وه‌ڵامێك بۆ پ.م دێرین .
Thursday, 02/07/2009, 12:00
له دیمانه‌یه‌کی گۆڤاری گوڵاندا که ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 10 نۆڤێمبه‌ری 2008 بۆ جارێکی تر له‌ساتی سبه‌ی بڵاوکرایه‌وه، هه‌مان پرسیار که ئێستا وه‌ك به‌ڕێزت ئاماژه‌ی پێئه‌ده‌ی له‌هه‌ولێر باسی لێوه ئه‌کرێ، وه‌ڵامی درایه‌وه‌و بۆ زانیاری ته‌واوو ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌و هه‌ر پرسیار‌و گومانێکی تر تکایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی سبه‌ی بکه‌و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئه‌و گومانانه بڕه‌وێنه‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌نه‌ك هه‌ر کاك نه‌وشێروان شتی وای نه‌وتوه، به‌ڵکه هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا بۆ جارێکی تر جه‌خت له‌سه‌ر پێرۆزی هه‌ولێر ئه‌کاته‌وه‌و وه به‌بیر پارتیه‌کان وده‌زگای گۆڵانیش ئه‌هێنێته‌وه که کاتی خۆی وله شه‌ڕی ناخۆدا زۆربه‌ی زۆری کێشه‌کان وشه‌ڕه‌کان له‌سه‌ر هه‌ولێر بوه،، که‌ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌رئه‌خا، که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وڕۆ جگه له درۆ هه‌ڵبه‌ستن وبوختان دروستکردن بۆ خودی کاك نه‌وشیروان هیچی دی نادۆزنه‌وه تا له‌که‌داری بکه‌ن و له نرخی که‌م بکه‌نه‌وه، (
گوڵان: دەڵێن گوتووتە هەولێر كوێی پیرۆزە تا شەڕی تیا نەكرێ كاتێ ساڵی 1994، 1995 و 96 و واته ئه‌و ساڵانه‌ی كه شه‌ری ناوخۆ هه‌بوو. ئایا فیعله‌ن تۆ وات گوتووه؟
نه‌وشیروان : و
هكو مه‌بده‌و من هه‌موو كوردستان‌م پێ پیرۆزه نه‌ك هه‌ر شاری هه‌ولێر. له زاخۆوه تا خانه‌قین به ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه به شتێكی پیرۆزی ده‌زانم، وه‌ختی خۆیشی كه ئێمه خه‌باتمان كردووه له پێناوی نیشتمانه‌كه‌مان خه‌باتمان كردووه. نیشتمانه‌كه‌ی ئێمه‌ش به‌ته‌نیا بریتی نییه له شاری سلێمانی. ئه‌وه قسه‌یه‌كی ناراسته و من وام نەوتووە، بەڵام ئه‌وەش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قسه‌وقسه‌ڵۆكانه‌ی كه باڵه ناكۆكه‌كانی ناو یه‌كێتی بۆ یه‌كتری دروستی ده‌كه‌ن. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی كه من پێم دەڵێن موهه‌ندسی شه‌ڕی براكوژی بووه، من هه‌موو شەڕەكانی پێش راپەڕینیش هەر له‌سه‌ر هه‌ولێر كردوومه)
ئه‌مه‌ی لای سه‌ره‌وه که خستومه‌ته نێوان 2 که‌وانه‌وه پرسیاره‌کی گۆڤاری گوڵان ووه‌ڵامه‌که‌ی کاك نه‌وشیروانه، که‌هیوادارین خه‌ڵکی چی دی به‌یه‌ك چاو سه‌یری کێشه‌کان نه‌کاو هه‌روا به‌سانایی فریو خوارد نه‌کرێ.
پاشان بۆ ئه‌بێ ڕه‌خنه له‌سه‌ر بابه‌ت وپه‌یام وبه‌رنامه نه‌بێ، بۆ ئه‌بێ له‌سه‌ر که‌سایه‌تی وقه‌وانه سواوه‌کان بێ؟ گه‌ر ڕه‌خنه به‌و ئاراسته‌یه‌دا بێ ، ئه‌وا ڕێڕه‌وێکی ناشارستانی له خۆئه‌گرێ وکه‌ڵك به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ناگه‌یه‌نێ، بۆیه پێوسته تاکه ڕێگه‌ی ڕه‌خنه وگله‌یی وگازنده‌کان له به‌رنامه‌کان بگیرێ، به‌و شێوه‌یه ده‌نگده‌ر ئه‌توانێ خۆی ساغ بکاته‌وه‌و بزانێ به‌ڕاستی کێیه ده‌نگی ئه‌داتێ وزیاتر خزمه‌تی ئه‌کا.
پاشان گه‌ر سه‌یری لیستی پاڵێوراوانی گۆڕان بکه‌ی بۆت ده‌رئه‌که‌وێ که ڕه‌چاوی گه‌لێ خاڵ کراوه، له‌وانه(کارایی، لێوه‌شاوه‌یی، داوێن و مێژوو پاکی، له‌گه‌ڵ ناوچه‌گه‌رایی) لیستی گۆڕان بۆ ناوچه‌ی هه‌ولێر کاندیدی له‌و شوێنه‌وه هه‌ڵبژاردوه‌و ئه‌مه‌ش بۆته پێوه‌رێك بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی تر،، به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌کێتی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شاری سلێمانی ئه‌به‌ن به‌ڕێوه خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سلێمانی نین، به‌ڵکه به‌زه‌ره‌بینیش که‌سێکی سلێمانی نادۆزیته‌وه که‌له‌م شاره باڵا ده‌ست بێ، که حه‌تمه‌ن ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی یه‌کێتی و پارتی لیستی گۆران نایکا وبۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌و شوێنه‌ی پاڵاوتوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست