سڵاو لەمیلەت جەژنی نەورۆزە
Thursday, 21/03/2013, 12:00
سڵاو لەمیلەت
جەژنە پیرۆزە
جەپکێک لە نێرگز
جەژنی نەورۆزە
خوێنی شەهیدە
ڕەنگی شایانە
گوڵالەو نیرگز
بۆنی خوانە
سروودە شاخت
دیمەنە ڕەنگت
لە هەر پارچەیەك
سەوزە چیمەنت
بەچوار ژێر دەستە
یادی تۆ دەکەن
یادی ستەمی
کۆن و نوێ دەکەن
هەمووی
یەک پارچە
یەک زمان و ڕەنگ
یادی مەشخەڵی
نەورۆزت دەکەن
جیاوازی نیە
کیژی شۆخ و و شەنگ
شۆخ قامیشلی بێ
یاخود موهاباد
یان بسکی ئاڵۆز
گەریلای بێ ناز
یان ماف خوراوی
شاری بێ شێواز
هولیرو کەرکوک
سولێمانی .زەنگ
لە هەر پارچەیەک
ستەمکاریی بێت
جیاوازی نیە
دەستی دۆژمن بێ
یاخود دەستی خۆم
ئێوە گشت..... گولن
ئیوە چوار پارچەی
ئارامگای دڵن
هیوا فرۆشین
هەرچەند
کۆلمان قورس
ئەی تاقە هەڵۆی
هیوای ڕازی کورد
چەندین ئەژدیها
هات و ڕاگوزەر
ڕاماڵین لە بەردەم
هێزی ئەزمونە
قوربەسەر ئەوەی
پشت لەخۆر دەکات
زامی برینت
مرواری یادە
لە قامیشلی خوێن
یان دیار بەکر
یان لە مەریوان
چۆری ستەمە
یان لەخانەقین
نان ئەلقەی دەمە
لە هەموو شارێک
روومەت شێواوە
هەرچەند هیوامان
بێ دەنگ خەم سارد
خۆزگەی شۆڕشی
دووبارە دەکەین
بەگوڵی نێرگس
هیوا شاد دەکەین
منیش گەریلا
بی دادو ئیمداد
لە شاری وانە
نیگای شەم دەکەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست