کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوزاد هادى خەڵكى مۆزەمبیقە

Wednesday, 13/10/2010, 12:00




هەر كەسێك ئەو دیمانەیەى كە نەوزاد هادى بۆ كەناڵەكانى كردوە بیستبێ ئەوا باش تێ دەگات كە نەوزاد هادى خەڵكى ئەم ووڵاتە نیە و بە ئیستراد لە مۆزەمبیقەوە لەگەڵ مۆز بۆمان هاتوە ,نەوزاد كە یەكێكە لە نۆكەرو چڵكاو خۆرە نەفسیەت نزمەكانى بنەماڵەى خائینى بارزانى هەتا ئێستا نازانێ كە قاسم ئاغاى كۆیە جاش و موستەشار بوە و ئەوەندەش بێ ئاگایە نازانێ كەس و كارى قوربانیەكانى دەستى ئەو تاوانبارە لە دادگا شكاتیان لەو تاوانبارە كردوە , بۆیە بۆئەوەى خۆى بێ تاوان بكات ئۆباڵى ئەو كەم تەرخە میە دەخاتە ئەستۆى دادگاى كۆیە ,بە خوا گوناحە لەم كوردستانەدا تەنها قاسم تاوانبارە و لە دەستمان دەرچوو , خوا دادگاى كۆیە بگرێت , ئەگەر دادگاى كۆیە نەوزاد هادى ئاگادار بكردایەتەوە ئەوا نەوزاد ى نۆكەرى بنەماڵە نەیدەهێشت ئەو تاوانبارە دەربچێت , ئەوە نیە لە سایەى ئەم نۆكەرەدا سەدان تاوانبارى ترى دەست سوربو بە خوێنى میللەت نەوزاد پشتە ملیان دەگرێ و ڕاپێچى دادگاى ئەكات ,بە دەگمەن تاوانبارێكى داواكراو ماوە لەدەستى ئەم نەوزادە دەربچێت , ئەمەشیان خوا دادگاى كۆیە بگرێت ئەگینا ئەمیش دەرنەدەچوو , نەوزادى داماو نە سەتەلایتى هەیە , نەمۆبایلى هەیە , نە گوێش لە هەواڵ و شتى وا ئەگرێ , بۆیە ناهەقى نیە نەیبیستبێ شكات لە قاسم ئاغا كرا بێً , نەوزاد خەڵكى مۆزەمبیقە و تا ئێستاش بڕواشى بە تەكنەلۆژیا نیە بۆیە هەر نەشیبیستبوو كە شكات كراوە , ئەو ساڵە بیرمە ئەو دوو سەد موستەشارەى دادگاى باڵاى تاوانەكان داواى كردن ((199)) ى لە لایەن نەوزادهادیە وە گیرا و تەنها ئەم قاسم ئاغایە مابوو , ئەویش لە شەقەى باڵى دا و لە هەولێرى هۆلاكۆ بەزێنەوە فڕى ,نەوزاد بۆیە زۆریش بیرى ئەو مەسەلەیەى نەبوو چونكە لەو كاتە دا خەریكى كۆنفرانسى لقەكانى پارتى بوو , بۆیە هەر گوێشى نەدا بە قاسم ئاغا , ئێستا یەك ئەنفال چى , موستەشارى تاوانبار , لە سایەى حوكمى ئەم نەوزادەدا لە كوردستان نەماوە كە بە سزاى خۆى نەگەینرا بێت , ئەوەتا لە سایەى ئەم نەوزادە كۆیلەیەوە پۆلیسى ئینتەر پوڵیش تێ گەیندراوە , بەو خودایە ئەوەندە بێ شەرمى , ئەوەندە بێ ئابڕووى , شەرم لە هیچ ناكەن , ئێستا لەم كوردستانە داماوەدا سەدان كەس شكاتیان لێ كراوە , موستەشار هەیە دەیان شكاتى لێ كراوە و دادگاش داواى كردوە , كەچى ئێوەى كۆیلە گوێش بە دادگا نادەن و لە ژێر دەسەڵاتە كارتۆنیەكەى ئێوەدا بەو پەڕى ئازادییەوە ئەسوڕێتەوە ,بڕوا بكەن ئەوەندەى ئێستا ئەو تاوانبارانە ئازادن لەو كاتەشدا كە لە دەسەڵاتدار بوون و هەر یەكەیان دوو سێ هەزار جاشیان هەبوو ئەوەندە ئازاد نەبوون , ئێوە خۆتان جاش پەروەرن , باشە من پەیمانتان ئەدەمێ ئێوە ئەگەر ڕاست ئەكەن بڕۆن ئەوانەى تر بدەنە دادگا , ئەوانەى لە بەغداد داوا كراون تەسلیمیان بكەن , ئێمەش واز لە قاسم ئەهێنین , خۆئەوانى تر نەك نەتان زانیوە شكاتیان لێ كراوە بەڵكو بەڕەسمى لە لایەن دادگاكانى كوردستانەوە داوا كراون , یان لە دادگاى باڵاى عێراق داواكراون , خۆئەمە یەكەم جارتان نیە ئێوە تاوانباران ڕزگار بكەن , كە گوێم لەو قسانە بوو كە نەوزادى كۆلە ئەیكرد وام هەست ئەكرد ئەم نەوزادە خەڵكى كوردستان نەبێت و وەكو پیاوى ئیسترادى ئێكسپایەر لە ووڵاتى مۆزەمبیقەوە لەگەڵ مۆز بۆمان هاتبێت , ئەگینا قاسم و هاوشێوەكانى ئەوەندە تاوانبارن ئەگەر خەڵكیش شكاتیان لێ نەكات ئەبوایە نەتان هێشتایە بڕۆیشتایە , ئێوە ئەو كاتەى كە زانیوتانە شكاتى لێ كراوە ئینجا ڕەوانەتان كردوە , تۆ ووتت دواى ئەوەى قایمقامى كۆیە ئاگادارى كردمەوە , واتە ئاگادارى شكاتەنیت , ئینجا ڕەوانەت كردوە , بەڵام لەبەر ئەوەى ئێوە بەنانى جاشێتى پێگەییون , پێتان ناخۆشە برا هاوپیشەكانتان زیندانى بكرێن .... بەڕاستى خەڵكى مۆزەمبیقیت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە