کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ به‌ ڕاست تۆ خوشکی شه‌هید ئارامیت ؟

Sunday, 21/02/2010, 12:00


ده‌شێ که‌سێکی بورده‌ڵه‌ پاڵ بدات به‌کێلی پیاوێکی قاره‌مانه‌وه‌
بێمه‌ڵامه‌ت نه‌بوو، که‌ ئه‌مساڵ یه‌کێتی خۆی گه‌یانده‌ ته‌نگی سه‌رو له‌وێ له‌حزوری ئارامدا کۆمه‌ڵێ درۆیان هه‌ڵڕشت . له‌وێش خوشکه‌ وه‌زیره‌ به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی ئارامه‌وه‌ هه‌ندێ قسه‌ی کرد، پرسیاره‌که‌ لێره‌دایه‌ . داخۆ ئارام تا کوێ بڕوای به بنه‌ماڵه‌ هه‌بووه‌؟
ئارامێک بۆ دنیایه‌کی یه‌کسان و به‌خته‌وه‌ریی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردیی خه‌باتی ده‌کرد، که‌چی ئیستا ده‌یکه‌نه‌ خاوه‌نی بنه‌ماڵه‌ . ئای چه‌نده‌ ئازاری ئه‌م پیاوه‌ شه‌هیده‌ ده‌ده‌ن .
ساڵی ڕابردوو له‌یادی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌دا له‌ وتارێکدا باسم له‌وه‌کرد، که‌ که‌سوکاری شه‌هید ئارام غه‌درێکی گه‌وره‌یان له‌و شه‌هیده ‌کرد به‌وه‌ی کلیلی خانوی سه‌رکرده‌یان قبوڵ کرد له ‌تاڵه‌بانی . که‌سێک به‌ ووردی بیره‌وه‌ری (کاک ئاوات قاره‌مانی) بخوێنێته‌وه (ڕێگا باریکه‌کان) ئه‌و وێنه‌یه‌ی لا دروست ده‌بێ له ‌ئارام، که‌ ئه‌و جیاواز له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌په‌نای ئه‌م که‌سایه‌تییه‌دا بازرگانیی ده‌که‌ن . به‌نده‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێزم بۆ شه‌هیدی سه‌رکرده‌، داوا له‌و خوشکه‌ به‌ڕێزه ‌ده‌که‌م ناوی ئارام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆت به‌کارنه‌هێنێت، چونکه‌ تۆ به‌و کاره‌ نه‌ک خزمه‌ت ناکه‌یت، به‌ڵکو جه‌سته‌ی ئارام ئازار ده‌ده‌یت . وه‌ک شاعیری گه‌وره‌ی کورد ده‌ڵێ:
(که‌ خۆت کۆسته‌ی؟ به ‌تۆچی ڕیشی باو باپیرت)

ده‌شێ ئارام که‌ برای تۆیه‌، هه‌ردووکتان له‌ئامێزی یه‌ک دایکدا گه‌وره‌بوون، به‌ڵام تۆ نابیته‌ ئارام، چونکه‌ ئارام نه‌ی ووتوه‌ من کوڕی شێخ جه‌لالم و ناوم شاسواره‌ و بمکه‌نه‌ سه‌رکرده‌. چۆن سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب،غه‌در له ‌باوکی ده‌کات، تۆش به‌هه‌مان شێوه‌، تاوان به‌رامبه‌ر ئارام ده‌که‌یت .
وه‌زیره‌ جه‌لال و سۆزان شێخ شه‌هاب، دووکه‌سایه‌تی هه‌لپه‌رستن به‌ڕاستی شه‌هیده‌ سه‌رکرده‌کانمان له‌که‌دار ده‌که‌ن .
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌ڵێن وا نییه‌ ، بۆچی وه‌زیره‌ جه‌لال بۆ خۆناسین بیری خه‌ڵکی ده‌خاته‌وه‌، که‌ خوشکی شه‌هید ئارامه‌؟ یان سۆزان وێنه‌یه‌کی ئارام و خاڵه‌ شه‌هاب له‌ ژوورسه‌ری داده‌نێت، کوردستانپۆستی به‌ور ئه‌وه‌شی پێلابرد ده‌نا ئه‌ویش به‌رده‌وام ده‌بوو له په‌نای وێنه‌ی ئه‌و قاره‌مانه‌نه‌دا قسه‌ بێ بنه‌مای ده‌کرد.
ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌ ده‌یانه‌وێ چیمان پێبڵێن بڵێن؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی کوردیی دز و درۆزن و شه‌وکوت و ژنکوژ نین ؟
ئێوه‌ نه‌ک هه‌ر غه‌در له‌ شه‌هیده‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵکو تاوان به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن. ئێوه‌ ده‌بوو له‌گه‌ڵ ژانی ئێمه‌ی به‌شمه‌ینه‌تا بوونایه‌ به‌ده‌ست ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌وه‌، که‌ ئارامییان لێ بڕیوین . وه‌زیره‌ خان تۆ ده‌زانی ده‌بیته‌ هاوڕێی که‌سانێک، که‌ مرۆڤایه‌تی قێزیان لێده‌کاته‌وه‌؟ گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌و کاره‌تا به‌ر ده‌وام بیت تا به‌پله ‌و پایه ‌بگه‌یت، تۆ ئازادی، به‌ڵام ڕێگه‌ ناده‌ین به‌ناوی شه‌هیدی ئارامه‌وه‌ خۆت مه‌لاس بده‌یت.
ئارام ته‌نها برایه‌کی تۆیه‌ و هیچی تر، به‌ڵام ئه‌و موڵکی ڕه‌نجده‌رانی ئه‌م گه‌له‌یه،‌ ئه‌وسیسته‌مه‌ی تۆش ده‌ته‌وێ سیمای دزێویان جوان بکه‌یت دژی ڕه‌نجده‌ر و هه‌ژارانه‌.
ئارام له‌و ڕه‌وشته‌ت نابورێ، ئه‌گه‌ر ئازایت به‌ر له‌ چونت بۆ به‌غدادی تاوان ، داوه‌ له ‌مه‌لا حیکمه‌ت بکه‌ داخۆ چی له‌ ئه‌رشیفی ئارام کرد؟ له‌کوێ یه‌ ؟ چونکه‌ ئاوات قاره‌مانی ده‌ڵی هه‌موو شته‌کانی ئارامم ته‌سلیمی مه‌لا حیکمه‌ت کردووه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە