بۆ یەکەم جار زانیاریی وورد لە سەر تەقینەوەکەی سەربانی NRT
Tuesday, 12/02/2013, 12:00
پەیامنێری 3 کوردستانپۆست/ سلێمانی
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە ناو ئاسایشی سلێمانییەوە بەدەستمان گەیشتووە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەو لیژنەیەیدا دەرکەوتووە کە تەقینەوەکەی سەربانی ئێن ئار تی لە رێی چهکی AR-15 ەوە بووە، کە بە پێی شیکاری ئاراستەی تەقاندنەکە دەرکەوتووە لە یەکێک لە قولەی حەرەسیاتی سکارتارییەتی تالەبانییەوە تەقێنراوە لەسەر بەرزاییەکەی نزیک بینای (ڤانۆس تیل کۆم) کە دەکەوێتە بەرزاییەکانی رۆژهەڵاتی کەناڵەکە، ئەم جۆرە چەکە لە سلێمانی تەنها لە دەست هێزەکانی دژەتیرۆردایە و بە تەنسیق لەگەل دەزگای زانیاریی کراوە و بە سەرپەرەشتی راستەوخۆی د.خەسرەو ئهنجام دراوه.
هەروەها بەپێی زانیارییەکان ئامانج لەم تەقیینەوەیە وەڵامدانەوەی پارتی بووە، کە ناتوانێت لە شاری سلێمانی و بەبێ رەزامەندی یەکێتی هیچ جۆرە گردبونەوەیەک ئەنجام بدات و لە لایەکی تریشەوە لای پارتی خەریکی تۆمەتبارکردنی لایەنێکی دەرەکین و خەریکی شاردنەوەی ئەنجامە راستییەکانن .
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند کە ئاسایشی سلێمانی پارچەی تەقینەوەکەیان گۆڕیوە لە پارچەی گوللەی چهکی AR-15 بۆ پارچەی قومبەلەی دەستی ئەلەمنیۆنی ، تاوەکو کەس شک لە دەزگاکانی یەکێتی نەکات، تا ئێستاش نازانن چۆن روونکردنەوەلهسهر لایهنی ئهنجامدهرهکان ئاشکرا بکهن.
سهرچاوهکه باسی لهوهش کرد، که پارتی زۆر له تەقینەوەکە توڕه بووه و مەسعود بارزانی راستەوخۆ خۆی پەیوەندی کردووە بە بەرپرسانی یەکێتی، هەروەها لیژنەیشی پێک هێناوە و پێی وابوە کە دەستێک ویستوێتی خۆپیشاندانەکەی ئەوان تێک بدات و پارتی ئهوهندهی دیکه له سلێمانی بشکێنێت، چونکە بە ووتەی بەرپرسانی پارتی خۆپیشاندانەکە هێمننانە و مەدەنییانە بووە.
شایانی باسه سهرهتا پهیامنێرهی کوردستانپۆست وا ئاگادارکرا که گوایه پارتیی ئهو تهقینهوهیهی ئهنجام دابێت، بۆیه ههڵۆی ئهحمهد کورده زوو به لایهنگرهکانی خۆی وت که ئهو ناوه چۆڵ بکهن، به دوایدا یهکسهر ئهو تهقینهوهیه روویدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست