دەهۆڵ وزوڕنای بەرژەوەندی
Thursday, 26/12/2013, 12:00
1695 بینراوە
هەبوو نەبوو ،ورچێک ودەهۆڵ چییەکو زوڕنا ژەنێک .لەبەر بێ بەختی رۆژگار فەقیری ونەداری تە نگی پێ هەڵچنیبون . ناچارمان بۆ بژیوی رۆژانەیان روو لە گوندەکان کوردوستان بکەن و بە لێدانی دەهۆڵ وژەنینی زۆڕنا وهەڵپەڕکێی ورچ بە نانە زگی رازی بن . پاش ماوەیەک دەوری رۆژگار وەرگەڕا لەسەر سەمای ورچ ودەنگی دەهۆڵو زۆڕنا هێدی هێدی گیرفانیان پڕ بوو ودەوڵەمەندی رووی تێکردن !
پاش ماوەیەک هەردوو کەس تەماح هەڵیگرتن کەوتنە فێڵ وتەڵەکە لە یەکتری کە چۆن ببنە خاوەنی ورچی قوڕ بەسەر .هەتا رۆژێک لەدەرەوەی گوند لە یەکتر هاتنە گۆو رازی نەهێنی ئاشکرا بوو .قەراریان دانا بە مەودای ٢٠٠ میتر لێک جودا بنەوە ! دەست بکەن بە لێدانی دەهۆڵ وژەنینی زوڕنا ! ورچ گوێی لە دەنگی هەرکامیان بوو وهات بۆلای با ئەو کەسە ببێتە خاوەنی . دەهٶڵ وزوڕنای بەرژەوەندی تێیتوڕاندو لەهەردووک لا گەیشتە ئاسمان ! لەنێوەدا ورچی سەر بە قوڕ هیندی هاتو چوو کرد بە دەنگی زوڕنا دەچوو بۆلای زوڕنا ،، دەنگی دەهۆڵی دەبیست بەغار دەهاتەوە لای دەهۆڵچی !ئەو کارە ئەوەندە دووپات بۆوە هەتا ماندوو بووو پسا !!
ئەوە خودای راستانی حیکایەتی کا نێچیروان بارزانییە ، وەک مشکی لە ئاواڵ کراسی کەوتبێ ئارام و ئۆقرەی لێ هەڵگیراوە . بۆ راکێشانی نەفتی باشور ،سەروەتوسامانی هەژارانی کورد پێیەکی لە ئانکارایەو پێیەکەی دیکەشی لە بەغدا . دەسەڵاتی هەژارکوژ سەردێڕی کاری رۆژانەیان بەتاڵانکردنی ژێرخانی نەتەوەی کوردن .
دوو: گوتنێکی کوردی هەیە کە دەڵێ ،، ڕێوی لە کونێوە نەدەچوو، قانگەلاشکی لە کلکی دەبەست . کەس هەیە بڵێ ، کاک مەسعود بارزانی ، رەمەزانت بە قونێکی خاوێن گرتووە ، نۆبەی شەشە کانە !؟ کابرایەکی فەقیری بێکار وەگیر ئەردۆغان کەوتووە و فێری دەکەن بڵێ من لە باکوری وڵات ،مەسعود بارزانی بە سەرۆکی خۆم دەزانم !؟ دەمهەوێ من سەربەخۆیی کوردوستان وەرگرم !؟ گۆیا حەڕەکەتی رزگاری خوازی کورد لەوێ ناتوانێ ئەو کارە بکا !! دەمهەوێ بەو کابرا گێژەی کە لەباکورکە داوای سەر بەخۆییمان بۆ دەکا بڵێم :قشڵە ئەگەر لە ناوەڕاستی شاریش بێ بەشێک نییە لەشار .!!
چوکەتان : جەعفەر کەریمی
٢٦/١٢/٢٠١٣