سه‌رنجێک له یاریه‌کانی ئۆله‌مپی له‌نده‌ن - به‌شی دوهه‌م
Friday, 03/08/2012, 12:00
هه‌تا پێنجه‌م ڕۆژ له ده‌ستپێکردنی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی 2012 ی له‌نده‌ن هێشتا 16 و 21 هه‌مین بوو له وه‌ده‌ستهێنانی میدالیه‌ی ئه‌وله‌مپیدا و هێشتا به‌بێ میدالیه‌ی ئاڵتتوونی به‌ڵام له به‌رواری 1/8 دا دومیدالیه‌ی ئا‌ڵتونیان وه‌ده‌ستهێنا چونکه وه‌رزشه‌وانی پێش بڕکێی پاسکیل به‌ناوی ' برادلی ویگه‌ن' وه‌دست هێنه‌ری یه‌که‌می ده‌وره‌ی پێش بڕکێی پاسکیلی فه‌ره‌نسا 10 ڕۆژ پێش ده‌ست پێکردنی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌ن که هه‌تا ئێستا هیچ وه‌رزشه‌وانێک له ماوه‌یه‌کی زۆرکه‌مدا به‌شداری 2 پێش بڕکێی جیهانی له ماوه‌یه‌کی که‌می وادا نه‌کردووه، وا یه‌کسه‌ر له‌دوای وه‌ده‌ستهێنانی یه‌که‌می پاڵه‌وانیه‌تی ماوه‌ی 3600 کیلۆمه‌تر و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر 25 به‌رزایی و گردو شاخدا 'برادلی ویگان' به‌سه‌رکه‌وتووی ته‌واوی کرد بوو به نموونه‌یه‌کی هیواداری بۆ به‌شدارانی وه‌رزشه‌وانانی به‌ریتانی له یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له نده‌ندا، وا ته‌نها پاش نزیکه‌ی 10 ڕۆژ له‌و سه‌رکه‌ونته مه‌زنه برادلی ویگه‌ن میدالیه‌ی ئاڵتوونی له پێشبڕکێی 24 میل پاسکیلی وه‌ده‌ست هێنا له ئه‌وله‌مپی له‌نده‌ندا.
له‌هه‌مان ڕۆژدا 2 خانمی وه‌رزشه‌وان به‌شداری پێش بڕکێی سه‌وڵ لێدان به‌ناوی ' هێزه‌ر ستانین و هێلین گلۆڤه‌ر' که میدالیه‌ی ئاڵتوانی ئه‌و پێش بڕکێیه‌یان وه‌ده‌ست هێا، خانمی هێزه‌رگڵۆڤه‌ر که ته‌مه‌نی 26 ساڵ و کاپته‌نی سه‌ربازی له‌شکری به‌ریتانیه له ئه‌فغانستان و بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریکردنی یاریه‌کانی له‌نده‌ن پشووی وه‌رگرتووه و خه‌وی وه‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانیه‌تی یه‌که‌می جیهانی وه‌ده‌ست هێنا. له‌به‌رواری 2/8 دا 2 مه‌دالیه‌ی ئاڵتونی و یه‌کێکی زیو له یاری جودۆ 2 ی برۆنز وولاتی به‌ریتانیا بوو به پێنجه‌م له لیستی وولاتانی به‌شداردا .
به‌شدارانی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی هه‌موو کۆمه‌کی ده‌کرێن به سه‌رۆکی وولاته‌کانیانه‌وه هیچ نه‌بێت به یه‌کێک له به‌رزترین ڕاده‌ی ده‌سه‌لاتداریدا، هه‌روه‌ک سه‌رۆکی کۆماری فیدارالی ڕوسیا 'فلادیمیر پووتین' به‌شدار بوو له سه‌یرکردنی هه‌ندێ له یاریه‌کانا و به‌تایبه‌ت له سه‌یرکردنی یاری جودۆی پیاوانا خۆی له کاتی سه‌رکه‌وتنی یاریزانێکی جودوی ڕووسی که سه‌رکه‌وتنی ڕاده‌ی یه‌که‌می جیهانی هێنا و میدالیه‌ی ئاڵتونی وه‌رگرت، سه‌رۆکی ڕووسی له کاتی سه‌یرکردن و بینینی سه‌رکه‌وتنی وه‌رزشه‌وانی ڕووسی دا هه‌ڵده‌سێته سه‌رپێ و ده‌ڕوا ده‌ستده‌کاته ملی کۆمه‌کی و پێخۆشحالی خۆی نیشان ده‌دا، له‌م ڕووداوه‌دا له گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانی ده‌یڤد کامیرون پێکه‌وه دانیشتبوون ومیوانی بوو و باسی یاساکانی یاری جودۆی بۆ ده‌کرد چونکه خۆی زانایه له‌م وه‌رزشه‌دا وخاوه‌نی پشتوێنی ڕه‌شه له وه‌رزشی جودودا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو جیاوازیانه له په‌یوه‌ندی سیاسی ڕوسیا و ئینگلته‌را وا لێره‌دا له‌م فێستڤاڵه وه‌رزشیه مه‌زنه‌دا میوانه‌و میواندرای ده‌کرێ هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر وه‌زعی سوریا په‌یوه‌ندی نیووانیان هه‌ندێ کێشه‌دار بووه، به‌لام په‌یوه‌ندیه‌کانی تر وا دیاره هیچ کێشه‌یان بۆ دروست نه‌بووه، چونکه به‌ریتانیا به‌شی سه‌ره‌کی غازی له ڕووسیا ده‌کڕێ، و له هه‌مان کاتدا چه‌ندین که‌سایه‌تی ڕووسی په‌ناهه‌نده‌ن له به‌ریتانیا و دژایه‌تی داموده‌زگای پووتین ده‌که‌ن، به‌لام له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه که هه‌موو ده‌رگاکانی لێدوان و په‌یوه‌ندی دانه‌خه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن په‌یوه‌ندیان به‌رده‌وام و ووتوێژ بکه‌ن بۆ هه‌ولدان بۆ چاره‌سه‌رکدرنی کێشه‌کانی نێوانیان و کێشه کانی جیهان. ئه‌م جۆره به‌یه‌کگه‌شتن و لێداوانه وا لێره‌دا له ڕێکه‌وتێکی وه‌رزشی وا مه‌زندا به‌یه‌ک گه‌شتن و لێداوان به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌ند سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها له سوریا و له‌وانه‌یه چه‌ندین شوێنی تر بوونه‌ته قوربانی دژایه‌تی کێشه‌کانی نیوان وولاته زل هێزه‌کان.
هه‌ر له‌م به‌یه‌ک گه‌شتنه‌دا ڤلادمیر پووتین وه‌سف و مه‌دحی مه‌زنی و سه‌رکه‌وتوویی مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌نی کرد و ووتی : 'زۆر سوپاس بۆ ئه‌و کاره‌مه‌زنه‌تان که یه‌کێکه له سه‌رکه‌وتووترین شێوازی ئاهه‌نگی ده‌ست پێکردنی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی '
بۆ وولاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا چه‌ندین وولاتانی تر که تا ئێستا هه‌ستاون به به‌جێهێنان و سه‌رۆکاری ئه‌م فێستڤاله وه‌رزشی یه جیهانیه وه‌ده‌ست هاتووه له ئه‌نجامی کارکردن و هه‌وڵدان و باوه‌ڕبه‌خۆبوون که وا به‌ده‌سه‌لات و زانا‌و ساماندار بوون، چونکه بۆ کارێکی واو هه‌ستان به کارێکی وا له هه‌روولاتێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن که به چاکترین شێواز و توانای زیره‌کی و ته‌کنیکی ته‌کنۆلۆجی به وپه‌ڕی ڕێکوپێکی توانایان نیشانده‌ن-- به‌لام له‌م کاره‌ی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌دا بۆ یه‌که‌م جار به نوسینی په‌خشانی و شیعری شانۆگه‌ری 'تێمپێست' ی شه‌یکسپیر ده‌ستی پێ‌کرد، شه‌یکسپیر وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رکرده‌ی گۆڕان له ڕۆشنبیری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و سیاسی له جیهانا له دوای زانیاران و فه‌لسه‌فیه‌کان و نوسه‌رانی شانۆگه‌ریه‌کانی یۆنان، له‌به‌رئه‌وه شه‌یکسپیر وه‌ک یه‌کێک له‌ناسراوترین پێشه‌وای گۆڕان له شارستانی جیهانا.
له پاش ئه‌وه چه‌ندین به‌رنامه‌ی تر له شێوه‌ی فلیمی جه‌یمز بۆند و وه‌ک شانۆگه‌ری موزیکال له‌باره‌ی شۆرشی پیشه‌سازی و ده‌وری سه‌رکرده‌ی وه‌ک ' برونێل' موهه‌ندیسێکی ناسراوی ئینگلیزی که کاره‌کانی و داهێنانه‌کانی ناسراون له مێژووی شۆڕشی پیشه‌سازی به‌ریتانا له کارگه‌ی پۆڵا‌و ئاسن و مه‌کینه و سکه‌ی قیتار و پرد دروستکردندا، برونێل وه‌ک سه‌رکرده‌و پێشه‌وای گۆڕان و داهێنان وپێش که‌وتنی ئابوری و بازرگانی و شارستانی. به‌وجۆره چه‌ندین لایه‌نی تری گۆڕانه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌تا ئێستا به بێ وه‌ستان وه‌ک دروستبوونی ده‌زگای خه‌سته‌خانه‌و تیمارکرد وه‌ک خه‌سته‌خانه‌ی(گرێت ئۆرماند ستریت) که مه‌ڵبه‌ندێکی جیهانی ناسراوه له خزمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی مدناڵان به‌شداری چه‌ندین ده‌زگای خه‌یری له پێکهێنان و یارمه‌تی دانی ئه‌م ده‌زگایه‌دا. هه‌روه‌ها دروست بوونی ده‌زگای خزمه‌تی ته‌ندروستی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی بۆ هه‌موو میلله‌تانی به‌ریتانی به‌به‌لاش که دروست بوو له دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌م له ساڵی 1948 ه‌وه ده‌ناسرێت بووه به‌نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی له جیهانا.NHS / National Health Service
هه‌روه‌ها مێژووی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی' رۆک' و پێشکه‌وتنی لایه‌نی هونه‌ری و چه‌ندین لایه‌نی که‌لتوری تری ئه‌م وولاته که په‌یوه‌ندن به چه‌ندین گۆڕانه‌وه که پێشه‌واکانیان خه‌لکانی ئاسایی وولاته‌که‌ن وه‌کو نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و زانیار، وخه‌لکانێ که ئاماده‌بوون به‌له‌ده‌ستدانی گیان و ماڵ و سامانیان بۆ خزمه‌تی وولات نیشاندانی توانای زیره‌کی و هه‌وڵدانیان، وه‌ک کاسرین گڵۆڤه‌ر نیشانی ده‌دا نه‌ک ته‌نها به‌گیانی به‌لکوو به‌هه‌موو توانای زیره‌کی و کارکردن وکۆڵ نه‌دان بگاته لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی.
لایه‌نێکی تر مرۆڤ فێرده‌بێ له‌م فێستڤاڵه وه‌رزشیه مه‌زنه‌دا، بۆ نموونه به‌ریتانیا له و ڕۆژه‌وه که قه‌راری ڕێدانی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌نی 2012 پێدرا له وولاتی سنگافۆر هه‌تا ئێستا 11 بلیۆن (11000 ملین پاوه‌ند) سه‌رفکراوه به‌شێکی چاکی به‌خشیشی ده‌وڵه‌مه‌ند و شه‌ریکه گه‌وره‌کانی به‌ریتانی له پێناوی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م یاریانه‌دا.
لایه‌نێکی تر به‌شداری هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان پێکه‌وه‌بوون و یه‌کیه‌تیان بۆ مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتوویی ئه‌م کاره چونکه له سه‌ره‌تاوه که حکومه‌تی له‌یبه‌ر (حیزبی کرێکاران) هه‌اتنه سه‌رحوکم په‌یمانی هێنانی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپیان دا که بیهێننه له‌نده‌ن و سه‌رکه‌وتووبوون له‌م کاره‌دا و له پاش ئه‌وان حکومه‌تی پێکه‌وه‌ی محافزین و لیبرال پێکه‌وه ده‌ستیاندایه کاره‌که و درێژه‌یان پێدا بۆ ته‌واوکردنی به‌رنامه‌ی دروستکردنی پارکی ئه‌وله‌مپی که پێکهاتووه له زۆربه‌ی یااریگاکان دروستکردنی چه‌ندین ماڵ و شوقه‌ی به‌شداریکه‌ران و کارمه‌ندان بۆ سه‌رۆکاری ئه‌م یاریانه، به‌شداریکه‌ران هه‌ر له ده‌سه‌لاتدار و حه‌کومه‌ت و بنه‌ماڵه‌ی شازاده‌ی به‌ریتانی وه‌ک له کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ئێواره‌ی یاریه‌کانا مه‌لیک ئه‌لیزابێس خۆی به‌شداری کرد و یه‌که‌م به‌یانی ده‌ست پێکردنی یاریه‌کان خۆی له پارکی ئه‌وله‌مپی بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن که خۆی ته‌مه‌نی 86 ساڵه.
له‌گه‌ڵ به‌شداریکردنی حکومه‌ت و ده‌سه‌لاتدار هه‌زاره‌ها خه‌لکی له‌نده‌ن و به‌ریتانیا به ویستی خۆبه‌ختی یارمه‌تی به‌لاش و بێ مووچه به‌شداری ده‌که‌ن بۆ یارمه‌تی له هه‌ر بوارێک‌دا بتوانن، جێگای کاری خۆبه‌ختی نیشتمان په‌روه‌ری و ومرۆڤایه‌تی ئه‌مانه له هه‌موو به‌شدارانی تر زیاتر دیاره و جێێ ڕێزگرتنه.
له‌پاڵ ئه‌م لایه‌نانه‌دا سه‌یرده‌که‌ی ساڵ به ساڵ هه‌ر 4 ساڵ جارێ به‌هۆی هه‌ستان به‌م کاره مه‌زنه وه‌رزشیه به‌کارده‌هێنرێ وه‌ک گۆڕه‌پان و ئاوێێنه‌ی نیشاندانی پێشکه‌وتی چه‌ندین لایه‌نی مرۆڤایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ چاودێریکردن ودانانی یاسای شیاو بۆ دابنیکردنی یه‌کسانی و به‌شداریکردنی هه‌موو ڕه‌گه‌زی ڕه‌ش و سپی و ڕه‌نگه‌کانی تر هه‌موو میلله‌ت و جێنده‌ر (جۆری نێر‌و مێ) به بێ جیاوازی، چونکه وه‌رزش وکاری وه‌رزشی و گۆڕه‌پانی وه‌رزشی چاکترین سفیرو ده‌زگایه بۆ نیشاندانی ڕاده‌ی پێش که‌وتنی شارستانی و ڕێزی مافی مرۆڤ.
هه‌روه‌ک خانمی پاسکیل سواری ئینگلیزی' ئارمستێد' که میدالیه‌ی زیوینی وه‌ده‌ست هێان له پێش بڕکێی پاسکیل سواریدا ووتی:
' هه‌تا ئێستا ئه‌م وه‌رزشه وه‌رزشی پیاوه‌و ئه‌وان به‌هی خۆیان ده‌زانن، وا ئێستا من هه‌وڵمدا ده‌ریخه‌م ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌وه ئافراه‌ت شانبه‌شانی پیاو ده‌توانێ به‌شداری بکاو ڕاده‌ی پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی وه‌ده‌ست بێنێ.'
بۆچوونی ئه‌م خانمه پاڵه‌وانه ئینگلیزه نیشانی ده‌دا که داهێنه‌ری یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسی به ناو دی کۆربین له ساڵی 1896دا که بۆ یه‌که‌م جار پێشنیاری کردنی تازه‌کردنه‌وه‌ی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی یۆنانیه‌کانی کۆنی کرد و له‌باره‌ی به‌شداری ئافره‌ته‌وه له‌م یاریانه‌دا ووتی:
' ئافره‌ت ته‌نها بۆ ڕازانه‌وه‌ی سینی خه‌لاتی چه‌پکه گوڵ و میدالیه کردن به ملی پیاوه‌کانا زیاتر به‌که‌ڵکی هیچ کارێکی وه‌رزشی نایه‌ن'
وا ئێستا و له وکاته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵه به‌شداریکردنی ئافره‌ت له وه‌رزشدا به‌رده‌وام له پێشه‌وه چوون و پێش که‌وتندایه و بۆچوونی ئه‌و وه‌زیره به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، بۆ نموونه له‌یاری جاڤلین له پیاوانی وه‌رزشی به‌تواناترن، له‌ماراسۆندا جیاوازی به‌گوڕی نێوان ئافره‌ت و پیاو ته‌نها 11 چرکه‌یه (ده‌قیقه‌یه) که له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپیوه له ساڵی 1896 دا جیاوازی له‌نێوان به‌شدارانی ئافره‌ت و پیاواندا له کات ژمیڕ و نیو زیاتر بوو، چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له‌ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا ئافره‌ت له ڕاکه‌ری ماراسۆندا له پیاو به‌گووڕتربن.
له پێش بڕکێ و به‌شداری یاریه‌کانی وه‌رزشیدا یه‌کسانی چاکترین ڕوواڵه‌تی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تیه چونکه له بنه‌ماڵه‌ی پادشا‌و ده‌سه‌لاتدار و سه‌ره‌ک کۆمار و ساماندار و هه‌ژار و که‌م ئه‌ندامدا هیچ جیاوازیه‌ک نیه توانای زیره‌کی و فیزیکالی به‌شداران نه‌بێت. سه‌یرده‌که‌ی به‌شدارانی بچووکترین وولات له گه‌ل به‌شدارانی وولاته زل هێزه‌کانا به‌شداری ده‌که‌ن، بۆ نموونه کچه‌زای شازاده ئه‌لیزابێس له‌گه‌ل به‌شدارانی ئاسایی تردا به‌شداری کرد له یاری ئێکویستریان (پێش بڕکێی بازدانی ئه‌سپ سواری) که زارا فلیب مه‌دالیه‌ی برۆنزی وه‌ده‌ست هێنا و له لێدوانی باسی پێش بڕکێدا له ڕیزی به‌شدارانی تر به‌بێ جیاوازی به‌شداری کرد و گفتوگۆی له‌گه‌لده‌کرا.
له‌سه‌رو ئه‌م لایه‌نانه‌وه که باسکرا ، ناوچه‌یه‌کی هه‌ژاری ڕۆژهه‌لاتی له‌نده‌ن که ناوچه‌یه‌کی وه‌ک که‌لاوه‌وهه‌ژار بوو به دروستکردنی داموده‌زگای ئه‌وله‌مپی که هه‌زاره‌ها ملیۆن پاوه‌ندی تیا خه‌رجکرا که‌ڵکیان وه‌رگرت له یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌ن. له‌گه‌ل ئه‌و لایه‌نه‌شدا، لایه‌نی ڕیکلام بۆ گه‌شتوگوزاری له‌نده‌ن و به‌رییانیا که ملیۆنه‌ها داهات ده‌هێنێ بۆ له‌نده‌ن و به‌ریتانیا له داهاتوودا.
وه‌ک هه‌واڵم بیستووه له به‌شدارانی عێراق له یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپیدا، له‌وه‌ناکا که هیچ هیواداری وه‌ده‌ستهێنانی هه‌چ مه‌دالیه‌و ڕاده‌یه‌کی وه‌رزشی وه‌ده‌ست بێنن و لیژنه‌ی ئه‌وله‌مپی عێراقی هه‌ر خه‌ریکی گه‌ڕانن و له‌وه‌ده‌کا ته‌نها بۆ سه‌یران و گه‌ڕان هاتبن و هه‌تا ئێستا عێراق ته‌نها له ساڵی 1968 دا میدالیه‌یه‌کی برۆنزیان وه‌ده‌ست هێناوه، من خۆم هه‌وڵمدا وه‌ک وه‌رزشه‌وانێکی ماراسۆن و پرسیارمکرد بیان بینم به‌لام مه‌رجێ ڕێدانی بینین ته‌نها به ده‌عوه‌ت کردن و نان خواردن و به‌لاش خواردن بوو به ناوی لیژنه‌ی ئه‌وله‌مپی عێراقی منیش ووتم سه‌یرده‌بێ شتی وا ڕووبدا به‌خوا تامی ناکه‌ن.
وا گه‌نجێکی ئه‌مریکی به ناوی مایکڵ فێڵپ هه‌تا ئێستا 20 مه‌دالیه‌ی وه‌ده‌ست هێناوه و 16 له‌و مه‌دالیانه ئاڵتونی بوون له‌وه‌رزشی پێش بڕکێی مه‌له‌وانیدا، کریست هۆینی سکۆتله‌ندی 5 مه‌دالیه‌ی ئه‌ڵتوونی له پێش بڕکێی پاسکیلدا و هه‌تا ئێستا 11 میدالیه‌ی وه‌ده‌ست هێناوه و هێشتا بواری ماوه وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێکی تر هه‌یه.
له یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌ن وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌م یاریانه باسی ده‌کا و ده‌ڵێت: 'ئه‌م ساڵ بۆ یه‌که‌م جار هه‌موو وولاته‌کان به‌شداری ئافره‌تیان هه‌یه و بۆ یه‌که‌م جار ووڵاتی سه‌عودیه 2 به‌شداری ئافره‌تیان هه‌یه.'
با ئیتر ئه‌وانه‌ی خه‌ڕه‌کی داپلۆسین و ڕێ نه‌دانی ئافره‌ت و به‌کۆیله بوونیان به‌رده‌وام به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی ئاینه‌وه زوڕنا لێ ده‌ده‌ن ده‌بینن با شه‌رمه‌زار بن و سه‌یری وولاتی سه‌عودیه بکه‌ن که وا بۆ یه‌که‌م جار 2 به‌شداری ئافره‌تیان هه‌یه دوورنیه له داهاتوودا له‌ناو ئافره‌تانی کوردی ئێمه‌شدا به‌هیوان به‌شداری ئافره‌تی وه‌رزشی ئاڵتوونیتمان هه‌بێت.
که‌ڵکم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه: ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی له ڕۆژانی 31/7، 1/8، 2/8 و هه‌ندێ تێبینی سه‌ر سایتی بی بی سی که به‌رده‌وام ده‌کرێ سه‌یرکردنی باسی به‌شداران و یاریه‌کان که به‌سه‌ر چوون و ته‌واوبوون سه‌یربکرێنه‌وه وهه‌موو زانیاریه‌ک له‌باره‌یانه‌وه بزانرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست