماستاوی بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و ئه‌شراف ده‌کرد ، بێگومان به‌ هاوکاری گروپێکی چالاکی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی خۆی له‌ شاره‌زایانی جه‌رده‌یی و فرت و فێڵ که‌ ئێستا ته‌نها ئه‌کره‌می ڕه‌شه‌ قه‌راخی ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌موو خانه‌نشینی به‌زۆر کران و ئێستا زۆریان کۆمپانیا ده‌گێڕن یان تجاره‌ت ده‌که‌ن به‌ خۆیان و ماڵ و منداڵیان حه‌رام بێت که‌ هه‌مووی دزینی ڕه‌نجه‌شانی ئه‌و پۆلیسه‌ پاسه‌وانه‌ داماوه‌ و چه‌ندانی تری بێ پشته‌ دزراوه‌ کاتی خۆی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌ش گروپو به‌رده‌ست و تاقمی خۆی جیایه‌ په‌روه‌رده‌ی خۆیان له‌ دزی و شاهیدی درۆدا ، ئێستا نجم الدين به‌ڕێوه‌به‌ره‌ قوڕی کردوه‌ به‌سه‌ر ده‌زگاکه‌دا کار و کاسپی مل شکاندنی ئه‌م و خواردنی داوه‌تی ئه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی فڵان و تڕۆکردنی فیساره‌ به‌ هاوکاری تاکه‌ چاوساغه‌که‌ی مدیریه‌ت ئه‌کره‌می ڕه‌شه‌ ڕۆژانه‌ به‌رد له‌ بنی پێی ئه‌م ده‌درێت و ماڵی ئه‌و وێران ده‌بێت ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ متمانه‌ی به‌ که‌س نیه‌ هه‌ربۆیه‌ بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه‌ که‌ ته‌نها که‌سی نزیکی زۆی له‌م ده‌زگایه‌دا بکرێنه‌ شت و ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنه‌کانی تریش وه‌ک پۆلیسی ناوشار و فریاکه‌وتن و که‌رته‌کانیش ، نمونه‌شمان بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ ئه‌وه‌تا زۆرێک له‌ که‌رت و بنکه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان بێ به‌ڕێوه‌به‌ر و بێ مدیر ماوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام سه‌ر به‌ شێخان نه‌بیت یان واسته‌ت نه‌بێت وه‌ک ئه‌فسه‌ر تا ماویت ئه‌یخولێنیته‌وه‌ ، پۆلیسیش ئه‌وا وه‌ک بتی گوێڕایه‌ڵی فرمانه‌کانی لێهاتوه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نازانیت به‌ کۆمه‌ڵ وه‌ک مێگه‌ل به‌ندیان ده‌که‌ن ئیتر ئه‌مه‌ حاڵی پۆلیسی سلێمانی و ده‌زگای ناوخۆیه‌ که‌ ئه‌مه‌ مشتێکه‌ له‌ خه‌روارێک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە