بۆچی لە لیستی هیوا دەترسن زلهێزان و بەكرێگیراوانیان؟
Tuesday, 02/06/2009, 12:00
پێشەكی ئەمەوێت ئەوە ڕونبكەمەوە كە هیچ وەلائێكی حیزبیم نیە بۆ پارتی چارەسەر كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئیتر ئێمە لە بەرامبەر زوڵم و ناهقیەكان چاو بنوقێنین , بە هەقی خۆشمی دەزانم بەرگری لە تاك بە تاكی میللەتەكەم بكەم لە هەرچ پارچەیەكی كوردستان و جیهاندا بژێت، ئەمەوێت لەو پرسیارەوە دەست پێبكەم ئایە بۆ زلهێزانی دوونیا لە لیستی پارتی چارەسەر ترسان و ئەو لیستەیان پێ هەزم نەكرا؟
ئەگەر بگەڕێنەوە تۆزیەك بگەڕێنەوە بۆ مێژووی نزیك، كاتێك گەورەترین زلهێزی جیهان كە ئەمریكایە بە هاوكاری ئیبسرائیل و چەندین دەوڵەتی ناوچەكەو ئەورپا و پاپای پاتیكان بۆ ماوەی 6 بەدوای عبدوالله ئۆج ئالان ڕێبەری بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی كوردی باكورمانەوە بوون، ئەوە بوو لەپلانێكی نەگریسانەی ئەو زلهێزانەدا دەستگیریان كردووە بە شێوەیەكی نامرۆڤانە تەسلیمی توركی خوێن مژی میللەتەكەمانیان كردەوە، ئەگەر خوێندنەوەیەكی قووڵ بۆ ئەوە بكەین ئایە ئەمریكای زلهێزو هاوكارانی بۆ لە عبدوالله ئۆج ئالان ترسان ئەی بۆ لە جەلال تاڵەبانی مەسعودبارزانی نەترسان و دەستگیریانیان نەكرد بە درێژای مێژوو سیاسیان؟ بۆ وڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەتوانین بڵێن عبدوالله ئۆج ئالان كەسێكی فیكری وفەلسەفەی و ڕۆشنبیری بگرە فەیلەسوفێكی سەدەی 20 و 21 كوردو جیهانە، ئەم وەسفەی من وەسفێكی دەروێشانە نیە وەكو هەندێك برادەری pkk، ئەم وەسفەی من لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە هەندیەك لە كتێبەكانیم خوێندووەتەوە، جابۆیە ئەمریكا و توركیا و هاوكارانیان لە پارتی كریكارانی كوردستان و پارتی چارەسەری كوردستان هاوڕێبازانیان دەترسن، چونكە ئۆج ئالان بە كتێبە بەنرخەكانی توانیوێتی بەهەزاران تاكی كوردی نیشتمانی خۆبەخش لە پێناوی ڕزگاری میللەتی كوردا لە هەر چوار پارچەكەدا پەروەردەو درووست بكات، هەر بۆیشە دووژمنان لە بەرامبەر pkk هاوبیرانی زەندەقیان چووە.
دێنەوە سەر وڵامی ئەوەی بۆچی دووژمنانی گەلی كوردو ئەمریكاو هاوكارانی مەلا مستەفا ومەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانیان بە دەردی ئۆج ئالان نەبردووە، ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژووی مەلا مستەفا ئەوە بۆمان دەردەكەوێت ئەو كابرایە وەكو سەروەك عەشیرەتێك تەعامولی كردووە ناوی لە خۆی ناوە ڕابەری كورد، ئەو كابرایە هەمیشە داردەستی دووژمنانی گەلەكەمان بووە، لە هەرچ جێگایەك دووژمنان پێویستیان پێ بووە بۆ كورد كوشتن ئەو ئامادەگی دەربڕیووە، دەیان بەڵگەی مێژووی لە بەردەستان لەو بارەیەوە، جەلال تاڵەبانیش كە دەرچووی ئەو قوتابخانەییە لەیەكەم تێك چونیدا لە گەڵ مامۆستاكەی، ئەویش چونكە قوتابی ئەو مامۆستایەبوو دوای دەرچونی لە ناو پارتی یەكسەر جاشایەتی 66 ئەنجامدا و دەستیكرد بە بەكوشتدانی ڕۆڵە نەخوێندەوارەكانی ئەو سەردەمەی گەلەكەمان، شۆڕشی نوێش كۆمەڵێك گەنجی خوێن گەرمی وەكو شەهید ئارام بناخەی ڕاستیان بۆی دانا، بەڵام هەرزوو تاڵەبانی بە فیتی دووژمنان ئارامیان بەو دەردە برد، تاڵەبانی خۆی كردە میرات گری رێبازە جوانەكەی ئارام و ئەو ڕێبازەی لەوتان كە ئێستا ئەنجامەكانی بە چاوی خۆمان دەبینین، مەسعود بارزانیش كە كوڕی باوكی خۆیەتی لەسەر هەمان ڕێچكەی باوكی لەوەتەی هەیە داردەستی دووژمنانە و خیانەت لە گەلی كورد دەكات، بۆ نمونە خیانەتی 31 ئاب و هێنانی دەبابەی تورك بۆ ناو خاكی كوردستان، هەربۆیە مانەوەی ئەم سێ بەناو سەركردەیەی كوردە لە قازانجی دووژمنان و زلهێزاندا بووە، هەربۆیە دووژمنان وەكو داشی دامە بە كاری هێناون بۆ سەركوت كردنی میللەتەكەمان، ئەگەر باسی ڕاپەڕینیش دەكەن ڕاپەڕین ئەو هەلو مەرجە نێودەوڵتیە خوڵقاندی كە سەدام پەلاماری كۆیتیدا، بۆیە ڕاپەڕین بەرهەمی خوێنی شەهیدانی و وەك خالید گەرمیانی و مامە ڕیشە و هەزارانی وەك ئەوان بووە، نەك بەرهەمی كورد كوشتن وداردەستیكردنی ئێوە بۆ داگیر كەران بۆبێت.
بەلا خستنی پارتی چارەسەری كوردستان گەمەیەكی سیاسی گەورەی زلهێزانە بە هاوكاری كەواسوری بەر لەشكری داگیركەران مەسعود و جەلال تاڵەبانی كە وەك پیشەی هەمیشەییان ئەو كارە دەكەن، زلهێزان لەوە دەترسن ئەم ئاگرە بچوكە پەرە بسێنێت و خەرمانی چەند ساڵەیان كە حیزبەكەی مەسعود جەلالە بسوتێنێت، ببێتە هۆی تێك شكاندنی خواست ئاواتەكانی زلهێزان و دووژمنانی گەلەكەمان، جا بۆیە بە ئاوی دووژمنان و پێلەقەی تاڵەبانی و بارزانی ئەیانەوێت تا زووە ئەو ئاگرە بكوژێننەوە، بەلاداخستنی پارتی چارەسەری كوردستان لەم هەڵبژاردنەدا ئاوكردنە بە ئاشی دووژمناندا.
دیارە هەندیەك ڕەخنەم لە پارتی چارەسەری كوردستان هەیە یەكێ لە ڕخنانەم ئەوەیە كە خەریكبوو لە ڕێگای چەند ئەندامێكی نەزانی حیزبەكەیانەوە بكەونە داوی دووژمنانەوە، ئەویش بە دژایەتی كردنی لیستی گۆڕان بوو، بەڵام خۆش بەختانە لەلایەن كەسێكی وەكو دكتۆر(فائیق محەمەد گوڵپی) ەوە هەست بەو مەسەلەیە كراو خۆشی لە وتارێكیدا لە كوردستانپۆست پلانی دووژمنان و بەكرێگیراوەكانیانی جوانی شیكردووەتەوە، هیوام وایە برادەرانی پارتی چارەسەری كوردستان زۆر بە وردی چاودێری پلان و تەڵەكانی دووژمنان بكەن، ئەبێت ئەو هەڤاڵانە زووتر تەڵەكان بتەقێننەوە، ئەم پلانەی كە بۆ پارتی چارەسەر دانراوە هەمان پلانیش بۆ لیستەكەی نەوشێروان مستەفاش دانراوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی لیستەكەی نەوشێروان هێزی سەربازی و خەڵكێكی زۆری لە گەڵدایە جاری نەیانتوانیووە زەپرەی پێ ببەن، بەڵام ئبێت هەموومان هەوڵ بدەین ئەوەی بە لیستی هیوا كرا بە لیستەكەی گۆڕانی نەكەن، ترسی دووژمنان لە لیستی گۆڕان بوونی هەندیەك خەڵكی عەقڵانیتی نووێیە لە پشت ئەو لیستەوە، بۆیە دووژمنان ئەوەش بە مەترسی دەزانن بۆ سەر خۆیان، دووژمنانی كورد ئارەزویان لە مانەوەی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و نەخوێندەوار و ناعەقڵانییە داردەستەی خۆیانە، ئەوتا كوردستانپۆست لە تازەترین هەواڵی ئەوەی بۆ ئاشكرا كردین كە تاڵەبانی شكاتی لەلای برا توركەكانی كردووە لە نەوشێروان مستەفا، ئەوەش بۆ خۆی بەڵگەی ئەوەمان بۆ دەردەخات چۆن جاشەكان لە كاتی مەترسی دەسڵاتیان ڕادەكەنە كۆشی ئاخاكانیان.
ڕینوێنی من بۆ هەڤاڵانی پارتی چارەسەری كوردستان ئەوەیە كە زۆر ورد بن لەم كاتەدا لە هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراو، وەكو ئەو هەوڵە نەزۆكەی كە درا بۆ تێك چونی نیوان لیستی گۆڕان و لیستی هیوا كە ئەوەتا ئێستا ڕاستیكان دەركەوتن بۆ هەموو لایەك كە پلانەكان چەند ترسناك و نەزۆكن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست