ئەگەر سەید ئەكرەم ئازاد نەكەن راپەرین دەكەین
Saturday, 05/11/2011, 12:00
ئێمە بەناوى بنەمالەى سەید ئەكرەم خالد بو راى گشتى رایدەگەیێنین كەوا سەركێشى سەرهەلدان وراپەرینێكى جەماوەرى لە بادینان دەكەین ئەگەر بە زوترین كات جەنابیان ئازاد نەكرێت
بوئەم مەبەستەش راوێژمان بە چەندین كەسایەتى رەوشەنبیرى دەڤەرى بادینان وعەشیرەتى خومان كردووە كە ئەم ئەگەرە لەبەردەممان كراوەیە وئەگەر دەسهەلاتى پارتى لە دهوك دەستپێشخەرى لە سەید ئەكرەم نەكەن.
یەكەم چالاكیش گشت ئەندامانى بنەمالە وعەشیرەتەكەمان دەست لە ئەندامێتى پارتى دیموكراتى كوردستان دەكێشینەوە ودووەمیش دەست دەكەین بە خوپێشاندان لەبەردەم لقى پارتى لە دهوك وئەگەرى سێیەمیش دواى هەردوو ئەگەرەكان دێن .
سەید ئەكرەم خالد وبنەمالەكەى بو هیچ بنەمالەو تاخمێك كوردایەتى نەكردووە وئامادەش نین بویان بكەین وتەنیا ئەوەى بە لاى ئێمە گرنگە دوزى میللەتەكەمانە وخەمى خەلك وگشتییە.
وتا دوا ساتیش پێش ئەوەى سەید ئستیقالە لە پارتى بدات كارى ئەو بو مللەتەكەى بووە وبەلام كە بوى دەركەوت چیتر ناتوانێت لە ناو مافیاكانى پیاوانى دەسهەلات ناتوانێت خەباتى خوى بكات پێى باش بوو دەستلەكاربكێشیتەوە ووەكو ئەركێكى ویژدانى وئەخلاقى.
ئەوەى ئێستا كەیسى رفاندنى سەید ئەكرەم بچوكدەكەنەوە بو شتى لاوەكى دوژمنى ئازادى وبوێرین ، ئێمە لە رێگاى سایتى كوردستان پوست رایدەگەیێنین كە گرتنى سەید ئەكرەم ێرف سیاسیە وبەدەستى پاراستن گیراوە ورفێنراوە وئەمەش دواى ئەوە هات كە سەید ئەكرەم كومەلەك رەخنەى گرت لە دەسهەلاتى پارتى لە بادینان .
(ج ئیكرام بەروارى) لە جیاتى بنەمالەكەیان
دەتوانن سەیرى ئەم لینكانە بكەن بو ناسینى سەید ئەكرەم:
یان دوا ووتارەكەى لە سایتى مالامە :
http://malame.info/zor.php?id=627 یان .. ئێكەم دیدارى بو گوڤارى باشور لە دواى دەستلەكاركێشانەوەى:
http://malame.info/zor.php?id=507
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست