کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شرۆڤەیەک بۆلێدوانەکانی عیماد ئەحمەد!

Tuesday, 26/02/2013, 12:00






                                                                       
 
 یەکێک لەگرفتە هەرە گەورەکانی  ناوحزب وحکومەت ، کەبەتەواوی ئەمرۆکە لەناویاندابۆتەقەیران؛ مەسـەلەی بوونی کەسایەتی یە، بۆهەمووئەوانەی لەناو حزب و
 حکومەتدا بەرپرسیارێتی وپۆستی جۆراوجۆری حزبی وئیداریان هەیە ،لەناویەکێتیدا ،
  عیمـاد ئەحمەد ، وەک سەرتۆپی نموونەکان ، کەلە فرەدرۆییدا ، خەڵک ئێستاکە  بەعیمادی دیکە ناوی دەبەن !!  بۆیە لەوباسەمدا دەمەوێت چەند ‌هەڵوەسـتەیەکی
  لەسەرئەوکەسایەتی یە پڕۆلیتاریە بکەم کە ماوەیەکە زۆردەم لەشت دەکوتێ ،لێرەو
 لەوێ بۆئەموئەو، قسەی بێ فـەڕ فڕێ دەدات و، پێی وایە بەوقسانە دەتوانێ شتێک
 بپێکێ یان لانی کەم دڵی کەسانێک ڕازی بکات تابلانسی بانقەکانی پێ بەرزتربکاتەوە !
 عیماد ئەحمەد ،بەگوێرەی  زانیاری  ورد لەلایەن ئەوکەسانەی کەلێی نزیک بوون و
 لەگەڵی ژیاون ، دەڵێن ؛ کەسێکە بۆدووشت هەتابڵێی نەفسیەتی نزمە ؛ لێرەدا یەکیان 
 تەرک دەکەم وئەوی تریشیان ؛ پارەوسەروەت وسامانە ..ئیدی هەرئەونەفسیەت نزم ولاوازی یە بۆ سەروەت وسامان ، وایلێکردووە لەژیانی سیاسیدا ،هیچ بەرگریەکی لەبەرامبەردا نەبێت و بەئاسـانی خۆی وئایدۆلۆجیا پرۆلیتاریەکەی هەڕاج فرۆشـی    تەنانەت ناحەزو دوژمنەکانیشی بکات ..!!                                              
 چەند نموونەیەک ، وەک مشتێک لەخەرمانی کەسایەتی ئەوپیاوە پڕۆلیتاریە ؛ کاتێک
 جەنابی لەسەرکردایەرتی ئاش و، دواتریش زەحمەتکێشان بوو، تەنیا بەمەرحەبایەکی
 تاڵەبانی ،کەهێشتا گیرفانیشی گەرم نەکردبۆوە ،بەڵام ئەوپاشقوڵی لەهەمووهاوڕێکانی
 داو ،بەخشکەیی پێش هەمووان گیرفانی بەتاڵی ئاوەڵلا کردوو خۆی تەسلیم کرد !    
 پێدەچێت هەربەفەرمانی ئیتڵاعات ، کەخزمەتێکی زۆری هەیە ، گەڕابێتەوە ناو یەکێتی
 تاوەک کارەکتەرێکی باش بتوانێ لەوێدا ڕٶڵی کاراتر ببینێ لەزەحمەتکێشانێکی 
 بەســـتەزمان ،چ هەڵدەکڕێنێ  ؟ ! ئیدی ئەوەبووهەربەپشتیوانی ئیتڵاعاتی ئێران و
 وەلائی بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی توانی لەناویەکێتیدا سەرکەوێ ، دواتر لەدانانی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، ئیتڵاعات خۆی پێ ناگیرێت وبەئاشکرا پەیامی پشتیوانی لەعیماد ئەحمەد بۆ تاڵەبانی دەنێرن و نێچیربارزانیش لەبەرئەوەی کەسێکی
 دەویست جێگری بێت کە نەفسیەتی نزمولاواز بێت ، نەک مەبدەئی بێت بۆیە پەیامی
 خۆی بەتاڵەبانی دا کەئەو دەیەوێ کەسێک بۆجێگری کاندید بێت کەلەگەڵی بگونجێ و  بۆیەئەویش لەناویەکێتی ،لەکاکمی  باشترو لاوازتر شک نەدەبرد !؟                   
 بۆیە کاتێک مەلابەختیار بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستی جێگریە لەبەغدا سەردانی
 تاڵەبانی کرد و،ویستی ڕای مەکتەبی سیاسی لەوبارەوە پێ ڕابگەیەنێ، مام جەلال
 ناهێڵێ  قسەی لەسەربکات وبەتووڕەیی پێی دەڵێت ؛ ئەوە ساغ بۆتەوەومن عیمادم داناوە !! دیارە مامیش ئەوەندەی گوێ لەئێران ونێچیربارزانی دەگرێت قەت گوێ
 لە مەکتەبی سیاسی وڕای حزبەکەی ناگرێت !                                          
  دواتریش کاتێک تاڵەبانی نەخۆش کەوت وبۆئەڵمانیا ڕایان گوازت ،ئیدی چ وەک
 جێگری یەکەم و وچ وەک کەسایەتی و، پێگەی بەهێزی لەناوجەماوەردا،بەباشزانرا
 کۆسرەت ڕەسوڵ  لەشوێنی تاڵەبانی کاروبارەکانی یەکێتی ڕاپەڕێنێ وتوانی ئومێدوهیوا
 بەیەکێتیەکان ببەخشێتەوە و ئەوتەمتومانە بڕەوێنێتەوە ،کەپێیان وابوو بێ تاڵەبانی
 ئیدی بۆهەموولایەک دنیا خرابوونە ! ئەوەبوو دواتریش لەکۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی  ناوەنددا، بەبەشداری زۆرلەئەندامانی مەکتەبی سیاسی ، بەزۆرینەی دەنگ بڕیاردرا
  ، کۆسرەت رەسوڵ ، لەشوێنی  سکرتێری گشتی  سکرتێروبراگەورەیی یەکێتی بکات .
 ئیدی تازە بەتازە عیماد ئەحمەد ، وەک ڕاسپێردراویک بەدەمی ئەوقسەی پێدەکەن  
 بۆیە ئەوەی بۆهەمووکەس زۆر جێگای پرسیارو گومانە ،ئەوەیە؛  کەئایا بۆچی     
 ئەمڕۆ دەڵێت ؛ کۆسرەت ڕەسوڵ براگەورە نی یەو خواڕووی ئەوکەسە ڕەش کات  کە
 براگەورەی داهینا !؟ دواتریش کەزانی نیگەرانی ڕێکخستنەکانی یەکێتی لێکەوتەوە ،
 کەوتە پاشگەزبونەوەو پاساوهێنانەوەو، ونازانێ چۆن چۆنی پینەوپەڕۆی بکات !؟   یان  لەمیدیا کەوتۆتە ستایشی نێچیربارزانی کە گوایە دەسەڵاتی تەواوی داوەتێ ؟!
 ئاخر دەبەنگی وسووکەڵەیی ئاوادەبێ، تۆلەوەتێ نەگەی کەجەنابت کاندیدی حزبێکی کەلەهەموو شتێکدا شەریکە دزی پارتین و بۆچی دەبێ نێچیر دەسەڵاتت داتێ ، دەبێ دەسەڵاتت بەدەسەڵاتی حزبەکەت بزانی نەک بەهی نێچیر ؟! بەڵام دەڵێی چی چەند بابایەکی وەک  کاک عیماد ، ئاوا یەکێتییان کرد بەوڕێکخراوەی دەبێ بەسەرکردەکانی
 پارتی وبارزانیداهەڵبڵێن وخەمیان تەنیا خەمی خۆیان وکەسوکاروسەروەت وسامانیانە
 وبەس ! ئیدی هیوادارم کاک عیماد بزانێ چۆن قسەدەکات باهەوڵ بدات هەڵە نەکات
 نەک کەکردی پینەوپەڕۆی بکات چونکە تا ئەودەڵێ کۆ خەڵک دەڵێ کۆلارە !!       
         
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە