کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئایا جه‌وهه‌ر نامیق هه‌ڵه‌که‌ی حسێن کامیل دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌! وه‌ڵام بۆ کاک دلێر

Thursday, 04/06/2009, 12:00


کاکی به‌رێز کاک دلێر ...خوێنه‌رانی بابه‌ت، ئه‌وه‌ی من له‌نزیکه‌وه‌ ئاگام له‌ دانیشتنی کاک جوهر بێت نه‌ له‌ ده‌می خۆیه‌وه‌ نه‌له‌ میدیاکاندا باس له‌ وازهێنانی ئه‌م زاته‌ نه‌کراوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ خودی پارتی دیموکراتی کۆردستان،هه‌رئه‌وه‌نه‌بێ که‌ له‌ ماڵی خۆی دانیشتووه‌و له‌سه‌ر هه‌ندێک هه‌ڵوێست که‌ هه‌ی بووه‌ ته‌نانه‌ت له‌میدیاکانی پارتیشه‌وه‌ هیچ نو‌سینێکی نابه‌جێ له‌سه‌ر کاک جه‌وهه‌ر نه‌نوسراوه‌، به‌ڵام ناوبراو هه‌میشه‌ نوسراوه‌کانی له‌ بڵاوکراوه‌کانی پارتی و ئه‌وانی که‌شدا زۆر به‌ڕونی ڕه‌خنه‌ی له‌ ده‌سته‌ڵات گرتووه‌و ڕای خۆی ئاشکراکردووه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان .دیاره‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌ ململانێی نیوان لایه‌نه‌سیاسیه‌کان به‌ره‌و تاوی گه‌رمی ده‌روات .من پێم وایه‌ گه‌ر کاک جوهه‌ر له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بینینه‌ی که‌له‌گه‌ڵ جه‌نابی کاک مسعودو به‌ڕێز کاک نێچێرڤان کردویه‌تی ،ڕاو بۆچونه‌کانی خۆی باسکردبێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چاک سازی وگۆرانکاریه‌کانی ناو پارتی ئه‌وانیش به‌ پۆزه‌تیڤ وه‌ریانگرتبێت گه‌شتبنه‌ ئه‌نجامێکی باش ،ئه‌مه‌کارێکه‌ ده‌بێ هانده‌ربین و هیچ لاریه‌کی تیدانابینم له‌گه‌رانه‌وه‌ی کاک جوهر .ئێمه‌ ده‌بێت باوه‌رمان به‌ گۆرانو چاکسازی ناو لایه‌نه‌کان بێت به‌تایبه‌تی پارتیو یه‌کێتی که‌ دوهێزی خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتن زۆرینه‌ی ده‌نگیان له‌گه‌ڵدایه‌ ،به‌داخه‌وه‌ له‌ زۆری میدیاکانا دژایه‌تی ئه‌و دولایه‌نه‌ ده‌کرێت و پێناسه‌ی سه‌یرو جیاواز ووته‌ی نابه‌جێ به‌رامبه‌ریان ئه‌وترێ ،که‌ئه‌مه‌ کورد زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێ و دوژمنه‌کانمان سودمه‌ند ده‌بن .ئێمه‌ ده‌بێت هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتومان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ چاکسازی له‌ناو گشت لایه‌نه‌سیاسیه‌کانا به‌ مه‌رجێک هێڵی سور نه‌به‌زێنین ئه‌ویش له‌ڕێگای به‌ڕۆشنبیری کردنێ خۆمان وهه‌ڵوێستی دژ به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌زگاکانی هه‌رێم له‌ چووارچێوه‌ی چالاکیه‌ دیموکراتیه‌کانه‌وه‌ .نامه‌وێ زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ بڕۆم من هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ کاک جوهرئه‌خوازم وه‌ باری خێر بیتوپاڵپشتی ئه‌وکه‌سانه‌ش ئه‌که‌م که‌ باری خێرن بۆ چاکسازی له‌ناو خودی لایه‌نه‌کانی خۆیاندا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە