کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەمرۆ دەتەپە لە توركیا چیمان بۆ ئەكات؟!

Sunday, 29/03/2009, 12:00

1777 بینراوە


ئەمڕۆ 29/3/2009 لە توركیای خاوەن حەفتاملیۆن كەسیدا كە زیاتر لە 30 ملیۆنی كوردە هەڵبژاردنی شارەوانیەكان بەرێوە دەچێت، توركیا لەرووی جیۆسیاسیەوە بە یەكێك لە ووڵاتە گرنگەكانی ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەنرێت، لە رووی عەسكەریشەوە بە دووەم هێزی ناتۆو سوپاكەشی بە پڕچەكترین و لۆجستیترین سوپای ناوچەكە ئەژمار ئەكرێت كە تەنها ئەم رەهەندەیە وا ئەكات ئەمریكاو ئیسرائیل بەردەوام لە دڵداری سیاسیدا بن لەگەڵیدا، لەبەرانبەر ئەمانەشدا توركیا بێ ململانێ نییەو خاوەنی بەهێزترین بەرهەڵستكاری سەرسەختی وەك پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) یە، كە لەساڵی 1984 ەوە خەباتی چەكدارییان بە رێبەرایەتی عەبدوڵا ئۆچ ئالان دەستپێكردووەو رووبەرێكی زۆر لە خاكی كوردستانیان بەدەستەوەیەو تاكە حیزبی بەرهەڵستكاری دیسپلین و خاوەن هەژموونی كوردن كە قوڵایی نێودەوڵەتیان هەبێ و بە مەترسی سەر دەوڵەت و ئاسایشی نەتەوەیی تورك دابنرێن، كە توانیویانە خەباتی هەر چوار پارچەكەی كوردستان ببەستنەوە بە فەلسەفەو پەیامێكی شۆرشگێرانەوە، هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا ئەمرۆ بەرێوە ئەچێت و كێبركێی سەخت لە كوردستاندا لە نێوان ئەكەپەی دەسەڵاتدارو دەتەپەدایە كە هەردوو حیزب خاوەنی تەمەنێكی كورتی كاركردنن،AKP دادو گەشەپێدان، بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئۆردوگان كە سەرۆكی حیزبەو لە ساڵی 2001 هاتۆتە ناو شانۆی سیاسی و ململانێی عەلمانیەت و خورافەگەری ئیسلامی و چەپ و توركە رادیكاڵ و راسیزمەكان ئەكات، ئێستاش ئەیەوێت سەرنجی كوردەكان راكێشێت بەلای خۆیدا بەتایبەتی شعوری كوردەكان كە شعورێكی ئاینی و نەتەوەیی تێكەڵە، دەتەپەش بە هەمان شێوە وەك حیزبێكی رەسمی بێچەك و مەدەنی كوردی ساڵی 2005 بەرەسمی دروست بوون ئەگەرنا وەكو رێكخستن و جەماوەر مێژووی پێشتریان هەیە، سەركەوتنی دەتەپە گرنگە بۆ كورد لە توركیا گەر سەركەوتنی رێژەیش بەدەست بهێنێ ئەوا ناهێڵێ میرات و كولتورو زمانی كوردی لە توركیا بێ كەس بمێنێتەوەو گۆانكاری ریشەیی ئەخوڵقێنێ و ئیدی بەو ئاسانییە توركەكان یاری بە چارەنوسی كوردەوە ناكەن، دیمەنی ووتارە جەماوەری و ئەفسونگەریەكانی بەرپرسانی دەتەپە وەك ئەحمەد تورك و لەیلا زاناو بایدەمیر لە شارە كوردیەكان لەبەردەم ملیۆنان كورددا، ئەو ئاماژانە ئەدەن بەدەستەوەو ئەو هەستە دروست ئەكەن كە سەردەمەكە سەردەمی بوژانەوەی بیری نەتەوایەتی كوردەو كورد ئیدی تەریك نیەو تەنها بنەماڵەو ئاغاو سەرۆك خێڵەكان خاوەنی نین!! دەتەپە گوزارشت لە رۆحی كوردی ئەكات و لە كێبركێدایە لەگەڵ حیزبێكی ئیسلامی بەناو میانرەو كە گرەو لەسەر دەنگەكانی كورد ئەكات و بە سیاسەتی ماكیاڤیلیانەو هەندێ مافی سەرزارەكی بۆ كوردو فێڵی TRT6 ئەیەوێ سۆزی كوردان بەلای خۆیاندا راكێشن و لەم لاشەوە تیۆریزەی ئەوە ئەكەن پەكەكە چەك بكەن، كە ئەم نەخشە مەترسیدارترین نەخشەی فاشیزمی نوێی توركیاو ئۆردوغانە دژی كورد ئەگینا ئەجنداكەی ئۆردوغان چەند ساڵە چی بۆ كورد كردووە جگە لە لەشكركێشی بۆ كوردستانی باشوور و هەرەشەی خاوەندارێتی كەركوك و موسڵ؟
دواجار وەك چۆن لە جەنگدا جەنراڵەكان خەون بە داگیركردنی قەڵای سەختی قەندیلەوە ئەبینن، ئاواش ئۆردوغانیەكان لەم هەڵبژاردنەدا خەون بەداگیركردنی قەڵای سەختی دیاربەكرەوە ئەبینن كە پایتەختی كوردستانی گەورەیە، دەتەپە واتە پارتی كۆمەڵگەی دیموكراتی زیاتر لە 50 سەرۆك شارەوانیان هەیە لە شارو شارۆچكەكانی توركیاو بە هەڵبژاردن و دەنگی كورد توانیان سەرنجی رای گشتی توركی و عەرەبی و جیهانی راكێشن بەلای خۆیاندا، كە بە باڵی سیاسی پەكەكە ناسراون و لە هەڵبژاردنەكانی ئەمرۆشدا پێم وایە دەتەپە ئەگەر سەركەوتنی تەواویش وەدەست نەهێنن ئەوا ئەتوانن پارێزگاری لە پێگەی خۆیان بكەنەوەو ئەو دیوارە شۆڤێنیەی تورك بلەرزێنن و كێشەی كورد مەدەنیانە و بە نەرمی و بە دەنگی كورد دەستكاری بكەن، چونكە چارەسەر بۆ كێشەی كورد لە دیاربەكروماردین و ئەنكەرەیەو لەدەستی دەتەپەو پەكەكەدایە نەك كۆنفرانسە سازشكارو نمایشگەریەكانی یەكێتی و پارتی!؟

[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)