شمپانیاكەی ئوچالان و شێخی موجاهدین
Tuesday, 20/01/2015, 12:00
2275 بینراوە
ماوەیەك لەمەوبەر پۆستێكم لەسەر زیندانیانی ووڵاتی میسر دابەزاند تیایدا ووتم ئەگەر دەتانەوێت بەئامانجەكانتان بگەن لەشێوازی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی باكور ئیلهام وەرگرن بەجۆرێك ڕێبەرەكەیان توانی مەركەزیەتی بڕیار لەئیمرالیەوە بپارێزێت، هەروەك (عومەر موختار) لەلیبیا دژی داگیركەری ئیتاڵی بیست ساڵ بەرەنگاری كرد،ئەم بەراوردەشم لەسەرئاستی بەرخودان كرد نەك شتێكی تر، بەڵام بەداخەوە هاوڕێیەك كۆمێنتێكی نوسیبووبەم شێوەیە(توخوا ئوچالانێك لەسوریا بەدرێژای مانەوەی خەریكی خواردنەوەی شمپانیا بووە چۆن دەیهێنیتە ڕیزی شێخی موجاهدینەوە)
بەڕاستی سەرسام بووم كاتێك هاونیشتمانییەكم ،هاوزمانێكم، بەزمانی كوردی ئەم بیرە خەتەرناكەی هەڵگرتووە بەرامبەر بە سەركردەیەكی نەتەوەی وەكو(ئوچالان) ،لەڕاستیدا ئەمەیە ئەو كردارەی كە پێی دەڵێن(غسل الدماغ) مێشك شتنەوە ،چونكە هەموو جوانیەكان لە چاوی ناحەزانەوە وێنا دەكات و پەلكێش دەكرێت بۆ دژایەتی نەتەوەكەی لەژێر ناوی نزیك بوونەوە لە(خودا)، ئامادەیە بلأێت كورد نیم بەڵام ئامادەنیەو قبوڵی ناكات بڵێیت (ئەبوسفیان)پێی خواردانا،
بۆیە بەپێویستم زانی ئەم بابەتە بنوسم بۆ بەرچاو ڕوونی ئەو بەڕێزەو هەربەڕێزێكی تری كۆمەڵگەی كوردی كە وەكو ئەو بیردەكاتەوە، چونكە ئێمە پێش ئەوەی خاوەنی ئاین و موسڵمان بین خوای باڵادەست بەكورد دروستی كردووین بفەرموون لەگەڵ ڕاستیەكاندا ئاشنابن...
ئەمەش لایەنێكی شاراوە لەچۆنیەتی وەدەرنانی ئۆچالان لەژێر هەڕەشەی توركیا بەرامبەر بەسوریاو حافزئەسەدی سەرۆكی ئەوكاتەی سوریا،كەبەگەلەكۆمە نێو دەوڵەتیەكەی (نایرۆبی) پایتەختی كینیا كۆتای پێ هێنرا بەرامبەر بەو پیاوەی كەزۆرێك لەكوردان بێ ئاگان لەخۆنەویستی ئەو سەركردەیە بەرامبەر بە نەتەوەكەی و هەڵگرتنی ئەركی ڕابەرایەتی زیاد لەتواناكانی خۆی، من دەڵێم باكەس تفەنگ بەتاریكیەوە نەنێت هەموو هەڵوێست وەرگرتنێكیش بەبێ خوێندنەوە بۆ كەسایەتیەكان نەكرێت ...
ئەگەر ئوچالان لەمانەوەی لەسوریا خەریكی خواردنەوەی شمپانیا بوایە ئەوا سەرۆكی توركیا ی ناچار نەدەكرد بە حافزئەسەدی سەرۆكی سوریا بڵێت(ئەو كابرایە لەخاكی خۆتان وەدەر نێن چونكە بووەتە مایەی نائۆقرەیی و نائارامی لەتوركیادا بەجۆرێك بەرژەوەندی باڵای توركیا لەمەترسیدایە و ئەگەر هەنگاوی جدی هەڵنەگرن ئەوا سوریا توشی قەیران دەبێت و لەسەر نەخشە ناوێك نامێنێت بەو ناوەوە بۆیە دەبێت ئوچالان لەسوریا وەدەرنێن،
حافز ئەسەد كەمێك نكوڵی كردبوو بەڵام سەرۆكی توركیا وەرەقەیەكی لەگیرفانی دەركردبوو لەسەر مێزەكەی بەردەمی داینابوو ، ووتبوی ئەوە ژمارەی تەلەفونەكەیەتی ئەگەر ئێوە پێی ناڵێن ئەوا خۆمان پەیوەندی پێوەدەكەین)
ئەگەر كەسێك خولیای خواردنەوەی شمپانیا بێت ووڵاتێك لەسەر نەخشە لەسەر دەركردنی ئەو ناسڕرێتەوە،بۆیە ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە ئێستا باكورێك لەئارادا نەبوو هەتا ناوی كوردستانی پێوە بێت، ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە ئێستا بەرخودانێك نەبوو بەناوی كۆبانێ لەڕۆژئاوا هەتا كورد بەجیهان بناسێنێت، ئەگەرخولیای شمپانیا بوایە ئێستا گەریلایەك نەبوو سوپای تورك بەچۆكدا بێنێت، ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە ئێستا كائنێك بوونی نەبوو بەناوی(ژن)ەوە، ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە ئێستا بیرێك نەبوو بەناوی بیری(نەتەوایەتی)، ئەگەر خولیای شمپانیابوایە ئێستا تێزو فەلسەفەیەك بوونی نەبوو بەناوی(فەلسەفەی ئاپۆ)، ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە ئێستا سەركردەو گەریلاو شەڕەڤانان هەریەكەو بیست كیلۆ (ورگی)بەسكیەوە هەڵگرتبوو، ئەگەرخولیای شمپانیا بوایە دوای زیندانی كران پارتێك بوونی نەبوو بەناوی پەكەكەوە، ئەگەرخولیای شمپانیا بوایە وەكو باشوور سەركردەكانی باكورو ڕۆژئاوا لەچوارچێوەی پیرۆزكردندا دەمانەوە، ئەگەر خولیای شمپانیابوایە تاهەنوكەش پەكەكە لەلیستی تیرۆردا نەدەمایەوە، ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە ئەوا ئەوهەموو مرۆڤەی لەسەر خۆشویستنی نیشتمان پەروەردە نەدەكرد، ئەگەر خولیای شمپانیابوایە (سازشی لەگەڵ دوژمن دەكردە ستراتیژ) وەكو ئێستە باوە لەجیهانی بەرژەوەندیەكاندا، ئەگەرخولیای شمپانیا بوایە ئێستا ڕێڕەوی كورد بەئاقاری توانەوەی كەسایەتیدا دەچوو، ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە هەموو ژیانی نەدەبەخشیە نەتەوەكەی لەزیندانی ئیمرالیدا، ئەگەر ئوچالان خولیای شمپانیا بوایە ئێستا كۆمەڵگەیەك بوونی نەبوو بەناوی كۆمەڵگەی دیموكراتیز، ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە نەی دەتوانی شانزە ساڵ بەرگەی زیندانی ئیمرالی بگرێت و پرۆسەی چارەسەری ئاشتی بەڕێ بخات ماوەتەوە بڵێین ئەگەر ئەو خولیای ڕابواردن و شمپانیا بوایە نەی دەتوان لەماوەی مانەوەی لەسوریا(10000)دەهەزار ڕۆڵەی بەئەمەك پەروەردە بكات بۆ داكۆكی لەهەرچوارپارچەی كوردستان، ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە بەیەكێك لە(100)كەسایەتی كاریگەر نەدەهاتە ئەژمار لەسەر ئاستی جیهان، ئەگەرخولیای شمپانیابوایە ئێستا وەكو سەركردە حزبیەكان لەباشوور پیرۆز دەكراو پلەی(معێوم)یەتی بەخۆی دەبەخشی ، ئەگەر خولیای شمپانیابوایە نەی دەتوانی بەستەلأەكی (چینایەتی) تێك بشكێنێت ، ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە (ژنانی) وەكو بەرپرسەحزبیەكانی لەمەڕخۆمان تەنها بۆ (چێژی سێكسی) بەكاردەهێنا نەك ئەوەی كەئێستا دەبینرێت لەگێڕانەوەی پێگەو ڕۆڵی ڕاستەقینەی ژنان ،ئەگەر خولیای شمپانیا بوایە نەیدەتوانی خۆی لەگەڵ زیندانی ئیمرالیدا ڕابێنێت و بڵێت(ترسم لەسێدارە نیە..بەڵكو ترسم لەوەیە گەلەكەم لێم تێ نەگات) كەسێك خولیای شمپانیا بێت ناتوانێت بڵێت(زیندان بۆخۆم و ئازادی بۆنەتەوەكەم) ،، ئەگەر ئەوانەی ئەو پەروەردەی كردن نەبوناێ ئێستا پێگەی كورد لەجیهاندا لەبازنەی(خێروبەخشش)مامەڵەی لەگەڵ دەكرا نەك وەك لایەنێكی كاراو چالاك لەهاوكێشە سیاسیەكاندا ،ئێستا من پرسیار لەو هاوڕێ موجاهیدەو هاوبیرەكانی ئەو دەكەم(كێ شێخی موجاهدینە)؟؟؟؟