ڕاپه‌ڕین و ئامانجه‌کانی
Thursday, 26/03/2009, 12:00
2087 بینراوە
به‌شی یه‌که‌م - سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین هێشتا ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری باشووری کوردستانی داگرتبوو هه‌زاره‌ها گوند و شار و شارۆچکه‌ی باشوور له‌گه‌ڵ خاک‌دا ته‌خت کرابوو ، هه‌ڵه‌بجه نوقمی خوێن ببوو و سه‌دان هه‌زار کورد ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ کرابوو ، له هه‌مان کاتدا کۆتاییهاتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق بوو ، ئه‌و شه‌ڕه‌ی که سه‌دان ملیار دۆلار خه‌رجی بوو و عێراقی خستبوویه ژێر باری قه‌رزێکی بێبڕانهوهوه ، بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه‌ش داگیرکه‌ری عێراقی مرخی له قوتدانی کوێت خۆشکردبوو و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتبوو ، له ئه‌نجامی ئه‌و ههڵوێستگرتنهدا سوپا دڕنده‌که‌ی عێراق له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شابوو و کۆنترۆڵی عێراق له‌سه‌ر باشووری کوردستان و ته‌نانه‌ت خودی عێراقیش ته‌واو لاواز ببوو ، له ئه‌نجامی ئه‌و لاوازیه‌دا سه‌رهه‌ڵدانی شیعه‌کان ده‌ست پێده‌کات و ته‌واوی باشووری عێراق له به‌عسی خوێن‌ڕێژ پاک ده‌که‌نه‌وه .
هه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ڕاپه‌ڕینی شیعه‌کان ، چه‌خماخه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی کوردستانیان له به‌رواری 4-3-1991 زاینی‌دا له شارۆچکه‌ی خه‌باته‌وه ده‌ستپێده‌کات ، چه‌خماخه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه ده‌گاته شاره‌کانی ڕانیه و بازیان و سلێمانی و ته‌واوی شار و شارۆچکه‌کانی باشووری کوردستان .
ڕاپه‌ڕینی کوردان زۆر به خێرایی گه‌شه‌ی ده‌کرد و باسی میدیاکانی جیهانیش هه‌ر له‌سه‌ر باشووری کوردستان بوو ، که‌چی لایه‌نه به‌ناو کوردیه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی نه‌ک هه‌ر ئاگاداری ئه‌و ڕاپه‌ڕینه نه‌بوون ته‌نانه‌ت ئاگاداری میدیای جیهانیش نه‌بوون و له زاری قاچاخچیه‌کانی سه‌ر سنووره‌وه هه‌ندێک هه‌واڵیان ده‌بیست ، بۆ نموونه ده‌نگی گه‌لی کوردستان که زمانحاڵی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی بوو له ئێواره‌ی 6-3-1991زاینی‌دا واته له سێیه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕیندا هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه و گوتی "له زاری چه‌ند قاچاخچییه‌کی سه‌ر سنووره‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه که له ڕانیه و ده‌وروبه‌ریدا ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێکردووه" . به مه‌رجێک کاتێک یه‌کێتی باسی له ڕانیه و ده‌وروبه‌ری ده‌کرد که نه‌ک هه‌ر ڕانیه و ده‌وروبه‌ری به‌ڵکو بازیان و باینجان و ته‌یناڵ و گۆپاڵه‌ش ئازادکرابوون و شاری سلێمانیش له ئاماده‌باشی ته‌واودا بوو بۆ ڕاپه‌ڕین .
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و شێواندنی ڕاپه‌ڕین جگه له شوورا کرێکاریه‌کان هیچ لایه‌نێکی دیکه نه‌ک هه‌ر هاوبه‌ش نه‌بوون له ڕاپه‌ڕیندا به‌ڵکو ته‌واو ڕاپه‌ڕینیشیان شێواند . بۆ نموونه هیچ باسێک له شارۆچکه‌ی خه‌بات نه‌ده‌کرا که سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین له‌و شاره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد ، به‌ڵکو به زانابوونه‌وه سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینیان گۆڕی بۆ شاری ڕانیه . هه‌ڵبه‌ته هه‌م شاری ڕانیه و هه‌م هه‌ر شار و شارۆچکه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستانیش جێگه‌ی ڕێز و گیانفیدایین ، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ خاتری خه‌ڵکی ڕانیه نه‌بوو به‌ڵکو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان به‌گشتی و خه‌ڵکی شاری ڕانیه‌ی سه‌ربڵند بوو به تایبه‌تی . چونکه له‌و کاته‌دا به‌هۆی وێرانکاریه‌کانی به‌عسی داگیرکه‌ره‌وه ته‌نها شارێک که ئاوه‌دانی تێدا مابوو و نزیکی سنووره‌کانی ئێران بوو بریتی بوو له شاری ڕانیه ، ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه که به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین بکه‌نه ده‌ستکه‌وتی خۆیان و وا نیشانی جه‌ماوه‌ر بده‌ن که ئه‌وه سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی بوون که سنووریان بڕیوه و ڕاپه‌ڕینیان ده‌ستپێکردووه ، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستینه‌ی ڕاپه‌ڕینیان وه‌کو خۆی پێناسه بکردایه ئه‌وا بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌رده‌که‌وت که هیچ ڕۆڵێکی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی له ڕاپه‌ڕیندا نه‌بووه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی خه‌بات ده‌که‌وته نێوان هه‌ولێر و موسڵه‌وه و به‌ره‌ی کوردستانیش به‌ر له ڕاپه‌ڕین ته‌نانه‌ت به سه‌ردانیش نه‌گه‌یشتبوونه شارۆچکه‌ی خه‌بات .
له ڕاپه‌ڕینه‌وه بۆ تێکشکان به‌ر له هاتنه‌وه‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ، ڕاپه‌ڕین زۆر به سه‌رکه‌وتویی به‌ڕێوه ده‌چوو و له هه‌موو جێگایه‌که‌وه دوژمن له هه‌ڵهاتندا بوو ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به سواری ئوتومبێل سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانیمان له غه‌ریبیه‌وه هێنایه‌وه نێو جه‌ماوه‌ر و کردماننه ڕێبه‌ری خۆمان ، ئه‌و کات ئاڕاسته‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کان پێچه‌وانه بوویه‌وه بۆ تێک‌شکاندن و ئاواره‌یی و کۆڕه‌و ، له ئه‌نجامی ئه‌و تێکشکاندنهشدا میلله‌ت به ته‌واوی خاکی خۆی به‌جێهێشت و ڕووی کرده پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش وه‌کو ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی خۆیان ده‌رگای ماڵه‌کانیان کرده سه‌رپشت و به دڵ و گیان که‌وتنه هاوکاریکردنی ئاواره هاو خوێنه‌کانیان .
هۆکاری تێکشکاندنهکانیش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :- 1- نه‌بوونی ئیراده‌یه‌کی ئازاد له سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا .
سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی وه‌کو داشێکی شه‌تره‌نج وابوون به ده‌ست کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه و هه‌موو فه‌رمانێکیشیان هه‌ر له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرت ، ته‌نانه‌ت تاوه‌کو "مه‌هدی که‌ڕوبی" فه‌رمانی نه‌دا ئه‌وا هیچ که‌سێک له سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی نه‌بوو که هاوبه‌شی بکه‌ن له ڕاپه‌ڕیندا .
فه‌رمان ده‌رکردنی ئاغای که‌ڕوبیش بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ هاوکاریکردنی جه‌ماوه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو بۆ کۆنترۆڵکردن و شێواندنی ڕاپه‌ڕین بوو .
2- دزی و تاڵانیکردنی به‌شێک له سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی .
به‌شێک له سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی به کاری تاڵانیکردنهوه خه‌ریک بوون و وه‌کو میوان خۆیان ده‌بینی له کوردستاندا ، بۆ نموونه هه‌موو به‌نزینخانه و سوق المرکزی و بانکه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا و تاڵانکران . ئه‌م دیارده دزێوه‌ش زۆر نائومێدی له دڵی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا دروستکردبوو . پیشه‌ی دزی و تاڵانیکردنی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی به‌روارێکی دوورتری هه‌بوو که له‌و کاته‌دا هێنابوویانه نێو شاره‌کان وه‌کو تاڵان‌کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شههیدا له کاتی کیمیابارانکردنی به‌عسیه‌کاندا له ساڵی 1988ز.
3- گۆڕینی ناوه‌کان و مانه‌وه‌ی چڕوچاوهکان وه‌کو خۆی .
هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی نه‌ک هه‌ر هیچ گۆڕانکارییه‌کی له چڕوچاوهکاندا دروست نه‌کرد به‌ڵکو هه‌مان ئه‌و که‌سانه وه‌کو خۆیان مانه‌وه و بگره هه‌م به‌رپرسیارێتیان زیادی کرد و هه‌م بواری زیاتریشیان بۆ کرایه‌وه و ته‌نها ناوه‌که‌یان گۆڕدرا . بۆ نموونه ئه‌نفالکه‌ر و به‌کرێگیراوه‌کان بوونه شۆڕشگێڕه‌کان مسته‌شار و سه‌رۆک جاشه‌کان بوونه سه‌رکرده مه‌یدانیه‌کان ئه‌من بوویه ئاسایش ئیستخبارات بوویه ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری رفیق حیزبیه‌کان بوونه به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کان و زۆر کرده‌وه‌ی نابه‌جێی دیکه ، ته‌نانه‌ت ئه‌م ئهتوارانهی سه‌رانی باشوور تاوه‌کو ئیمڕۆش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌نفالکه‌رانی وه‌کو عه‌لی کیمیاوی و سوڵتان هاشم و نزار الخزرجی کرانه نیشتمانپه‌روه‌ر و ئه‌ستێره‌ی عێراق .
4- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوورا کرێکاریه‌کان .
ته‌نها لایه‌نێک که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و نامۆ به کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌شدار له ڕاپه‌ڕینه‌کاندا بوو بریتی بوو له شوورا کرێکاریه‌کان ، هه‌ر بۆیه‌ش یه‌که‌مین هه‌نگاوی به‌ره‌ی کوردستانی دژایه‌تیکردنی شوورا کرێکاریه‌کان بوو ، شووراکانیش به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزما و نه‌بوونی ناوبانگی ڕابردوویان هه‌ر زوو خۆیان دا به‌ده‌ست داواکه‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانیه‌وه و گۆڕه‌پانه‌که‌یان دایه ده‌ست تێکه‌ڵه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستانی که هه‌موو فه‌رمانێکیان له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرت .
5- سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی میلیشیایی .
به‌ره‌ی کوردستانی که شێوه‌یه‌کی میلیشیایی له خۆ گرتبوو و هه‌ر حیزبه‌و چه‌کداری خۆی هه‌بوو ، هه‌مان دیارده‌ی میلیشیایشیان هێنایه نێو جه‌ماوه‌ر و ته‌واوی خوێندنگه و نه‌خۆشخانه‌کانیان کرده باره‌گای حیزبی و به‌ربه‌ره‌کانێکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ، ته‌نانه‌ت ئه‌م دیارده‌ی میلیشیاگه‌رییه تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش نه‌ک هه‌ر که‌می نه‌کردووه به‌ڵکو زۆر زیاتر گه‌شه‌ی پێدراوه و هه‌ر به‌رپرسه و ژماره‌یه‌ک میلیشیای له ده‌وری خۆی کۆکردۆته‌وه و وه‌کو کوتله‌یه‌ک چاو له‌خۆی ده‌کات .
6- گرێدراوی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی به داگیرکه‌رانه‌وه .
سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی به‌شێک بوون له داروده‌سته‌ی داگیرکه‌ران و ته‌نها سودیان له نێوی کوردایه‌تی ده‌بینی بۆ چه‌واشه‌کردنی گه‌ل . وه‌کو پاش له‌ناوچوونی به‌عس له ساڵی 2003زاینی‌دا ده‌رکه‌وت که زۆرینه‌ی سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی خاوه‌نی فایل بوون و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان کێشی فایله‌کانیان له کێشی خۆیان زیاتر بوو . سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی جگه له‌وه‌ی که دارده‌ستی داگیرکه‌ران بوون ، له هه‌مان کاتدا هه‌موو ڕاپه‌ڕینه‌که‌شیان ده‌کرده دیاری ده‌ستی بوشی باوک که نازناوی حاجی بوشی به‌سه‌ردا دابڕا .
سه‌رکرده‌یه‌کیش که گرێ‌دراو بێت به داگیرکه‌رانه‌وه ئه‌وا نه‌ک هه‌ر له خزمه‌ت میلله‌تدا نابێت به‌ڵکو ته‌واو دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی میلله‌تیش ده‌بێت و هه‌رچی داگیرکه‌ران به‌سه‌ریدا سه‌پاندیان ناتوانێت خۆی لێ لابدات ، ویستی داگیرکه‌رانیش تێکشکاندنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و تهسلیمکارییه .
له تێکشکاندنهوه بۆ ماچکردن مامۆستا عه‌بدوڵڵا په‌شێوی شاعیر ده‌فه‌رمووێت :-
"ئه‌وه‌ی ماچت کرد ڕوو نه‌بوو
بن کلکی سه‌گ ، گه‌ڵی قه‌حبه ، سمی که‌ر بوو "
هێشتا ئاواره‌یی کوردان دانهمرکابوویهوه و جیهانی هه‌ژاندبوو ، ده‌نگی گه‌لانی ئازادیخوازای جیهان هاتبوویه پاڵ کوردان و فشارێکی زۆریان له‌سه‌ر حکومه‌ته‌کانیان دروستکردبوو که ده‌بێت کێشه‌ی کوردان چاره‌سه‌ر بکرێت . که له‌و کاته‌دا سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ڕێچکه‌ی به‌غدادی عروبه‌یان گرته‌به‌ر و هه‌موو ده‌نگی کوردیان خسته ژێرپێ و ڕه‌وایه‌تییه‌کی ته‌واویشیان دایه سه‌رکوتکردن و داگیرکاریه‌کانی داگیرکه‌ری عێراقی و که‌وتنه ماچکردنی دیکتاتۆره کوردکوژه‌که‌ی به‌غداد .
له کاتێکدا کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هاتبوونه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که ده‌بێت پشتیوانییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له کوردان بکرێت ، که‌چی هه‌ر له‌و کاته‌دا سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی زۆر به زانابوونه‌وه که‌وتنه پیاهه‌ڵدان به سه‌دامی خوێن‌ڕێژ و ڕێگه‌گرتن له پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی . چونکه هه‌ر له‌و کاته‌دا هه‌ر یه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانی که‌وتنه داکۆکیکردن له سه‌دام و دژایه‌تیکردنی پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ، به‌م شێوه‌یه :-
تاڵه‌بانی گوتی :- گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تیمان ناوێت ، سه‌دام خۆی گره‌نتییه .
بارزانیش هه‌مان لێدوانی دا‌و گوتی :- چمانی دهولیمان ناوێت ، سه‌دام خۆی چمانی کوردانه (چمان هه‌مان واتای گره‌نتی ده‌دات و به واتای پشتیوانی دێت).
تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌ر به پیاهه‌ڵدان به سه‌دام حسێن و دارودهستهکهشیدا ڕازی نه‌ده‌بوون به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکیشیان بۆ ئه‌وه بوو که کۆتایی به ڕاپه‌ڕین بهێنن و فشاره‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر داگیرکه‌ری عێراقی که‌م بکه‌نه‌وه . چونکه هه‌ر له‌و کاتانه‌دا بوو که هه‌ر یه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌م لێدوانانه‌یان ده‌دا :-
بارزانی گوتی :- (ئه‌وانه‌ی ئاژاوه‌گێڕی ده‌که‌ن و به گژ میریدا ده‌چن له ژنه‌کانیان که‌متر و ترسهنۆکترن ، چونکه هه‌ر کاتێک ئه‌گه‌ر میری ڕوویان تێبکات ئه‌وا له پێش ژنه‌کانیانه‌وه هه‌ڵدێن) .
له چاوی بارزانییه‌وه ژن هیچ پێگه‌یه‌کی نییه و هه‌م که‌من و هه‌م ترسهنۆکیشن ، به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ی که سه‌رتاپای ژیانیان له هه‌ڵهاتن و ئاشبه‌تاڵدا به‌سه‌ر بردبوو ئه‌وا هه‌م خه‌بات کار بوون و هه‌م شۆڕشگێڕ .
ئه‌ی تۆ بڵێی له نێوان ئه‌و ژنه گه‌ریلایانه‌ی که به‌گژ داگیرکه‌راندا ده‌چنه‌وه و ئه‌و پیاوانه‌ی که کێشی فایله‌کانیان له کێشی خۆیان زیاتر بوو کامیان که‌متر و ترسه‌نۆکتر بووبن ؟
تاڵه‌بانی گوتی :- (ئه‌مریکا بنکه‌ی ئینچهرلیکی له تورکیا دامه‌زراندووه بۆ پشتیوانیکردنی کوردان ، ئه‌گه‌ر سه‌دام سه‌ره‌ڕۆیی بکات و هێرش بهێنێت ئه‌وا ئه‌مریکا سه‌ری پان ده‌کاته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش له ڕاپه‌ڕین و ئاژاوه‌گێڕی نه‌وه‌ستن ئه‌وا هیچ هاوکارییه‌کتان ناکات ، له‌به‌رئه‌وه داواکارم لێتان که کۆتایی به ڕاپه‌ڕین بهێنن و چیتر ئاژاوه‌گێڕی مه‌که‌ن) .
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م گوتانه‌ی تاڵه‌بانی هه‌مان ناوه‌ڕۆکی گوته‌کانی بارزانییه و بریتییه له کۆتایی هێنان به ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی .
بێگومان ئه‌م گوتانه‌ش ته‌نها بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و کۆتایی هێنان به‌و فشارانه‌ی که له‌سه‌ر داگیرکه‌ری عێراقی بوو ، چونکه وه‌کو ئیمڕۆش ده‌رده‌که‌وێت که ویستی ئه‌و سه‌رکردانه ئازادی کوردستان و کورد نییه ، به‌ڵکو سوود وه‌رگرتنه له وشه‌ی کوردایه‌تی بۆ زیاتر زه‌لیلکردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردان ، وه‌کو تاڵه‌بانی زۆر به ڕاشکاوی ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی کوردی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خه‌ونی ناو هۆنراوه‌کانه .
درێژه‌ی هه‌یه....
26-03-2009
هۆڵاند