کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


یەکێتی نیشتمانی لەدووڕیانی نیشتمانی وخۆبەدەستەوەدانی یەکجارەکیدا

Saturday, 04/05/2013, 12:00







پەندێك هەیە دە ڵێت جەهەنەم ئەگەر لەدەرگاکەیشیدا بگەڕێیتەوە هەر قازانجە. لەوانەیە ئەم پەندە دەقاودەق لەسەر یەکێتی نیشتمانی بچەسپێت. یەکێتی نیشتمانی بەو حیزبە ناسراوە کە هەمیشە بەسەر قەیرانەکانیدا سەرکەوتووبووە. ئەگەر چی گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو خاوەنی شۆڕشێکی ستراتیژی نەتەوەی زانستی نەبووە ، بەڵام ئەگەر یەکێتی نیشتمانی بە پێوەر وەربگرین دەبینین لەچاو ئەو شۆڕشانەی کە لەکوردستان و ناوچەکە سەریان هەڵداوە تا ڕادەیەك شۆڕشێکی نیشتمانی جەماوەری بووە.ئەویش لەبەر هەندێك هۆکاری سیاسی و هەل و مەرجی ناوچەیی و ئەو قۆناغەی کە یەکێتی نیشتمانی سەری تیادا هەڵدا.یەکێتی نیشتمانی لەدوای نسکۆی شۆڕشێکی شکست خواردووی ماندوو وتێك شکێنراوی وەکو شۆڕشی ئەیلول دروست بوو. یەکێتی نیشتمانی کاتێك دروست بووهەرسێ دوژمنە سێکوچکەکەی کورد ئێران عێراق تورکیا پەیمانی ئەمنی توندوو تۆڵیان هەبوو کەوا هەر لایەو بۆی هەبێت ٢٥ کیلۆمەتر بچێتە قوڵایی ئەوی تریانەوە بەدوای نەیارەکانیدا.یەکێتی نیشتمانی لەکاتێکدا سەری هەڵدا جەماوەری کورد لەو پەڕی نائومێدیدا بوو.لەڕووی ئابوریەوە کوردستانی باشورلەوپەڕی هەژاریدا بوو. ئەگەر مرۆڤ تۆزێك بە ویژدانەوە هەڵسەنگاندن بۆ سەرهەڵدانی یەکێتی بکات بۆی دەردەکەوێت کەوا لەنوێ بنیات نانەوەی شۆڕشی نوێ لەو هەل و مەرجە دژوارەی ئەو سەردەمەدا
جێگای ستایشی سەرکردەکانی یەکێتی و جەماوەری کوردستانە.هەموو شۆڕشەکانی دونیا لە قۆناغی دروست بونیانەوە تا قۆناغی ڕزگاری و دەوڵەت و دەسەڵاتیشدا توشی ئافات و قەیرانی سیاسی جۆراو جۆر دەبن بەڵام شۆڕشی زیندوو هەرگیز جۆك بۆ قەیران دانادات. ئەگەر تەمەن و مێژووی یەکێتی نیشتمانی هەڵبسەنگێنین دەبینن دوو دیمەنی هەیە دیمەنێکی گەشی پڕ لەسەروەری وشکۆو بەرخودان و خەباتی نیشتمانی نەتەوەیی و خاوەنی دەیان هەزار شەهیدو ئۆقیانوسێك لەخوێن بەخشین بۆ سەروەری نیشتمانی نەتەوەیی ئەو دیمەنە دیمەنی شۆڕشی شاخ ودیمەنی ئۆپۆزیسیۆن بون بوو. بەلام بەداخەوە دیمەنەکەی تری پڕە لە گەندەڵی بەهەموو جۆرەکانیەوە پڕە لەبەهەدەردانی سامانی نیشتمانی و نەتەوەیی پڕە لە پەرتەوازەبوون و لەناکۆکی و لە یەکتر قەبوڵ نەکردن و لە نەخوێندنەوەی بیرو ڕای ئەندامان و جەماوەرەکەی خۆی پڕە لە تەکەتولات و سازشی لاواز بەرامبەر بە نەیارەکانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان ئەو دیمەنەشی دیمەنی حوکمڕانی دەسەڵاتی یەکێتی یە . ووتەیەك هەیە دەڵێت بۆ ئەوەی مرۆڤ گەندەڵ بێت دەسەڵاتی بدەرێ ، بەڵام ئەم ووتەیە ووتەیەکی ڕێژەیی یە واتە نسبیەو ڕەها نیە چونکە غاندی سەرۆکی شۆڕشی ٧٠٠ ملیۆن هیندی بوو ماندێلا دوای ئازاد بوونی لە زیندان تەنها ٤ ساڵ حوکم ڕانی کرد دواتر وازی هێنا کەواتە مرۆڤ و حیزبەکان دەتوانن گەندەڵ نەبن یاخود کە گەندەڵ بون گەر بیانەوێت دەتوانن چارەسەری بکەن.یەکێتی نیشتمانی بەسەر زۆر قەیراندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا چ لەسەردەمی شۆڕشی شاخ و چ لەسەرەتای ڕاپەڕین و ناوەڕاسی نەوەدەکاندا بەلام ئەو کاتە یەکێتی نیشتمانی هێشتا هەل و مەرجی شۆڕش و حیزبایەتی تێدا مابوو، بەلام لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەدامەوە یەکێتی نیشتمانی ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لەشکست و چۆکدادانە ئەویش بەهۆی سەرقاڵ بوونی سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی بە کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان وبەتایبەتی نەوت و بۆدجەی زەبەلاحی لە ١٧% وخۆدەوڵەمەندکردنیان
بەشێوەیەکی نایاسایی. ئەو تروسکایەی یاخود ئەو تەنها ئاسۆ ڕونەی کەلەبەردەم یەکێتی دا ماوەتەوە تەنها جەماوەرەکەیی وکۆمەڵێك کادیری دڵسۆزو ئەندامانی سەرکردایەتین کە دەتوانن بەیەکجاری لەودوو دووڕیانەی کە مانشێتی ووتارەکەمە خۆیان یەکلایی بکەنە یان خۆ بەدەستەوەدانی یەکجارەکی بۆ دۆژمنە دێرینەکەی دوێنێان و هاوپەیمانە ساختەکەی ئەمڕۆیان یاخود هەڵبژاردنی هەڵوێستی نیشتمانی ونەتەوەیی ئەو ستراتیژە نیشتمانی و نەتەوەیی یەی کە یەکێتی نیشتمانی لە پێناویدا سەری هەڵدا و خۆی بۆ بەخت کرد ئەگینا ئەگەر چاوەڕێ ی مەکتەب سیاسیەکەیان بن ئەوان خۆیان یەکلاکردۆتەوەو بەیعەیان کردووە بۆ پارتی. بۆیە لەکۆتایی دا دەڵێم هێشتا کات ماوە یەکێتی خۆی بکڕێتەوە دەکرێت نەوەك یەکێتی بەڵکو سەرکردەکانی بە هاوپەیمانیکردن کۆمەڵێك دەستکەوت ئیمتیازات بەدەست بهێنن بەڵام لەبەرامبەردا ستراتیژی نیشتمانی نەتەوەی و هەروەها جەماوەرەکەی خۆیشی لەدەست دەدات. .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە