هەموو دەڵێن دەستور بۆ گەل ئێمە (گەل)ین نەك (مێگەل)
Monday, 24/06/2013, 12:00
1213 بینراوە
پرسی دەستور پرسێكی گەرموگوڕی سەرهەموو خوانێكە بەبێ ئەوەی بیر بكەینەوە دەستور ماهیە ڕەسەنەكەی خۆی لەدەستداوە بوە بەگرەوی بەینی ئۆپۆزیسیۆن وپارتی دیموكراتی كوردستانوهاوڵاتیش هیچ بەهایەكی بۆنەماوەتەوە لەونێوەندەدا,جارجارەش ناوی پەرلەمان لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە دەهێنرێت وەك نوێنەری گەل ئەگینا بەزۆری باس لەتەوافوقی سیاسیو ڕێكەوتنوهەندێك ڕێگای تر, گەلیش هەر دەنگپێدەروتەماشاكار بێت.
بیری تاكڕەوی حزبایەتی ئیرادەی بۆخەڵك نەهێشتۆتەوە ئەگینا چۆن پارتی دیموكرات دڵنیایە لەدەنگدان بەدەستورلەلایەن خەڵكەوە بە(بەڵێ)بەچ پێوەرو بەپێی چ ڕاپرسیەك؟! یان كلكی پێواوینو دەزانێت ئەوەی ئەو گوتی ئێمەش دەڵێین (بەڵێ)یان پرۆگرامێكی تری هەیە بۆ بردنەوەی گرەوەكەی لە ئۆپۆزیسیۆن؟؟ ئەگینا هەرگیز ئاوا سور نەدەبو لەسەر دەنگدان بە(بەڵێ) بەهۆی باشیو چاكی دەستور كەخۆی بەدڵیەتی وادەزانێت هەموو كەس وەك ئەو بیردەكاتەوەوبۆمانەوەی دەسەڵاتی تاكڕەویوسەركردایەتی هەتاهەتایەی میللەتو(ناتوانن بەئاشكرا بڵێن ئەمە سیستەمی پاشایەتیە) بەوئیتیفاقە ستراتیژیەی نێوان یەكێتیو پارتی هەرچی جار جار یەكێتی شانێكی بۆ هەڵدەتەكێنێ بەڵام بەجورئەتەوە نەیوتوە بەرژەوەندیمان لەخەتەردایەو ئیتیفاقی ستراتیژی بەنزینی پێ نەماوە بۆیە دەیانەوێت لەڕێگەی هەندێك مەسەلەوە هزری خەڵك بۆلای خۆیان ڕابكێشنو بڵێن ئەوە ئێمەنین كەبەرژەوەندی میللەتمان ناوێت, لەكاتی ئەنجامدانی ڕاپرسی بە دەستوری عێراق چالاكیەكانی بەرزكردنەوەی وشیاری بۆ دەنگدان بەدەستور گەیشتە هەندێك لە كوێرەدێكانیش, كەچی بێ ئەوەی نە پارتی (ناڵێم حكومەت چونكە سیمای حكومەتمان نیە) پەرلەمان ئۆپۆزیسیۆن ,هیچ دەزگایەكی بەرپرس كەمترین هەوڵیان نەداوە بۆ باسكردنی ناوەرۆكی ئەم دەستورەی كەدەبێ ئێمەی هاوڵاتی دەنگی پێ بدەین, وەدەڵێن هاوڵاتی بەهای هەیەو قورسایی هەیەو ئەوبڕیار دەدات لەسەرچارەنوسی خۆی لەكاتێكدا تۆی خاوەن دەسەڵات (دراو)پارەیەكت لەدەستدایە هەردوو دیوی لێی نوسراوە (خەت)واتە ئێمەی هاوڵاتی دەنگ بدەین ودەنگ نەدەین هەر ئێوەبراوەن. بەڵێ میللەتێكی ئەوەندە پاشكۆو هەڵخەڵەتاوین بەڕوكەشكاریەكان هەرچۆنێكمان پێ بكەی هەر هەڵت دەبژێرین, لەبەرئەوە ئەوانەی بەرژەوەندیان لەدەرچونی دەستورە دڵ لەدڵ مەدەن و زەختو فشاری خۆشتان بەرزمەكەنەوە(چونكە دەبێت بەپارەی ئێمە بتان نێرن بۆدەرەوەی وڵاتوچارەسەرتان بكەن لەبەرئەوەی ئێوە متمانەتان بەسیستمی تەندروستی مەملەكەتەی خۆشتان نیە) با ئەوانەی دەوروبەریشتان دڵَگران نەبن, چۆن بڵێن ئاوها دەبێت, منێكی هاوڵاتی عەوام نەهیچ دەزانمونەهیچیش دەڵێم بەداروبەردمدا بدە هەر دەڵێم تۆ ڕاست دەكەیت.بەڵام ئەوەندە دەزانم ئەگەر بەزۆربێت یابەخوایشت (بەڵێ) بۆئەم دەستورە بەدەست بهێنن ئەوا دكتاتۆریەت دەخولقێننودڵنیا بن(خوێن ڕشتن)یش كۆتاییەكەی دەبێت بۆیە ئەگەر حكومەتێكی دیموكراتوگەلێكی ئاسودەوپێشكەوتوخوازتان دەوێت ئەوا كەمێك ڕێزبۆ ئیرادەی هاوڵاتی دابنێنوهەر هیچ نەبێت پێی بڵێن دەنگمان بۆ بدە بەم بابەتە نەك بە گرەوی نێوان ئۆپۆزیسیۆنو پارتی. دەستور پرسێكی نیشتمانیو گرنگەودرێژخایانە بۆیە پێویستە هەمولایەك بەرپرسیارانەوحەكیمانەلێیبڕوانن. ئێمەی هاوڵاتی یەك (بەڵێ) یان (نەخێر) مان لەدەست دەردەچێت بەڵام ئێوەی حوكمڕانوخاوەن دەسەڵات مێژوتان ناشیرینوتەمەنتان كورتتر دەبێتو ئەوەش بزانن كە ئێمە (گەلین نەك مێگەل).
پەروین عەزیز
سلێمانی 28 ئایاری 2013
تێبینی: نزیكەی مانگێك لەمەوبەر ئەم بابەتەم ناردبۆ سایتی ئاوێنە بەڵام وەڵامیان نەدامەوە , ئێستاش بارودۆخەكە ئەگەرلەمانگی پێشوخراپترنەبێت باشتر نیە وا دەڵێن لە پەرلەمان لەلایەن سەرۆك لیستەكان وتووێژلەسەر ڕەشنوسی دەستور دەكرێت وئۆپۆزیسیۆن بایكۆت دەكاتودەسەڵات بۆیەی دەكاتو میللەتیش چۆنیان بوێ ئاوای پێ دەكەن.