کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ له‌ پارله‌مانی به‌ریتانیا کرایه‌وه‌

Friday, 30/07/2010, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست (شۆخان فه‌ره‌ج)
له‌ ڕۆژی سێ شه‌مه‌ ڕێکه‌وتی 27/07 کوردستانپۆست یادی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ی له‌ پارله‌مانی به‌ریتانیا کرده‌وه.که‌ تیایدا هه‌ریه‌که‌ له‌ به‌ڕێزان(ئاسۆ که‌مال و گۆنا سه‌عید و هه‌ڤاڵ شوان و ئاسۆ گۆران)توانییان تیشک بخه‌نه‌ سه‌ر بارودۆخی رۆژنامه‌ نوسان و تیرۆرکردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان ،هه‌روه‌ها تیشکیان خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو کات زیاتر پێویستیمان به‌ پشتیوانی و کاری نيوده‌ڵه‌تییه‌ له‌ پیناو ئازادی بیروڕاو مافه‌کانی تری خه‌ڵک.شایه‌نی باسه‌ که‌ یاده‌که‌ هه‌تا کاتژمێر 8 ئێواره‌ی خایاند.

له‌ پێش یاده‌که‌دا له‌ کاتژمێر 6 ئێواره هه‌تا کاتژمێر 7 ئێواره‌ به‌رنامه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر بارودۆخی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ڕێوه‌ چوو،هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یدا ئاماژه‌ به‌و منداڵانه‌ کرا که‌ له‌ ژێر ناوی تیرۆردا ده‌ستگیرده‌کرێن و دادگایی ده‌کرێن.جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند پارله‌مانتارێکی به‌ریتانیاوه به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ به‌یانی 27 مانگدا کوردستانپۆست توانی 650 نامه‌ بگه‌یه‌نێته‌ پارله‌مانتاره‌کانی ووڵاتی به‌ریتانیا.که‌ له‌ نامه‌که‌دا به‌ ڕوونی باسی تیرۆرکردنی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووسی لاو سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمانی تێدا کرابوو،له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و توندوتیژیانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کرێت له‌ ژێرباڵی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا.


هه‌روه‌ها دوابه‌دوای ته‌سلیمکردنی نامه‌کان کوردستانپۆست توانی سه‌ردانی هه‌ردوو ئۆفیسی هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاداری به‌ریتانیا بکات،باسیان له‌ باردۆخی هه‌رێمی کوردستان و ئازادی ڕاده‌ربڕینیان کرد.

جێگه‌ی خۆیه‌تی که‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌ین که‌ توانییان هاوکاریمان بکه‌ن،له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و یاده‌دا.


به‌ڕێزانی که‌ به‌شداربوون له‌گه‌ڵماندا: (کاک ئاسۆ که‌مال خاتوو گۆناو هه‌ڤاڵ شوان و کاک ئاسۆ گۆران).که‌ به‌ته‌وه‌ره‌کانیان یاده‌که‌یان گه‌وره‌تر کرد.
هه‌ڤاڵ سه‌رده‌شت هه‌ورامی که‌ توانی ئه‌رکی وێنه‌گرتنی یاده‌که‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی وێنه‌ی فۆتویی و ڤیدیۆیش.
کاک عه‌دنان کۆچه‌ر که‌ توانی دیدارمان له‌گه‌ڵ ئۆفیسی پارتی پارێزگارانی ده‌سڵاتدارمان بۆ ڕێک بخات که‌ خۆی ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌یه.‌






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە