بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کوردستان فۆڕوم و ڕۆژنامه نوس هیوا عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی به‌لجیکا کۆبونه‌وه
Thursday, 10/02/2011, 12:00
ڕێکخراوی کوردستان فۆڕوم- به‌لجیکا
دوێنێ به به‌رواری 8/2/2011 له برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا، له بینای په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا ڕێکخراوه‌که‌مان " ڕێکخراوی کوردستان فۆڕوم- به‌لجیکا" که ڕێکخراوێکی بێلایه‌نه و له لایه‌ن (پێشڕه‌و ئیسماعیل عارف) ه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت، له کۆبونه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سیناتی به‌لجیکا و لایه‌نه کوردیه جیاوازه‌کان دا به‌شداری کرد و سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان دوان و ڕاپۆرتێکیان پێشکه‌ش به ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئاماده‌بوان کرد. دوانه‌که‌ی پێشڕه‌و ئیسماعیل عارف کورته‌یه‌ك بوون له ناوه‌رۆکی ڕاپۆرته‌که که خرایه به‌رده‌ست ئاماده‌بوانه‌وه. ناوه‌رۆکی دوانه‌کان و ڕاپۆرته‌که سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی و پێشێلکاریه‌کانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ئه‌و باره ناهه‌مواره بوو که ئه‌مڕۆ له کوردستان دا هاتۆته دی.
شایانی باسه ئه‌و ڕاپۆرته له ئاراسته‌ی نزیکه‌ی دووسه‌د که‌س له ئه‌ندامانی فراکسیۆنه جیاوازه‌کانی په‌رله‌مان و سیناتی به‌لجیکا و هه‌رێمی فڵاندێرن و ڕێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراوه.
هیوا عه‌بدوڵا وه‌کو ڕۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له کۆبونه‌وه‌که‌دا کرد و له لایه‌ن خۆیه‌وه دوان و ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی 29/1/2001 ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد و له ناوه‌رۆکی بانگه‌وازه‌که دوا و سه‌رنجی ئاماده‌بوانی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر خاڵه‌کانی بانگه‌وازه‌که و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه ڕاکێشا.
له هه‌مان کۆبونه‌وه‌دا ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هۆڵه‌نداوه هاتبون و به‌شداری چالاکی کۆبونه‌وه و دوانه‌کان بوون.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی ڕێکخراوی کوردستان فۆڕوم به‌لجیکا08/02/2011
ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ناوچه‌ی کوردی له ئێراق
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سێنات،
وه‌ك ئه‌وه‌ی، ئاگادارن گه‌لی کورد ده‌یان ساڵه قوربانی رژێمه سه‌ربازی و دکتاتۆریه‌کانی ئێراقه. بۆ سه‌رکوت کردنه‌وه‌ی گه‌لی کورد هه‌موو ڕێگایه‌كی توند و تیژ و دڕندانه وه‌به‌ر گیردراوه، له نێوانیاندا به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی، کۆچ پێ کردن و جێنۆساید به مه‌به‌ستی پاکسازی ڕه‌گه‌زی، که ده‌چنه چوارچێوه‌ی تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تیه‌وه.
پاش ده‌یان ساڵ له وێران کردنی شار و دێهاته‌کانی کوردستان، کوشتن، ئه‌شکه‌نجه‌دان و تۆقاندن، جه‌نگی دورگه هه‌ل و مه‌رجێکی هێنایه کایه‌وه که گه‌لی کوردستان له ژێر چه‌تری پاراستنی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، له سه‌رزه‌مینی خۆیدا تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ست به ئاسایشت بکات.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌سه‌ر حسابی پشتیوانی گه‌له‌که‌یان خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند کرد و خۆیان سه‌قمگیر کرد و مه‌ترسیان له هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌ره‌وه و تێرۆر نه‌ما، دژی گه‌له‌که‌ی خۆیان وه‌ستانه‌وه. سه‌رجه‌م ڕێگایه‌ك و شێوازێك به‌کارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیه‌کان و دیموکراسی به‌ده‌ست هاتوو سنوردار بکه‌ن و ده‌نگه ئازاده‌کان سه‌رکوت بکه‌ن.
سه‌رجه‌م ڕێگایه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ڕۆژنامه‌نوسان و بزوتنه‌وه بێلایه‌نه‌کان له پێناوی مافه مه‌ده‌نیه‌کان سنوردار بکه‌ن و بێده‌نگیان بکه‌ن. ئه‌م سهرکوتکردنهوانه به ڕاده‌یه‌كه که خه‌ڵکی کوردستان به‌رده‌وام دژی ڕاده‌وه‌ستێته‌وه ڕێگای خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌گرنه به‌ر.
ئه‌مڕۆ له کوردستان دا گروپی جیاوازی ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی چالاکن، دژ به کرداره گوماناویه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان. له ناو ئه‌م بزوتنه‌وه وئۆپۆزسیۆنه فراوانه‌دا بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی ڕێکخراوه‌یی هه‌یه به ناوی 'گۆران"ه‌وه. که له دوا هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی گه‌ل دا 25 کورسی له په‌رله‌مانی کوردستان دا به‌ده‌ست هێنا. هه‌روه‌ها له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێراقی دا 8 کورسی به ده‌ست هێنا. ئه‌م بزوتنه‌وه فراوانه داواکانی بریتیه له دیموکراتیزه کردنی زیاتر و چه‌سپاندنی مافه مه‌ده‌نیه‌کان و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان .(به تایبه‌تی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری دادگاکان دا). که له لایه‌ن که‌سانی به نفوز‌و پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م بزوتنه‌وه فراوانه له ناو جه‌ماوه‌ره‌وه به‌رده‌وام له گه‌شه‌کردندایه. وه‌کو ئۆپۆزیسیۆنێکی بێ توندوتیژی و شارستانیانه له کاردایه.
ئێمه ڕودهکهینه ئێوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له باوه‌ڕه‌داین که ئێوه و حکومه‌ته‌که‌تان و گه‌لی به‌لجیکا ده‌ربڕینی ڕای ئازاد و مافه‌کانی مرۆڤ به‌رز ڕاده‌گرن.
هه‌ر له ڕێگای ئه‌م ڕاپۆرتهشهوه ده‌مانه‌وێت ده‌سپێشکه‌ری هه‌وڵی بنیاتنانی په‌یوه‌ندیه‌ی فڵاندێرن و هه‌رێمی کوردستان بخه‌ینه ژێر باسه‌وه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕێگای میدیاکانه‌وه ئاگادارین، ئه‌ندامانی فراکسیۆنه جیاوازه‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون په‌یوه‌ندی ئابوری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بنیات بنرێت. لیژنه‌ی کاروباره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی فڵاندێرن به‌و مه‌به‌سته بڕیاری پێشنیاری پێشکه‌ش کردووه به ناوی " سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کورده‌کان له ئێراق و هه‌رێمی فڵاندێرن".
ئێمه وه‌کو ڕێکخراوی کوردستان فۆرم، له دهسپێشکهریهکانی ڕابردو داهاتوتان به‌رز ده‌نرخێنین و پشتیوانی‌تان ده‌که‌ین به هیوای سه‌رکه‌وتنتان له دهسپێشکهریهکانتان دا، به تایبه‌تی که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو کۆمه‌ڵگای هه‌رێمی کوردستان و فڵاندێرن دایه.
به‌ڵام ئێمه وه‌کو خه‌ڵکی له‌دایك بووی هه‌رێمی کوردستان و هاوڵاتی ئه‌مڕۆی به‌لجیکا، سه‌رسامی خۆمان ده‌رببڕین که له ته‌واوی داواکاندا ته‌نها په‌نجه بۆ هه‌ل و مه‌رجی له باری کوردستان له ڕووی ئاسایشته‌وه ڕاکێشراوه. به‌داخه‌وه به تاقه ووشه‌یه‌ك له هه‌ل و مه‌رجی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته نه‌دواون.
هه‌روه‌ها له سه‌ردانی وه‌فدی په‌رله‌مانی فڵاندێرن بۆ کوردستان، ئه‌ندامانی وه‌فده‌که چاوپێکه‌وتنه‌کانیان ته‌نها له له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیر و فه‌رمانبه‌ر و په‌رله‌مانتارانی لیسته‌کانی دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌دا کردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ میدیای ئازاد و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی دا هیچ به‌یه‌ك گه‌یشتنێك ڕووی نه‌داوه.
ئێمه وه‌کو ڕێکخراوی کوردستان فۆڕوم به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که له کۆمه‌ڵێك ڕاستی ئاگادارتان بکه‌ینه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌داین که ئێوه له ده‌سپێشکه‌ری و پرۆژه‌کانی داهاتوتان دا ئه‌و ڕاستیانه له‌به‌ر چاو ده‌گرن.
ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕێگر بین له‌وه‌ی که له پاشان دا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه ببنه‌وه که مافه مه‌ده‌نیه‌کان له لایه‌ن ئێوه‌وه به‌رچاو نه‌گیردراوه.
ئه‌وه‌ش ته‌نها له ڕێگای هێنانه باسه‌وه و له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌ل ومه‌رجی فه‌راهه‌م کردنی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ له کوردستان دێته دی، بۆیه تکامان وایه ئه‌وه وه‌کو پرنسیپه به‌نرخه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌تان له به‌لجیکا بکرێته مه‌رجی سه‌جه‌م دیالۆگ و په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یان ده‌زگاکانی ئه‌و حکومه‌ته.
تکامان وایه له ڕه‌وتی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندیه‌کی فه‌رمی و نافه‌رمی یان له دیداره دوانی و چهندلایهنیه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌کان دا له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌و هه‌رێمه، ئه‌و پرنسیپانه بهێننه ناو باسهکانتانهوه. ئه‌و پرنسیپانه‌ش ینهماکانی کۆمه‌ڵگاکه‌تان و ته‌واوی کۆمه‌ڵگا دیموکراتیه‌کان و ڕێکه‌وتننامه‌کانی ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و پێویسته له‌به‌ر چاو بگیردرێت. به تایبه‌تی گرێبه‌ستی یه‌کێتی ئه‌وروپا به ناوی (دیالۆگ سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ وڵاتانی سێهه‌م دا).
ڕێکخراوه‌که‌مان کوردستان فۆڕوم که بنکه‌ی فه‌رمی له شاری(لۆڤن) دایه، ده‌یه‌وێت له ڕێگای ئه‌م نامه‌یه‌وه سه‌رنجێکی گشتیتان بداتێ سه‌باره‌ت به ڕای میدیاکان و شه‌قامی کوردی و گه‌لی کورد سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌ی کوردی، به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی سه‌رپێچی و مامه‌ڵه‌ی خراپی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان.
ڕای گشتی هه‌رێمی کوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دان که دیموکراسی له‌و هه‌رێمه‌دا له کشانه‌وه‌دایه ، ئه‌و هه‌رێمه له لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌وه قۆرخ کراوه که بریتین له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی.
ئه‌م دوو بنه‌ماڵه ناوبراوه و لایه‌نگرانیان و ده‌ورو به‌ریان له ڕێگای خراپ به کارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، داوه‌ر و دادگاکان و داواکاره گشتیه‌کان له ڕێگای نامه‌شروع و نا یاساییه‌وه ده‌که‌نه ئامراز بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه ئازاده‌کان سه‌رکوت بکه‌نه‌وه. له‌م ڕێگایه‌وه هه‌ل و مه‌رجێکی ترسناکیان له هه‌رێمی کوردستان دا هێناوه‌ته دی.
هاوڵاتیان و ده‌نگه ئازاده‌کان له دوو لایه‌نه‌وه ناڕه‌واییان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت. له لایه‌که‌وه ڕۆژانه له‌سه‌ر ئاشکراکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کان و لادانه یاساییه‌کانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ڕاپێچی دادگا ده‌کرێن و سزا ده‌درێن به مه‌به‌ستی ده‌م کوت کردنیان. له لایه‌کی تره‌وه هاوڵاتیان و میدیا ئازاده‌کان بواری یه‌کسانیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه تاکو سکاڵا بکه‌ن دژ به ئه‌ندامانی دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که و به سزای یاساییان بگه‌یه‌نن.
میدیای ئازاد و گه‌لی کورد هه‌میشه ئه‌و کردارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران مه‌حکوم ده‌که‌ن و داخوازی پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه و ڕێکخراو و تاکانه‌ن که به گه‌رمیه‌وه باوه‌ش بۆ ئازادی و دیموکراسی ده‌گرنه‌وه.
بۆ به‌خشینی سه‌رنجێكی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌ل و مه‌رجی ئێستا له هه‌رێمی کوردستان دوو هاوپێچتان ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ست. یه‌که‌میان سه‌باره‌ت به‌و تاوانبارکردنانه‌ی که ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێن.
دوهه‌م هاوپێچ ئه‌و هه‌وڵانه ده‌گرێته خۆ که له لایه‌ن حکومه‌تی کوردیه‌وه ئه‌نجام دراوه به مه‌به‌ستی هه‌وڵی بێده‌نگ کردن و ترساندنی میدیای ئازا د و ڕۆژنامه نوسان.
هاوپێچی ژماره 1:ده‌سته‌یه‌ك له تاوانبارکردنه‌کانی میدیای ئازادی کوردی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و رای گشتی کوردی، به‌رامبه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پارته‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و ئه‌ندامانی پارت و بنه‌ماڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات:
- سه‌رکوتکردنه‌وه‌ی ڕای ئازادی تاکه‌کان، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ڕۆژنامه‌کان و گۆڤاره‌کان. که له ڕێگای هه‌ڕه‌شه و به دادگا دان و سزادان بێده‌نگ ده‌کرێن.
- خراپ به کارهێنانی مزگه‌وته‌کان و پیاوانی ئایینی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕینی ڕای ئازاد و ئازادیه تایبه‌تیه‌کان سنوردار و سه‌رکوت بکرێن.
- به‌دوادا نه‌چونی جدی و دانانی لیژنه‌ی لایه‌نگر، له‌بری په‌نابردنه به‌ر پڕۆسه‌ی بێلایه‌نی دادگاکان بۆ ڕه‌شه کوژ کردنی ڕۆژنامه نوسان و نوسه‌رانی ڕه‌خنه‌گر. بۆیه په‌نجه‌ی تاوانبارکردن بۆ خودی ده‌زگا ئاسایشیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ڕاده‌کێشرێت.(له‌م ساڵانه‌ی دویی دا زه‌رده‌شت عوسمان، سۆران مامه‌حه‌مه، دکتۆر عه‌بد الستار، ئه‌بوبه‌کرعه‌لی ڕه‌شه‌کوژ ده‌کرێن، تاکو ئه‌مڕۆ بکوژانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه).
- به به‌دوادا نه‌چونی جدی تاوانه‌کانی کوشتنی ئافره‌تان . که له ژێر ناوی "کوشتنی شه‌ره‌ف" ژیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، یان بکوژانیان به سووکی سزا ده‌درێن.
- به به‌دوادا نه‌چونی جدی تاوانه‌کانی ئازاردانی ئافره‌تان که به هۆی ئه‌م ناڕهواییانهوه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆ کوژی و که ته‌نها ڕێگایه‌که بۆ خۆ ڕزگار کردن له ئازاره‌کانیان .
- دزی سامانی گشتی، گه‌نده‌ڵی و به‌کارهێنانی سامانی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانیان، له لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ناوبراوه‌کان و ده‌وروبه‌ریان.
- کڕینی ده‌نگ و ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه جیاوازه‌کاندا.
- داڵده‌دان و پارێزگاری کردنی هاوکارانی ڕژێمی له ناوچوی ئێراق که به‌شدارای چالاك بوون له پرۆسه‌ی ئه‌نفال دژی گه‌لی کوردستان. ته‌سلیم نه‌کردنه‌وه‌ی تاوانبارانی ناوبراو به دادگاکانی حکومه‌تی فیدراڵ. پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌و دادگایانه‌وه ملاحهقه کراون به‌تاوانی به‌شداری له جێنۆساید و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی.
- بونی زیندانی تایبه‌تی و ئه‌شکه‌نجه‌دان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی دادگاکان، ئه‌و زیندانانه له‌ژێر کۆنترۆڵی پارته سیاسیه‌کان دان، به‌ناوی دژایه‌تی کردنی تێڕۆره‌وه.
- ڕفاندن و بێسه‌ر و شوێن کردن به‌ىێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان بزانن له کوێ زیندانی کراون، یان که‌مترین زانیاری وه‌ربگرن ده‌رباره‌ی چاره‌نوسیان.
- ئاشکرا نه‌کردنی چاره‌نوسی سه‌دان له‌و که‌سانه‌ی له شه‌ڕی ناوخۆدا بێسهرو شوێن کراون که نزیکه‌ی 15 ساڵه کۆتایی هاتووه.
- موچه بڕین و له‌سه‌رکارده‌رکردنی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن و و ناڕه‌وایی کردن به‌رامبه‌ریان له بواری کار و خستنه‌کاره‌وه و ماف و ئیمتیازاته مه‌ده‌نیه‌کانی تر.
له 17/1/2011 دا ماڵپه‌ڕی ئۆپۆزسیۆن "سبه‌ی" ئاشکرای کردووه که تاکو ئه‌و به‌رواره 470 که‌س، که سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنن، نه‌گێڕدراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر کاره‌کانیان، له‌و ناوچانه‌دا که به کرداری له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێن.
- ده‌ستدرێژی توندوتیژانه بۆسه‌ر ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن و ڕه‌خنه‌گران.
- خراپ به‌کار هێنانی پله و ده‌سه‌ڵاته حیزبی یان حکومیه‌کان له ته‌واوی ئه‌و تاوانانه‌ی ناویان هاتووه.
- خراپ به‌کار هێنانی پله و ده‌سه‌ڵاته حیزبی یان حکومیه‌کان له ته‌واوی ده‌زگا فهرمانبهریهکانی وه‌کو پۆلیس و ده‌زگاکانی ئاسایش و دادگاکان دا.
هاوپێچی ژماره 2:له خواره‌وه چه‌ندین نمونه ده‌خه‌ینه ڕوو که هه‌وڵدانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی نیشان ده‌ده‌ن بۆ بێده‌نگ کردنی ڕۆژنامه نوسان و ده‌نگه ئازاده‌کان:
- هێمن که‌ریم، سه‌نوسه‌ری "فشار" له 11/1/2011 دا له لایه‌ن پۆلیسی سلیمانیه‌وه ده‌سگیر ده‌کرێت و پاشان بۆ چه‌ند ڕۆژێك دهسبهسهردهکرێت.
- سه‌فین هه‌ولێری، له ناوه‌ندی کانونی دوهه‌می 2011 هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ ده‌کرێت له لایه‌ن سیداد بارزانی، برای مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ولێری پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی تایبه‌تی بکاته‌وه، به‌ڵام له ژێر فشاری هه‌ڕه‌شه دا ئیستگه‌که ده‌فرۆشێته‌وه به سیداد بارزانی، به‌رامبه‌ر نرخێکی گاڵته‌جاڕی. پاش ئه‌وه‌ی هه‌ولێری داوای وه‌رگرتنی نرخی ڕێکهوتو له‌سه‌ری ده‌کات ، پاره‌که‌ی نادرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ ده‌کرێت که جارێکی تر داوای ئه‌وه نه‌کات که گرێبه‌سته‌که جێبه‌جێ بکرێت.
- فایه‌ق گوڵپی، جه‌نگاوه‌رێکی دێرین (پێشمه‌رگه)، له به‌رواری 29/12/2010 بە یەك ملیۆن دینار (650 ئێرۆ) غەرامە ده‌کرێت، به تۆمه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه.
- شوان داودی سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی "هه‌واڵ" له 29/12/2010 غه‌رامه‌ی 21 ملیۆن دیناری ئێراقی ده‌کرێت (13550 ئێرۆ) به تۆمه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی وتارێك سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵیه‌کانی ساڵانی 2004 و 2005 .
- بنارهیدایت، ڕۆژنامه نوس، له 28/12/2010 بە یەك ملیۆن دینار (650 ئێرۆ) غەرامە ده‌کرێت.
- فه‌رهاد پیرباڵ، مامۆستای زانکۆ، له 11/12/2010 به شه‌ش مانگ زیندانی و 5 ملیۆن دینار (3250 ئێرۆ) غه‌رامه ده‌کرێت و بۆ ماوه‌ی 1 ساڵیش هه‌موو چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
- به پێی په‌یام نێرانی بێ سنوور، مه‌ریوان وریا قانع و ئاراس فه‌تاح، دوو ڕۆژنامه‌نوس، له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان سکاڵا له دژیان تۆمار کراوه. به تۆمه‌تی ىڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی هاوبه‌ش له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه دا. ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری دروست بوونی خۆپێشاندانێك له شاری ده‌ربه‌ندیخان، له 5/12/2010 دا.
- شوان محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی) ئاوێنه(، مه‌حکوم ده‌کرێت به سزای 2 ملیۆن دیناری ئێراقی (1300 ئێرۆ) به تۆمه‌تی ڕه‌خنه‌گرتن له سکاڵاکه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان دژی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نوسه (قانع و فه‌تاح). شوان محه‌مه‌د، زوو تریش به سێ ملیۆن دینار (1950 ئێرۆ) غه‌رامه کراوه.
- دڵشاد نه‌عمان، ڕۆژنامه‌نوس، له دێسه‌مبه‌ری 2010 دا به هۆی ووتارێکی ڕه‌خنه گرانه‌وه ڕاپێچی دادگا ده‌کرێت.
- سات محه‌مه‌د، ڕۆژنامه‌نوسێکی ئاوێنه، حوزه‌یرانی 2010 سکاڵای له دژ تۆمار ده‌کرێت به تۆمه‌تی نوسینێك له ژێر ناونیشانی " شێری ماڵه‌وه و ڕێوی ده‌ره‌وه".
- رۆژنامه‌ی "رۆژنامه" له ئابی 2010 دا له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان داوایه‌كی یاسایی له دژی تۆمار کراوه. پارتی داوای یه‌ك ملیارد دۆلار له ڕۆژنامه‌که کردووه، وه‌کو سزا و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه. ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له 20/7/2010 له رۆژنامه‌كه دا راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه که به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران باسکراوه. تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی حکومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه بۆ حسابی تایبه‌تیان.
- ئیحسان مه‌لا فوئاد له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك له ماڵپه‌ڕی كوردستانپۆست له 18/5/2009 به تۆمه‌تی ته‌شهیر به ئۆرگانێکی ینك، بە یەك ملیۆن دینار (650 ئێرۆ) غەرامە ده‌کرێت.
- ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، له‌سه‌ر سكاڵای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رۆژی یه‌كشه‌ممه (9/5/2009) دادگا بڕیاریدا به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی (650 ئێرۆ) ئازاد بکرێت تاكو رۆژی دادگاییكردن. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بابه‌تێك سه‌باره‌ت به موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی.
- ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له (15/3/2009) دا، به 13 ملیۆن دینار (8450 ئێرۆ) غه‌رامه ده‌کرێت دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌وانی. سه‌رنوسه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه زووتر له 2006 دا به بڕێك پاره غه‌رامه و به زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ (له‌گه‌ڵ راگرتنی جێبه‌جێكردنیدا) حوکم دراوه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵیه‌کانی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی.
- حسێن له‌تیف، رۆژنامه‌نوس، له مارتی 2009 دا ده‌ستگیرده‌کرێت و ڕاپێچی دادگا ده‌کرێت به تۆمه‌تی بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌گرانه.
- سۆران عومه‌ر سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "ڕێگا" له 1.1.2009 ده‌سگیر ده‌کرێت و له لایه‌ن که‌سانی ناو ده‌زگاکانی ئاسایشته‌وه ژماره 7 ی ئه‌و گۆڤاره کۆده‌کرێته‌وه و ده‌سوتێندرێت. له به‌رواری 12/12/2010 به بڕی (35) ملیۆن دیناری عێراقی (22750 ئێرۆ) غه‌رامه ده‌کرێت. پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان داوای (500) ملیۆن دیناری (325000 ئێرۆ) کردبوو، وه‌کو قه‌ره‌بوکردنه‌وه بۆ سوکایه‌تی پێکردن.
- محمد عومهرعوسمان، شاعیر، له 6/11/2008 توندوتیژی به‌رامبه‌ری به‌کارده‌هێنرێت و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به کهلهبچهکراوی بۆ بنکه‌ی پۆپلیس ڕاپێچ ده‌کرێت. ته‌نها له‌سه‌ر دوانێکی به‌رنامه بۆ دانهڕێژراوی ڕه‌خنه‌گرانه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ چه‌ند لاوێك.
- ئامانج خه‌لیل ،ڕۆژنامه‌نوس و به‌رپرسی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌ی "رووداو". له 1/8/2008 دا له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێ ده‌کرێت و به‌رناکه‌وێ.
- په‌یامنێرێکی ڕادیۆی نه‌وا به‌بڕی ملیۆنێك دینار (650 ئێرۆ) غه‌رامه ده‌درێت.
به پێی ڕاپۆرتێك که له 29/12/2010 له ماڵپه‌ڕی Middle East دا بڵاوکراوه‌ته‌وه رۆژنامه‌نوسان له سه‌رنج و تاقیکردنه‌وه‌کانی خۆیان ده‌دوێن:
ئاسۆس هه‌ردی (به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوێنه به‌ده‌ستهێنه‌ری پاداشتی جبران توینی یه‌کێتی ڕۆژنامه‌نوسانی جیهانی له 2009 دا) پارتی دیموکراتی کوردستان له ژێر سه‌رکردایه‌تی بارزانی تۆمه‌تبار ده‌کات و ده‌ڵێت: " ده‌یان سکاڵای دژی ڕۆژنامه و گۆڤاره بێلایه‌نه‌کان خستۆته به‌رده‌م دادگا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که که‌مپینێکی سیاسی به به‌رنامه پێکهێنراوه دژی ئازادی میدیاکان. سکاڵاکان سه‌باره‌ت به بابه‌تێکی دیاریکراو یان هه‌واڵێکی دیاری کراو نین."
له لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤارێکی بێلایه‌ن "لڤین" ڕوونی کرده‌وه و ووتی: " تاکو ئێستا 27 سکاڵای یاسایی له لایه‌نی جیاوازه‌وه دژیان ئه‌نجام دراوه. له نێوانیان دا شه‌ش سکاڵا له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیه."
وای رونکرده‌وه که پارتیه‌که‌ی بارزانی " دوو مانگ له‌وه و به‌ر سکاڵایه‌کی دادگایی دژمان داوه‌ته دادگا، ئه‌وان داوای قه‌ره‌بویه‌کی مالیمان لێ ده‌که‌ن به ڕاده‌ی ملیاردێك دینار (847 هه‌زار دۆلار)."
به ڕای میره، " واپێده‌چێت ئامانجی پارتی دیموکراتی ئه‌وه بێت که کۆتایی به ئازادیه‌کان له ناوچه‌که‌دا بهێنێت(...) بۆ ئه‌وه‌ی له دوا ئه‌نجام دا بێده‌نگمان بکات له ڕاستیه‌کان."
پارتی دیموکراتی کوردستان تاکو حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو سکاڵای دادگایی دژی چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤار خستۆته به‌رده‌م دادگاوه، له نێوانیان دا هاوڵاتی، ئاوێنه، ڕۆژنامه، لڤین، ڕێگا، فشار، خێزان، له سکاڵاکانیدا داوای قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی کردووه.
له کۆتاییدا ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ش بخه‌ینه ڕوو به هۆی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی به‌رده‌وامه‌وه جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونی کرده‌وه که نیازیان وایه سکاڵاکان دژی ڕۆژنامه‌نوسان بکێشنه‌وه، به‌ڵام له کرداردا بۆ ئه‌وه هیچ هه‌نگاوێک نه نراوه.
تێبینی: میانگیری موچه‌ی مانگانه له هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 350 ئێرۆیه .
[email protected]Kurdistan Forum
ده‌قی وتاری رۆژنامه‌نوس (هیوا عەبدوڵا)ئامادەبوانی بەڕێز
من دەمەوێ لێرەدا تابڵۆیەکتان پێشکەش بکەم لەسەر رەوشی ئێستای عێراق و کوردستانی عێراق.
لایەنە سیاسیەکانی عێراق توانیان دوای تێپەڕبونی نۆ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی دواییدا، سازش لەسەر ئەوە بکەن کە جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆک کۆمار، مالیکی وەک سەرۆک وەزیر بمێننەوە و ئەیاد عەلاوی وەک سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ستراتیجی جێ‌نشین بکرێ. هەروەها لیستی ئەلعراقیە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی بۆی هەبو سەرۆکی پەرلەمان بۆخۆی دەستنیشان بکات. تائێستاش مشت‌ومڕ یان گفتوگۆ لەسەر پۆستە گرینگەکانی کابینەی نوری مالیکی بەردەوامە و کاری حکومەتی عێراق تەواو نەبوە.
بەبڕوای من ئەو حکومەتە زۆر سەرکەوتو نابێ، چونکە زۆر ئاستەنگی لەبەردەمدا ماون. دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ و گەندەڵی دو کۆسپی سەرەکین لەبەردەم سەرکەوتنی حکومەتەکەی مالیکی. هەر وڵاتێکی دراوسێ پشتگیری لە لایەنێکی عێراق دەکات بۆ نمونە: پشتگیری ئێران لە شیعەکان. ئەوەش بەردەوام ئەو وڵاتە بەرەو نائارامی سیاسی ئەبات. دیالۆگ و گفتوگۆ لەنێوان پێکهاتە سەرەکیەکانی عێراق (کورد، شیعە و سوننە) بەردەوامە، بەڵام پرسیاری ئایا عێراق بەرەو کوێ ملدەنێ؟ هەر لە شوێنی خۆیدایەو جارێ وەڵامەکەی رون نیە. رەوشی سیاسی عێراق و حوکومەتەکەی جارێ زۆر لاوازن. سەقامگیری سیاسی لە عێراقدا، تاڕادەیەک پابەندە بەو گۆڕانکاریانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێنە ئاراوە.
ئەگەر پرسیاری رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان بکەین؟ ئەتوانم بڵێم لە هەرێمی کوردستاندا کە تەمەنی ٢٠ ساڵەو ئێستا لە سێ پارێزگای وەک (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) پێکهاتوە، شتێک نیە بەناوی دیموکراسی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی - یەکسانی و ئازادی بیروڕا، کە ٣ ئامانجن کوردان ٨٠ ساڵ لە پێناویدا تێکۆشان.
لە دیموکراسیە سەختەکەی ئێمەدا بەردوام هەڵبژاردن ئەنجام ئەدرێن، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و خروقاتەکانەوە بەردەوام هەردو پارتی دەسەڵاتدار (ی-ن-ک و پ-د-ک) سەردەکەون و دێنە سەر دەستەڵات. لە ماوەی ٢٠ ساڵدا ئەو دو پارتە بەردەوام دەسەڵاتی تەواوی خۆیان بەسەر دامودەزگاکانی حکومەت، پارله‌مان، دادگا و هێزەچەکدارەکاندا سەپاندوە. سیاسیە گرینگەکانی (ی-ن-ک و پ-د-ک) لە هەمان کاتدا بازرگانی گەورەن، لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی‌دا هاوکات خاوەنی دەسەڵاتی ئابوریشن، کە ئەوەش دەروازە لەبەردەم کاری مافیاگەری دەکاتەوە. لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتەکەی ئێمە بەردەوام بە چاوی دوژمن سەیری میدیای سەربەخۆ ئەکات، لە کاتێکدا ئەوان خۆیان خاوەنی زیاتر لە ٤٠٠ دەزگاو دامەزراوەی راگەیاندنن کە لە رێگای رۆژنامەوانە موچەخۆرەکان راستی وەک ناڕاستی وێنادەکرێ و ئەکرێ وە بە پێچەوانە. بەردەوام ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لە ژێرناوی ئاسایش و بەرژەوەندی نەتەوەی کورد ئەکەوێتە ژێر گوشاری دەسەڵات، کەچی هەر ئەو دەسەڵاتدارانەن لە ژێرەوە کۆنتراکتی شاراوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکەن وەک نمونە: فرۆشتنی نەوتی قاچاغ بە ئێران. ئەوان جۆرە ئۆپۆزسیۆنێکیان دەوێ وەک مەلی بێ باڵ. ئێمە حکومەتێکمان هەیە، بەڵام بەردەوام ئەوانەی بڕیارەکان ئەدەن سەرکردەی هەردو حیزبن. پارله‌مانی کوردستان ئەو رۆڵ و ئەرکەی نیە کە پێویستە هەیبێ.
ئەتوانین تاڕادەیەک ئەو شتانەی لە سەرەوەدا باسمان کردن لەگەڵ رەوشی ئێستای مسڕ و تونس بەراوردیان بکەین. ئەگەر ئەو رەوشە لە بنچینەوە چارەسەرنەکرێ ئەوا خەڵک و ئۆپۆزسیۆن بەرەو رادیکاڵیزم مل دەنێن. بەیاننامە و داواکاریەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ٢٩/٠١/٢٠١١ شایەدی ئەو راستیەن. بەیانەکەی گۆڕان ئاگاداریەک بو بۆ دەسەڵات کە ئەگەرهاتو ئەوان رێفۆرم نەکەن، ئەوا سەرهەڵدانی جەماوەری سازدەبێ. داخوازیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان وەک: جیاکردنەوە حیزب لە حکومەت، دادگا و ئاسایش، نەهێشتنی دەسەڵاتی سیاسی حیزب بەسەر هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە، هەڵوەشاندنەوەی پارله‌مان و حکومەتی هەردو حیزب و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی شەفاف و کراوەو دور لە تەزویر لەماوەی ٣ مانگدا هەروەها گەڕاندنەوەی مڵکوماڵی گشتی حکومەت کە حیزب داگیری کردوە چەند خاڵێکی دیکەش هاوکات بریتین لە داخوازیەکانی زۆربەی زۆری خەڵک.
بەداخەوە ماوەیەکی زۆر کەم دوای بڵاوبونەوەی ئەو بانگەوازیەی گۆڕان، سەرۆکایەتی هەرێم کە مەسعود بارزانی سەرکردایەتی ئەکات، سەرۆکی حکومەت بەرهەم ساڵح زۆر بە توندی و بە زمانێکی هێڕشبەرانە وەڵامی گۆڕانیان دایەوە. لەهەموی سەیرتر ئەوان یەک رۆژ دوای بەیانەکە هێزی پێشمەگە و سەربازیان ناردە سەر بارەگای سەرەکی گۆڕان لە شاری سلێمانی.
بەڕێزان هەروەکو وتم ئەو بانگەوازیانەی گۆڕان کردی هەمان ئەو داواکاریانەن کە زۆربەی زۆری خەڵک چەندین ساڵە چاوەڕێی ئەکەن، ئەگەر دەسەڵاتداران وەڵامی ئەو داخوازیاننە بە ئەرێنی نەدەنەوە ئەوا دەبێ چاوەڕێی جۆرە ناڕەزاییەکی فراوانی جەماوەری ببن وەک ئەوەی لە مسڕ و تونس ئێستا ئەیبینین.
سوپاس بۆ سەرنجەکانتان
هیوا عەبدوڵا
08/02/2011
پارله‌مانی بەلجیکا-بروکسل
کوردستان فۆڕوم ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی به زمانی کوردی و هۆڵه‌ندی به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی له لایه‌ن ئه‌و که‌س و ڕێکخراوانه‌ی ده‌یانه‌وێت به ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌کانی بگه‌یه‌نێن ده‌خاته ڕوو تاکو په‌رله‌مانتاران و ڕێکخراوه‌کانی هۆڵه‌نداش له ڕوداوه‌کانی کوردستان ئاگادار بکرێنه‌وه.
تکایه له‌گه‌ڵ به‌کار هێنانی ڕاپۆرته‌که‌دا په‌نجه بۆ سه‌رچاوه‌ی ڕاپۆرته‌که واته کوردستان فۆڕوم- به‌لجیکا ڕابکێشن
Kurdistan Forum - Belgi
8/02/2011
een verslag over de onderdrukking van de mensenrechten in de Koerdische regio in Irak
Geachte volksvertegenwoordigers en senatoren,
Zoals bekend, is het Koerdische volk sinds decennia slachtoffer van de militaire en dictatoriale regimes van Irak. Er werden allerlei geweldadige middelen gebruikt om het Koerdische volk te onderdrukken, waaronder het gebuik van chemische wapens, deportatie en genocide met het oog op etnische zuivering, die beschouwd worden als misdaden tegen de mensheid.
Na decennia van vernietiging van Koerdische dorpen en steden, martelingen en terrorisering, heeft de golfoorlog ervoor gezorgd dat Koerden, door de internationale bescherming, binnen eigen land zich redelijk veilig voelen.
Nadat de Koerdische machthebbers door de steun van het volk zich verrijkt en gevestigd hadden en nadat ze zich niet meer lieten afchrikken door buitenlandse bedreigingen en terrorisme, keerden ze zich tegen de eigen bevolking. Zij gebruiken allerlei manieren en methoden om de bereikte vrijheid en democratie te beperken en vrije stemmen te onderdrukken.
Zij bewandelen alle wegen om de vrije geluiden van journalisten en onafhankelijke burgerrechtenbewegingen te beperken en monddood te maken. Deze onderdrukking is zo ver gegaan dat de Koerdische bevolking zich regelmatig tegen deze restricties en onderdrukkingen verzet en betogingen en protestacties op touw zet.
Vandaag de dag zijn verschillende oppositiegroepen en burgerrechtenorganisaties actief in Koerdistan, gericht tegen de malafide praktijken van Koerdische autoriteiten. Binnen deze brede beweging is er een oppositiebeweging georganiseerd onder de naam van verandering (goran). Bij de laatste Parlementaire verkiezingen in de Koerdische regio wisten ze 25 zetels te veroveren. Ook bij de Irakese verkiezingen wisten ze 8 zetels te bemachtigen. Deze brede beweging eiste meer democratisering en het vastleggen van burgerlijke rechten, scheiding der machten (in het bijzonder de scheiding van de rechterlijke macht), die door invloedrijke personen en machthebbende partijen bespeeld werd. Deze brede beweging vanuit het volk blijft groeien. Ze profileert zich als een geciviliseerde en geweldloze verzetsbeweging.
Wij willen ons tot u richten omdat wij ervan overtuigd zijn dat u en uw regering alsook het Belgische volk vrije meningsuiting en mensenrechten hoog in het vaandel dragen.
Naar aanleiding van dit schrijven, willen wij ook uw initiatief met betrekking tot de Vlaams-Koerdische relatie ter sprake brengen.
Zoals we in de media hebben vernomen, zijn leden van verschillende fracties genteresseerd om een economische relatie op te bouwen met de Koerdische regionale staat. Het comit van Buitenlandse Zaken heeft een voorstel tot resolutie ingediend onder de noemerbetreffende de relaties met de Koerdische Autonome Regio in Irak,
Wij als Kurdistan Forum vzw appreciren en steunen uw vroegere en toekomstige initiatieven, wij wensen u eveneens succes bij verdere intiatieven, in het bijzonder met betrekking tot de gemeenschappelijke belangen van Koerden en de Vlaamse gemeenschap.
Maar wij, als oorspronkelijke burgers uit de Koerdische regio en als huidige Belgische burgers waren verbaasd, toen wij in uw eerdergenoemde voorstel konden opmaken, dat er enkel verwezen werd naar de veiligheidssituatie in de regio van Koerdistan. Er was helaas geen enkel woord te vinden over de mensenrechten in de genoemde regio.
Alsook bij het bezoek van de Vlaamse parlementarirs in de Koerdische regio, hebben zij de Koerdische ministers, ambtenaren en leden van de Koerdische fracties van de regerende partijen ontmoet. Er vonden alleen geen ontmoetingen plaats met de vrije pers en burgerrechtenorganisaties.
Wij van Kurdistan Forum beschouwen het als onze plicht om u op de hoogte te brengen van bepaalde feiten omdat wij erop vertrouwen dat u hiermee rekening zal houden bij toekomstige initiatieven en projecten.
We willen immers voorkomen dat er achteraf kritiek wordt gegeven door de Koerdische gemeenschap dat er geen rekening werd gehouden met burgerrechten.
En dit kan enkel bereikt worden door het ter sprake brengen van de basisrechten van de mensen in Koerdistan. Daarom verzoeken we u de principes die uw volk uitdraagt, zoals het recht op vrije meningsuiting en het respecteren van de mensenrechten, als voorwaarde aan te dragen bij alle verdere betrekkingen en gesprekken met de Koerdische regionale staat of andere instellingen in deze regio.
Wij verzoeken u tevens bij verdere officile en niet-officile relaties, maar ook bij bilaterale en multilaterale ontmoetingen met de hoofden van deze regio deze principes ter sprake te brengen. Deze principes zijn immers de basis van uw gemeenschap en alle democratische maatschappijen, alsook van de Europese Unie en die in het bijzonder geuit zijn in de dialoog over de rechten van de mens met derde landen.
Onze organisatie Kurdistan forum, gevestigd in Leuven, wil graag door dit schrijven een algemeen overzicht geven met betrekking tot de mening van de media en het Koerdische volk over de omstandigheden in Koerdische regio, in het bijzonder in verband met overtredingen en mishandelingen door Koerdische autoriteiten.
De Koerdische algemene opinie is ervan overtuigd dat de democratie in deze regio wordt teruggedrongen en door twee heersende families wordt gecontroleerd, namelijk Barzani en Talabani families.
De twee genoemde families en hun aanhangers misbruiken hun macht om de rechters, rechtbanken en openbare aanklagers op een niet-legitieme en onwettelijke manier de vrije stemmen onderduiken. Door deze praktijken creren zij een door angst opgezweepte situatie.
De burgers en de onafhankelijke media worden onrechtvaardig behandeld. Ten eerste omdat ze regelmatig wegens het publiceren van corrupte praktijken en overtredingen van de heersende partijen voor de rechtbanken worden gebracht en worden bestraft, met het oog om hen monddood maken.
Ten tweede krijgen de burgers en vrije media geen gelijke kansen om de leden van heersende partijen alsook regeringsleden aan te klagen en dwingen rekenschap te geven.
De vrije media en het Koerdische volk veroordelen de ondemocratische praktijken van de machthebbers en vragen de steun van alle staten, organisaties en individuen die vrijheid en democratie een warm hart toedragen.
Om u een overzicht te geven over de omstandigheden in de Koerdische regio stuur ik u twee bijlagen. De eerste in verband met de beschuldigingen die gericht zijn aan de Koerdische regionale regering. De tweede bijlage bevat de pogingen van de Koerdische regering om de vrije media en journalisten af te schrikken.
.
Bijlage 1:
Een oplijsting van de beschuldigingen van Koerdische vrije media vanuit buiten- en binnenland, alsook van de Koerdische openbare opinie, geadresseerd aan de Koerdische regionale staat, de heersende partijen en de leden heersende partijen en families:.
- onderdrukking van de vrije meningsuiting van individuen, burgerrechtenorganisaties, kranten, tijdschriften, die door regelmatige bedreigingen, klachten en bestraffingen tot stilzwijgen worden gebracht;
- misbruik van de moskee en religieuze figuren om de vrije meningsuiting en persoonlijke vrijheden te beperken en te onderdrukken;
- niet ernstige vervolgingen en het oprichten van partijdige comits in plaats van beroep te doen op onafhankelijke rechterlijke procedures bij de moorden op journalisten en kritische schrijvers.
Er wordt met beschuldigende vinger gewezen op de instellingen van staatsveiligheid (in de laatste jaren werden Zardasht Osman, Soran Mama Hama, Dr. Abdel Satar, Abubaker Ali vermoord terwijl tot op vandaag hun moordenaars nog niet zijn gevonden);
- niet ernstige vervolging van moordenaars, die onder de noemer van eremoord vrouwen van het leven beroofden, of lichte bestraffing van de mordenaars;
- niet ernstige vervolging van geweld tegen vrouwen, die door deze onrechtvaardigheid meestal kiezen voor zelfmoord omdat dit de enige manier is om niet meer te hoeven lijden;
- verduistering, corruptie en misbruik van algemene rijkdom voor eigen rekeningen door de leden van de eerdergenoemde familieleden en hun entourage;
- het kopen van stemmen en vervalsen van allerlei verkiezingen;
- het beschermen van collaborateurs die actief deelnamen in de Anfal operaties tegen de Koerdische bevolking, het niet overdragen van genoemde misdadigers aan federale rechtbanken nadat zij vervolgd werden door genoemde rechtbanken wegens hun deelname aan genocide en misdaden tegen de mensheid;
- het bestaan van speciale gevangenissen en folterkamers buiten de bevoegdheid van de rechtbanken, die onder controle staan van politieke partijen, onder het mom van terrorismebestrijding;
- ontvoeringen en verdwijningen zonder dat hun familieleden weten waar zij gevangen worden gehouden of enige informatie ontvangen over hun lot;
- het niet openbaar maken van het lot van honderden verdwijningen in de burgeroorlog, die al meer dan 15 jaren is beindigd;
- het afnemen van het loon van oppositieleden, ontslag alsook discriminatie op het vlak van werk en andere burgerlijke rechten en gunsten;
Op 17 januari 2011 vermeldt de oppositiekrant Sbeiy namelijk dat totnogtoe 470 mensen, die tot de oppositie behoorden, nog niet zijn teruggekeerd naar hun werk in een gebied dat gecontroleerd wordt door de Democratische Partij van Koerdistan.
- gewelddadige aanvallen op de leden van oppositie en op hen die kritiek uitoefenen;
- misbruik van hun partij- of regeringspositie in alle boven genoemde feiten;
- misbruik van hun partij- of regeringspositie in de administratieve instellingen, inbegrepen politie, veiligheidsdiensten en rechtbanken.
Bijlage 2:
Hieronder staan een aantal uitgebreide voorbeelden betreffende de pogingen van de Koerdische machthebbers om de journalisten en andere vrije geluiden monddood te maken:
- Hemen Karim, de hoofdredacteur van het Fshar tijdschrift werd op 11/01/2011 door de Sulaimaniya politie aangehouden en werd veroordeeld tot enkele dagen huisarrest;
- Safien Hawlery werd midden januari 2011 met de dood bedreigd door Sidad Barzani, een broer van Massud Barzani, de Koerdische regionale president. Hawlery was van plan om een private TV zender te starten, maar onder bedreiging laat hij de zender aan Sidad Barzani voor een belachelijk lage prijs. Nadat hij had gevraagd naar het ontvangen van de overeengekomen prijs, werd hem dit geweigerd en werd hij met de dood bedreigd als hij nog zou vragen om het contract na te leven.
- Faiaq Gulpi, een oud veteraan (peshmerga), werd op 29/12/2010 veroordeeld tot het betalen van 1 miljoen Dinar (650.00 ) wegens een kritisch artikel;
- Shwan Dawdi, de hoofdredacteur van het wekelijkse blad Hawal, werd op 29/12/2010 veroordeeld tot het betalen van 21 miljoen dinar (13.550.00 ) wegens een artikel over corruptie praktijken op 2004-2005;
- Binar Hidayat, een journalist, werd op 18/12/2010 veroordeeld tot het betalen van 1 miljoen Dinar (650.00 );
- Farhad Pirbal, professor aan de universiteit, werd op 11/12/2010 veroordeeld tot 6 maanden gevangenis, het betalen van 5 miljoen Dinar (3250.00 ) en het stopzetten van 1 jaar van alle zijn burgerrechterlijke activiteiten;
- volgens Reporters Zonder Grenzen, werden Mariwan wria Qanie en Aras Fatah, twee journalisten, door de Democratische Partij van Koerdistan aangeklaagd wegens het publiceren van een gemeenschappelijk artikel in het tijdschrift Awena. Dit leidde tot een betoging in de stad Darbandikhan op 05/12/2010.
-Shwan Muhamad, hoofdredacteur van het Awena tijdschrift, werd veroordeeld tot het betalen van 2 miljoen Dinar omdat hij de aanklager van de Democratische Partij van Koerdistan tegen bovengenoemde journalisten namelijk Qannie en Fatah, bekritiseerde. Hij werd vroeger ook tot het betalen van 3 miljoen Dinar (1.950.00 )veroordeeld;
-Dilshad Naeman, een journalist, werd in december 2010 voor de rechtbank gesleept voor een kritisch artikel;
- Sat Muhamad, journalist bij Awena , werd op juni 2010 aangeklaagd wegens een artikel getiteld De leeuw thuis en de konijntje buiten
- de Rojname krant werd door de Democratische partij van Koerdistan in augustus 2010 aangeklaagd. Ze eisten 1 miljard dollar, boete en vergoeding wegens het publiceren van een rapport op 20/07/2010. In de rapport stond vermeld dat de Koerdische regionale staat olie op een onwettelijke manier transporteert naar Iran, en dat de hoofden van de regering persoonlijk gewin haalden uit deze handel;
- Ihsan Mala Fuad, werd wegens het publiceren van een artikel op de site Kurdistanpost op 18/05/2009 beschuldigd van het belediging van een PUK organisatie. Hij werd veroordeeld tot het betalen van 1 miljoen Dinar (650.00 );
- Ahmad pira, hoofdredacteur van het tijdschrift Levin moest op 09/05/2009 voor de rechter verschijnen en werd door het betalen van de waarborg voorlopig vrijgelaten, wegens het publiceren van een rapport over het maandelijkse salaris van de Koerdische president Massud Barzani;
-de krant Hawlati werd op 15/03/2009 veroordeeld tot het betalen van 13 miljoen Dinar (8.450.00 )wegens het publiceren van een rapport.
De hoofdredacteur van de genoemde krant werd in 2006, wegens het publiceren van een rapport over corrupte praktijken van de toenmalige minister-president van de sulaymania administratie, tot 6 maanden gevangenis (met uitstel) en een geldsom veroordeeld;
- Hussen Latif, een journalist, werd op maart 2009 opgepakt en moest voor de rechtbank verschijnen wegens een kritische publicatie;
- Soran Omar, hoofdredacteur van het tijdschrift Rega, werd op 01/01/2009 vastgehouden, alsook werd editie 7 van het genoemde tijdschrift verzameld en verbrand door de veiligheidsdiensten. Hij werd ook op 12/12/2010 veroordeeld tot het betalen van 35 miljoen Dinar (22.750.00 ). De oorspronkelijk Democratische partij van Koerdistan vroeg een bedrag van 500 miljoen Dinar (325.000.00)als schadevergoeding wegens beledigingen;
- tegen Muhamed Omer Osman, een dichter, werd op 06/11/2008 fysiek geweld tegen hem gebruikt en hij werd gehandboeid naar het politiekantoor gebracht, wegens een toevallig ontstaan kritisch gesprek tegen het Koerdische beleid met enkele jongeren
- Amanj Khalil, een journalist en de verantwoordelijk van de Rudaw Krant werd door onbekenden op 01/08/2008 werd op hem geschoten, hij werd niet gewond geraakt;
- Een correspondent van Radio Nawa werd veroordeeld tot het betalen van 1 miljoen Dinar (650.00 );
Volgens een rapport, verschenen in Middle East op 29/12/2010 vertellen journalisten over hun wedervaren:
Asos Hardi (directeur van het vennootschap "Awene," winnaar van de Gebran Tueni prijs van de World Association of Newspapers in 2009), beschuldigde de Democratische Partij van Koerdistan onder leiding van Barzani van van tientallen rechtszaken tegen onafhankelijke kranten en tijdschriften die het bewijs van het bestaan van een organiseerde politieke campagne vormen tegen de vrijheid van de pers en dat het niet gaat om een klacht over een bepaald onderwerp of een specifiek nieuwsfeit.
Op zijn beurt verklaarde Ahmed Mira, hoofdredacteur van het onafhankelijke tijdschrift "Levin", dat er meer dan 27 rechtszaken vanuit diverse zijden tegen hen zijn geopend, waaronder zes ingediend door de Koerdische Democratische Partij, het is een politieke zaak.
Hij legde uit dat de partij Barzani twee maanden geleden een rechtszaak tegen hen ingediend hebben, en dat zij ons om een financile vergoeding vragen van n miljard dinar (847 duizend Dollar)."
Volgens Mira, blijkt het doel van de Democratische partij uit de afschaffing van de bewegingsvrijheid in de regio (...) om ons uiteindelijk tot stilte te dwingen over de waarheid.
De Koerdische Democratische Partij heeft tot juli vorig jaar rechtszaken tegen kranten aangespannen, waaronder "Hawlati", "Awene" en "Rojnama" en de tijdschriften "Levin", "Rega", "Fshar" en "Khezan", waarin enorme financile compensaties werden geist.
Tot slot willen wij nog vermelden dat door de regelmatige protestbetogingen de vicepresident van de Democratische Partij van Koerdistan heeft verklaard dat zij van plan zijn de lopende aanklachten tegen de journalisten in te trekken, maar in praktijk werden hiervoor nog geen stappen ondernomen.
Opmerking: Een gemiddeld maandelijke loon bedraagt ongeveer 350
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست