وڵاتی چه‌پڵه
Tuesday, 24/08/2010, 12:00
ئه‌وه دیسان
دیاری کردنی
ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانه
پرۆژه‌کانی چاک سازی
هێشتا له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه
گرنگترین
له پرۆژه ی لاپه‌ره
له مزگه‌وت بنیاتنان
له جاده هه‌ڵدانه‌وه
دابین کردنی ژه‌می
چینی چه‌وساوه‌یه
به‌بێ سۆشیا ل
هه‌ژار چینی چه‌وساوه‌یه
ئێمه‌ی وڵاتی چه‌پڵه
کێ سمێڵی زل بکات
چه‌پڵه‌ی بۆ لی ئه‌درێت
کێ سنگ ده‌رپه‌ڕێنێت
چه‌پله‌ی بۆ ڵێ ئه‌درێت
کێ ئافره‌ت ده‌سته مۆ بکات
کێ ته‌لارێک به‌رزکاته‌وه
چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ئه‌درێت
کێ سامان ئه‌و دیو بکات
کێ وڵات وێران بکات
چه‌پله‌ی بۆ لێ ئه‌درێت
تائیستا
گۆومان له‌وه‌یه
چه‌که‌که‌ی کاکه مه‌حمو
به بێ ده‌رزی ته‌قه‌بکات
یادت به‌خێر
کاک مسته فا
هه‌تا ئیستا
له مه‌ڕئێمه
ڕۆڵی خوله چه‌خماخه‌یه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست