سەرنجێك لەسەر كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەى سەرۆكى حكومەت سەبارەت بە بەیاننامە ڕەواكەى بزوتنەوەى گۆڕان

Saturday, 05/02/2011, 12:00


شاخەوان جمال ئەوەى من و هەموو خەڵكى كوردستان بینیمان و گوێ بیستى بووین لە بەیاننامەكەى لیستى گۆڕان- دا تێگەیشتین كە بزوتنەوەى گۆڕان بە خوێندنەوە و ئەزموونى ساڵ و نێوێك كاركردنى وەك ئۆپۆزسیۆن بە ڕاستیەكى حاشا هەڵنەگرو دلأ پڕ لە دڵنیایاییەكى تەواوەوە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەى كە ئەم حكومەت و پەرلەمانەى كوردستان تەنها بۆ هەڵوەشانەوە ئەگونجێت، چونكە هەموومان ئەوە ئەزانین بزوتنەوەى گۆڕان خاوەنى خوێندنەوەیەكى ورد و چڕو پڕى بەردەوامە، بەواتایەكى تر بەیاننامە چەند سەد وشەییەكەى بزوتنەوەى گۆڕان زادەى بیركردنەوەیەكى تەواو تەندروستە بۆ ئەو دۆخەى ئێستا هەرێمى كوردستانى پێدا ئەگوزەرێت... هەر ئەمەش بووە هۆكار بۆ ئەوەى سەرانى یەكێتى و پارتى ڕەنگى مردوویان لەڕوو بنیشێت و بكەونە وڕێنە كردن و كۆكردنەوەى خەڵك دژى بەیاننامەكە. لێرەدا پێویستە بێمە سەر مەبەستە سەرەكییەكەى نوسینەكەم، دیارە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەى بەرهەم ێاڵح-یش هەمان شڵەژان و هۆكار پاڵنەرى بوو ، بەڕێزى لەوێدا باسى لەگەندەڵى و كەمى خزمەتگوزارى و كەموكوڕییەكانى حكومەت ئەكردوو ئەیفەرموو كە حكومەت وەك پێویست خزمەتى خەڵكى كوردستانى نەكردووە و كێشەى كارەبا و ئاو هەیە و پرۆژەى تەواونەكراو هەیەو هتد!!؟؟ دیارە جەنابیان لەو كاتەدا ئەوەیان بیر نەبووە كە ئەو حزبەى ئەمى كردووە بە سەرۆكى حكومەت لەگەڵ پارتى دا نزیكەى بیست ساڵە دەستیان گرتووە بەسەر سەروەت و سامانى ئەو خەڵكە ڕەش و ڕووتەدا و دەستیان خستۆتە بینەقاقاى گەلێكەوە و ئەیانەوێت تەواو تەواو بیخنكێنن؟؟ وەڵا برا سەیرە ڕەنگە لەم ماوە دورو درێژەدا من یان هەردى برام یان ئاودێرى پورزام یان مامە قالەى دراوسَمان حكومەت بوبێت كە ئەم هەموو كەموكوڕییە ڕویان داوە كە كاكى دكتۆر باسیان ئەكات..دیارە جەنابیان باسیان لەوە كرد كە ساڵى ڕابردوو گۆڕانكاریان لە زانكۆ و پەیمانگاكادا كردووە خەڵكى بە شیَِوەى پێشكەشكردنى CV بووە بە ڕاگرى كۆلێج یان پەیمانگایەك ، بەڵام كاكى دختۆر ئەوەى بیر چووە كە زۆرێك لە ڕاگرەكان پیاوى خۆیانن و بە تەسكییەى مەڵبەند یان سەروتر دانراون ، بەڵگەش بۆ ئەمانە بەڕێزان دكتۆر جزا تۆفیق ڕاگرى كۆلێجى زانستى مرۆڤایەتى و دكتۆر مارف عمر ڕاگرى كۆلێجى یاسایە كە هەردووكیان كاندیدى یەكێتى بوون لە هەڵبژاردنى 7/3/2010 بۆ پەرلەمانى عێراقى.. ئایا ئەمەیە هەنگاونان بۆ كارى باش و گۆرانكارى. بێگومان هەموو وتەكانى سەرۆكى حكومەتى هەرێم جێگەى هەڵوەستە لەسەر كردنەوە و هەر قسەیەكى نوسینگەلێك هەڵئەگرێت بۆ وەڵامدانەوە ......





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە