کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بتڵی ئاوەوە بۆ خرتە بەردێ. لەخرتە بەردێكەوە بۆ ئەو چەكەی ئازادییم پیدەبەخشێ

Sunday, 01/05/2011, 12:00


فەلسەفەیەكی بێمانایه‌، که‌ قوربانییه‌ک دەستی تەوقە بۆ جەلاده‌که‌ی درێژ بكات..
ئەوەی جیهانی دابەشكردوە.فەلسەفەی بەرژەوەندی ئابوریی و سەروەری نەتەوه‌كانە.
هەموو گرفتەكان و هۆی گرژبوونیان بنەمای بەرژەوەندی ئابورییە، كە پابەندە بەسەقامگیری بژیوی كۆمەڵگا و ئایندەیەكی جوان بۆ نەتەوە. ئەم ئەركە نەوەی سیاسی سەردەم پیشكەشی دەكات بە نەوەی سیاسی ئایندە پرۆسیسی گۆرینی دەسەڵاتە لە گروپیكەوە بۆ گرۆپیكی تر، مەرجی زیندووبوونی كۆمەڵگا نیشان دەدا. شۆرشێک راپەرینێک نییە، که‌ دابراوبێت لەم بنەمایە. ئازادی میللەتانی جیهان نە تەنیا بە رێگەیەك و نە تەنیا بە تیروریی فەلسەفەیەك و نە تەنیا بەچەكێك مسۆگەر بووە، بەڵكو بە پێ ئەدمۆسفیری سیاسیی و ئاوزانی سیاسی دوو جەمسەری دژ بەیەكی كۆمەڵگا و شێوەی خەبات و شێوەی هیز و چەك دەستنیشان دەكات. شەریعه‌تی پیرۆزیی و سەروەری نەتەوە، ئه‌و شرعیت و ره‌وایه‌ دەدات ب ەمرۆڤ، که‌ لە خەباتیدا هەرچۆرە چەكێك و ریگەیەك پیویست بێت بۆ ئازادیی و بۆ رزگاریی بەكاری بهینێ. ئەو قارەمانانەی بەهۆی هیزی چەكەوە نیشتمان و گەلیان لە دەسەڵاتی دیكتاتۆری و داگیركەر رزگاركردوە نە بە تیرۆیست نە بەچەتە ناویان نه‌هێنراوه‌، بەڵكو بە قارەمان و رزگاركەری نیشتمان ناویان دره‌وشاوه‌ته‌وه‌.
.نەتەوەی كورد وەك بەشیك لە نەتەوەكانی نێوچەی رۆژهەڵاـی نیوەراست توشی پیفلیجبوونی تیگەیشتن بووە لەهەلبژاردنی شیوەی خەبات وفەلسەفەی بیركردنەوەی سیاسی.لەدوای سالانی دوای جەنگی جیهانی یەكەمە تارمانی سیستەمی دووجەمسەری بیری مرۆڤەكانی ئەم ناوچەیە لەبیری خەباتی چینایەتی ویەكیتی كریكارانی جیهان كۆمەلی شتی تر ئالۆسكاوبوو.لەم قۆناغەشداكەقۆناغی باڵادەستی سەرمایەدارای جیهانە(دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگای)رۆژهەڵاتی.ئەمەش بازییەكی ترە زەمەنیكی تر لە دواخستندا دەمانهێڵێته‌وە .
هەموو شۆرشی نەتەوەیەكی بێماف شۆرشیكی (دیموكراسییە) شیوەكەی هەرچ جۆریك چەكەكەی هەشیوەیه‌ك بێ .هەڵبژاردنی شیوە و فەلسەفە و هیزی و چەكی شۆرش دەبیـ تەبایی بێت لەتەك ئاوزانی سیاسی و سیستەمی سیاسی ئەو نیشتمان و نەتەوەیەدا. بۆچی دەبێت خەباتی كورد جیاوازتر بیت لەخەباتی گه‌لانی تر. خەباتی گەلانی تونس و میسر و یەمەن سوریا و لیبیا لەتەك خەباتی كوردا جیاوازن چونكە جەستەی سیاسی و پیكهاتەی كۆمەڵگان جودان.
ئیمە لەباشوری كوردستاندا دوو ئەركمان لەسەرشانە كە هەردووكی لەپیناو یەك (ئیستراتجیە) ئەویش بنیاتنانی دەسەڵاتێكی سیاسی رەسەنی كوردی(سەربەخۆ)دەكرێ ئەم دەسەڵاتە سیاسیە لە قۆناغیكدا لەفیدریالیدا بێت لە قۆناغیكدا لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردیدا.بۆ گەیشتن بە هەر یەك لەو قوناغە ئیستراتجیانە ئیمە دوو دوژمن بەرەوڕومان وەستاون .
یەكەم : دەسەڵاتی كوردی ناڕەسەن (جەلالیی و مەلایی)
دوهەم : ناسونالیستی عەرەبی
بڤەی ئەم دوانە بۆ كورد خراپترینیان پیسترینیان (دەسەڵاتی كوردی ناڕەسەنە)چ دەسەڵاتی چەق لەبەغدا وچ لە هەولیر هیچ كوامیان لەسەر بنەمایەكی مۆدیرن وئاوزانیكی سیاسی دیموكراسی دروست نەبوون تا بە ریگەی دیالۆگ وپرۆسیسی هەلبژاردن لە دەسەڵات روتیان بكەینەوە(دەتوانین بیژین دەسەڵاتی(چەكداری)جەلالی و مەلالی ناشیرینترین هیزێكی ملیشیان بڤەیان بۆسەر ئاسایشی ناوچەكە بەگشتی هەیە.ئەوان لەهیچ زمانیك ناگەن تەنیا زمانی هیز وچەك نەبێت.دەكرێ هیزیكی دیموكراسخواز بەهیزی چەك دەسەڵاتی دكتاتۆر بگۆرێ سیستەمیكی دیموكراسی دروستبكات.لێ دكتاتۆروخێڵ بەهیزدەسەڵات وەربگرن وهەربەهیزیش خۆیان دەپاریزن وهەربەهیزیش وەڵامی داخوازییەكانی گەل دەدەنەوە..

توندوتیژی لە سیستەمی دیموكراسیدا (تاوانە و ڕەواشە)
توندوتیژی لەسیستەمی دیكتاتۆریتیدا (ڕەوایە تاوان نیە)
توندوتیژی لەسیستەمی دیموكراسیدا (تاوانە و ڕەواشە) تاوانە چونكە لەكۆمەڵگای دیموكراسیدا یاسا و سیستەمیكی سیاسیی و پەرلەمانی هەیە كە ئەركی گرفتەكان وچارەسەری كیشەكانی لەسەر شانە، نەك كەسیك و تاکە پارتیك. چۆن هاووڵاتیكی سادە بەرپرسیارە لە هەڵەی خۆی ئاواش سەركردەیەكی سیاسیش هەمان شیوە. یاسا گەر مافی تاكی پاراست تاك بۆ گەیشتن بەئامانجەكانی پەنا ناباتە بەر هێز. ڕەوایە ئەگەر دەسەڵاتی گۆی بۆ داخوازییەكانی زوربە نەگرت .ووڵاتیكی دیموكراسی نییە شەر و بەیكدادانی خویناویی لەنیوان راپەرین و هێزی پولیسدا رووی نەدابیـت. تیرۆر و توندوتیژی لەكۆمەڵگا وسیستەمی دیموكراسیدا كاتێك ڕەوایە كە (ئاسایشی نەتەوەیی) لەلایەن كەسێك یان ووڵاتێكەوە مەترسی و هەرەشەی چووە سەر.
بەریتانیا خاوەنی كۆنترین پەرلەمانی ئەوروپییە . سەرۆك وەزیرانی ئەو ووڵاتە (تۆنی بلیر) ووتی (هێزی سەربازی بۆ سەركەوتنی (خیر) چاكە .هەر ئەم سیاسیە دیموكراتە لەماوەی دەسەڵاتیدا هاوبەشی پینج جەنگی لە دەرەوەی نیشتمانەكەی كرد .
1. سالی 1998 هاوبوش بوو لە لیدانی فرۆكە جەنگیەكانی عیراق
2. ساڵی 1999 هاوبەشی جەنگی كۆسفۆی كرد
3. ساڵی 2000 هیزی نارد بۆ ناوچەی سییرە لیونا
4. ساڵی 2002 هاوبەشی لە جەنگی ئەفغانستاندا كرد
5. ساڵی 2003 هاوبەشی دلگیركردنی عیراقی كرد ..... + 1
ئەمانەگشتی بە هیزی سەرباز فرۆكە وتوندوتیژی و كوشتنی مرۆڤ بووە .

1968شاری بەرلین

كەندی و ئالان دۆلاس لیپسراوی cia

دەیستوفسكی دەڵی (لەتەك هەموو هیز وتوندوتیژیەكم گەر ئازادیەكی بیسنورم بۆ مسۆگەربكات)
ئیمڕۆپەیوەندیە نیودەوڵەتییەكان وتویرەنویكانی سیاسی جیهان(Realism)لەسەربنەمای هێز وبەرژەوەندیە. هێز بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و (ئاسایشی نەتەوە) ئاسایشی نەتەوە گشت یاساكان دەشیلی ئەگەر لەپیناوی ئاسایشی نەتەوەدا نەبێ . بۆیە ئەم هێزە چاو لە هەڵەی هیچ سیاسیەك ناپۆشی ئەگەر ئەو سیاسیە ئاسایشی نەتەوەی نەپاریزێ . لە1963-juni-26..كەنەدی سەرۆكی ئەمەریكی لە شاری بەرلین ووتی(Ich bin ein Berliner ) لە-Nov-22 1963 لەسەردانیكدا بۆ ناوچەی دالاس كوشتیان. ئەوەی كوشتی كەسیكی نەبوو لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەمەریكی فاكتەرەكانی لاوازی كەنەدی بەرامبەر بە خرۆشوف. كیشەی كوبا . فیتنام ..+2 سەرۆك وەزیرانی سوید پالمە كوژرا .لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوو سنوری ئاوی ووڵاتەكەی بخاتە ژیر ركیفی ناتۆە لەسەردەمی (ریگانی ئەمەریكی و مارگریت تشاتری بەریتانی) ئەم دوو ووڵاتە هەردووكیان (دیموكراسین)+3
هێزی ناتۆ پیكهاتەی هیزی كۆمەڵە ووڵاتێكی دیموكراسین . چ گرفتیكە بۆ ووڵاتانی ناتۆ دانیشتوانی لیبیا لە قەزافی توڕەن لە(بەرژەوەندی) زیاتر. ئوبامە لەچاوپیكەوتنیكیدا لەتەك (N-B-C) دانی بەوەدانا كە هیزی سەربازی دژی قەزافی بەكاردەهینی ئەو بە بیانووی سەقامگیری ناوچەكەیە لێ لە كرۆكدا بەرژەوەندیە.

جەلال و مەسعود وه‌ک مرۆڤ، نیوەیان ئاژەڵه‌
دەوڵەت چییە ؟ دامەزراوێكە پیكهاتووە لە كۆمەڵی كەس ئەركی سەرشانیان جیبەجیكردنی كاروباری هاووڵاتیانە.یاسایەك دەبێتە بنەمای كاریان.لەهەمان كاتدا دەوڵەت دامەزراوێكی سیاسیە چونكە ژیان بەبێ سیاسەت بەڕیوەناچێ , دامەزراویكی یاسایشە, چونكە لەم دامەزراوە سیاسیەدا دەسەڵاتی یاسا سەرەورە نەك سیاسیەك وپارتێك. یانی دەسەڵاتی سیاسی بە هۆی یاساوە بكاردەهینرێت . میكافیللی لەمەڕ(هێز ویاسا) دەڵێ (هەرسیاسیەك لە چۆارچیوەی یاسادا ڕەفتاری نەكرد ئەو سیاسیە نیوەی ئاژەڵە).
ریتشارد شنایدر لەساڵی 1954 لە زانكۆی(برتیستون) ووتی (ڕەوشتی دەوڵەت .ڕەوشتی خاوەن بڕیارەكانە) ئەو ژیانە كولەمەرگی و كوشتنی مرۆڤی داماوی كورد و كردنی شارەكان بەسەربازگا.توندوتیژی و هینانی هیزی سەربازی عەرەبی بۆ سەرجەستەی زامداری هەڵەبجە .ئەمانە گشت سنورەكانی پیرۆزی نەتەوەیان بڕێ هیچ پەیوەندیەكی مۆرال و اخلاق و مروی . لە نیوان گەلی كورد و دەسەڵاتی مافیا كوردیدا نەماوە , تەنیا پرۆژەی پاككردنەوەی باشور لەم دەسەڵاتە پیسەزیاتر.

ئه‌مڕۆ كوردستانی حەوت پارچە
چەقۆ كێش قوڵایی زام ئازاری قوربانییه‌که‌ نازانێت. ئەوە که‌سه‌ زامدارەکه‌یه‌، که‌ قوڵای  و ئازاری زامی جەستەی خۆی دەزانێت.

جاران ئەگەر كوردستان چۆار پارچە ببووبێت ئەوە ئیستا لەژیر دەسەڵاتی مافیای كوردیا بۆ بە حەوت پارچە.باشوری كوردستان (بەشی زەرد و بەشی سەوز وناوچە دابڕاوەكانی باشور بە پراكتیك بوونەتە سێ بەشی جودا لە جەستەی كوردستان.ئەوە نەتەوەیەكانن ئازاری پارچەكردنی كوردستان دەكیشن نەك مافیای كوردی.
با لە جیاتی تەوق
لە بتڵی ئاوەوە بۆ خرتە بەردێ..
لەخرتە بەردێكەوە بۆ ئەوچەكەی ئازادیم پیدەبەخشێ

سەرچاوەكان
1 john Gray- Politik der Apokalzpse
Claus Jacobi Unsere fnfzig Jahre2
Udo Ulfkotte- Der Krieg im Dunkeln:3

29-04-2011 سان پیترسبۆرك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە