دزی و گەندەڵی كوڕەكانی حاجی یەحیا، سەرۆكی حكومەتیش لە پرخەی خەوە !!
Saturday, 24/01/2009, 12:00
1670 بینراوە
لەسەرووی هەموو شتێكەوە دەمەوێت ئاماژە بەوە بەم كە بەهۆی ئەم زەبر و توندوتیژیەی لە زانكۆی جیهاندا هەیە بوە هۆكاری ئەوەی كە ناوی خۆم نەنوسم ، چونكە دڵنیام كە ئەگەر سەرۆكایەتی زانكۆ بزانن كە چ قوتابیەك ئەم زانیاریانەی نوسیوە ئەوە ئەگەر دەری نەكەن دڵنیام كە ئەم ساڵ دەری ناچوێنن .
دیارە ئەم زانكۆیە خاوەنەكەی "كوڕە برسیە پڵنگەكانی!! حاجی یەحیان " كە یەكێكن لە بازرگانەكانی هەولێر كە من بەس زانیومە لەبازاڕ كاسبیان كردووە بە دووكان و كەسابەت پارەیان دەست كەوتووە بەم دواییەش بەهۆی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و شەریك بوون لەگەڵ بەرپرسەكانی ئەنجومەنی وەزیران بەتایبەتی سەرباز هەورامی كە ناسراوە بە خزمەتكارەكەی نێچیر بارزانی ، بەم دزیانە بونە بزنزمانێكی نێو دەوڵەتی ئێستاش ئەم دوكاندارانە زانكۆی ئەهلی دادەمەزرێنن و خەڵك فێری زانست و تەكنەلۆژیا دەكەن..!
دیارە هەبوونی زانكۆی ئەهلی لەڕاستیدا كارێكی خراپ نیە بەپێچەوانەوە لە بەرژەوەندی خوێندكار دایە بەڵام نەوەك بێیتو بە قێزەوەنترین شێوە بێ ویژدانانە ئستغلالی وەزعەكە بكەیت، لەوانەیە هەموومان ئەوەمان لەبیر بێت كاتێك ئەمساڵ قوتابیانی شەشی ئامادەیی لە باشوری كوردستان ڕێژەیەكی ئێجگار زۆر دەرچوێنران بە پەنجا ..!! لەبەرامبەر ئەمەشدا لە كاتی وەرگرتنی قوتابی لە زانكۆ و پەیمانگاكان چەندین تایبەتمەندی و مەرجی وەرگرتن خرانە ڕوو بۆئەمەش لەكۆی ئەو قوتابیانەی كە دەرچووی پۆلی شەشی ئامادەی بوون نزیكەی دەهەزار قوتابی لەبەشی زانستی و وێژەیی وەرنەگیران لە خوێندنی باڵا ئەمەش لای هەموو كەس ئاشكرا دەبێت كە وەزیری خوێندنی باڵا و كۆلێژە ئەهلیەكان شەریك بوون و تاكو كۆلێژە ئەهلیەكان بەم قوتابیانە پڕ بكەنەوە ئەم پیلانەشیان سەری گرت و زۆرێك لە قوتابیان چونە ئەهلی و بە پارەیەكی ئێجگار زۆر وەرگیران كە لە زانكۆی جیهان لە سێ ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار تاكو شەش ملیۆن دینار بەپێی جۆری بەشەكان دابەشكرابوو ئەمە بۆ هەر ساڵێك هەر قوتابیەكیش دەرنەچێت ساڵی داهاتوو هەمدیسان پارەكەی پێ دەژمێرن وە مەرجیش بۆ نمرەكان دانەنرابوو پەنجا باشترین نمرەیە لای ئەوان .
ئەمانە هەمووی لەلایەك بێ خەبەری سەرۆكی حكومەتیش لەلایەك نازانم كەی مەجالی دەبێت چاوێك بە میدیاكان بخشێنێت و گوێ لەخەمی خەڵك بگرێت ئەی كە سەرۆكی حكومەتە ئەركی ئەو نیە بەرگری لە تاك بكات و مەجال نەدات بچەوسێندرێنەوە ... یان خۆشی بەو نەهجە كار دەكات ئەویش حەزی بەم توندوتیژی و غەدرەیە؟؟ بۆیە دەڵێم لەخەو هەڵسە سەرۆكی حكومەت وا لە وڵاتەكەت بازرگانی بە خوێندن و بە دەروونی خەڵك دەكرێت ، ئەی منداڵی هەژار نەخوێنێت ؟؟ پارەی ئەهلی لەكوێ بوو؟ تۆ بۆی دەدەیت ؟؟ ئاخر تۆ تا بازرگانی لەئارادابێت كڕینی ڤێلا و كۆمپانیا و بانكت هەبێت چ كاتێك كاتی خۆت بۆ هاو نیشتمانیان تەرخان دەكەیت ؟ تەنیا باوكی تۆ خەباتی كرد..؟ خۆ ئەو پاڵەوانی فیلم نەبوو بەتەنیا لەشكرێك دوژمن ببەزێنێت!! بۆ باوكی من و خەڵكی تر ئەوكات جاش بوون ؟ تكایە! بەسە گیرفان پڕكردن دڵنیابە لەبەر دەستی میللەتیش دەرچیت لەدەست عەدالەتی ئەم خوایە دەرناچیت ، نامەوێت هەموو شتێك بخەمە ملی تۆ چونكە ئەوانەی تر كەلە دەسەڵاتن زۆر لەتۆ گەندەڵ ترن.بەڵام ئاگاداری هەندێك شت بیت كە بۆ بەرژەوەندی گشتی باشە باش بزانە كە لە كوردستان لە ساڵی 2009 خەڵك تەعریب دەكرێت !! ئاگاداری ڕەوشی خوێندن نیت بەڕێزت ڕێگە بە كۆلێژی ئەهلی دەدەیت تا بەم شێوەیە خوێندن لە كوردستان ریسوا بووە بۆنمونە لە زانكۆی جیهان
سەرۆكایەتی ئەم زانكۆیە كۆنە جاشێكی نەزان و نەفام بەناوی (د.ئەمجەد) بەڕێوەی دەبات كە كەس نازانێت ئەو دكتۆرایەی بە جۆرێك دەست كەوتووە ، ئەو ئەوەندە خۆی بەزل دەزانێت پێی وایە تەنیا ئەو دكتۆرای هەیە !! لەگەڵ هەموو ئەندامانی كۆلێژەكە خراپە تەنیا كەتوڕە دەبێت بە خاتونە سكرتێرە نازدارە عەرەبەكی چاك دەبێتەوە !!!! كەس نازانێت ئەو سكرتێرە جادوكەرە یان حەبی هێوركەرەوەیە !! ئەمە لە لایەك لەلایەكی ترەوە تا ئێستا لەگەڵ چەندین قوتابی شەڕی كردووە زۆر بێ ڕەوشتە بەرامبەر قوتابی وەڵامی كەس ناداتەوە كەسیش بۆی نیە بەلای ژورەكەی دابچێت ، لە سەدی هەشتای مامۆستاكانی ئەم كۆلێژە عەرەبە توند ڕەوەكانن كە ڕوخساری قوتابیە كوردەكان دەبینن ئەوەندە توڕەن وادەزانن ئێمە سەداممان لەسەر حوكم لاداوە .!! وانەكان بەزمانی عەڕەبیە بۆت نیە بەكوردی لەناو محازەرە قسە بكەیت و ناشبێت بە كوردی وەڵام بدەیەوە ، سەرۆكی بەشی یاساش كوڕە عەڕەبێكی ئەوەندە دڵسۆزە بۆ نەتەوەكەی خۆی كە ناوی (د.قوسەیە) بەراستیش لە كوڕی سەدام دەچێت ئەوەندە زاڵمە قوتابیەكی داماو شانی بەر شانی كەوتبوو نەیناسی بوو دكتۆری بەڕێزیش بەو پەڕی سەقافەتەوە دەستێكی باشی قوتابیەكە شوشتەوە بە جوێن و قسەی ناخۆش ئەمە ڕەوشی كۆلێژی ئەهلیش هەر ناڕەزاییەكیش بكەیت دەركردنت مسۆگەرە چونكە زانكۆی ئەهلی تەنیا ماڵی ئەوانە قوتابی میوانە لەوێ ،خۆیان لە كۆلێژ كتێب دەفرۆشن دەبیت لەوێ بكڕیت كە نزیكەی 150 $ خەرجیەكەیەتی بۆ سەرجەم كتێبەكان كەچی قوتابیش كتێبی كڕیوە و مامۆستاكانیش مەلزەمە و دەفتەر بەكاردێنن ، لێرەدا پێویستە ئەوە بزانین هەموو قوتابیەك ئەمانە دەزانیت بەڵام چارە نیە مرۆڤ ئەگەر چاوی لە داهاتوێك بێت ناچارە هەموو ئیهانەیەك قبول بكات بەڵام پێویستە لایەنی پەیوەندی دار و خودی نێچرڤان سەرۆكی حكومەت بەئاگا بێت و بزانێت كە ڕەوشی خوێندن چۆن بەڕیًَوە دەچێت لە كوردستان بەڵكو ئێ خوایە دڵی نەرم بكات و كەمێك میللەتەكەی بەبیر بێتەوە .