مه‌سعود بارزانییش نه‌خۆشه!
Saturday, 18/05/2013, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر
دەمەوێ لێره‌دا به خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی کوردستانپۆستی رابگه‌یه‌نم، که من ماوەى مانگێگ زیاترە هه‌واڵی تێکچوونی باری ته‌ندروستی مه‌سعود بارزانییم به‌رگوێ که‌وتووه كە بارزانى نەخۆشە بەڵام بەهۆى ئەوەى بڵاو كردنەوەى ئەو هەواڵانە پێویستى بە سەرچاوەی بەهێز هه‌بوو، بۆیە بەدوایدا گەڕام، لەم چەند ڕۆژەدا دوو سێ سەرچاوەم بەردەست كەوت،ئەوەى لەخوارەوه دەینوسم ووتەى سەرچاوەكانە:
له مانگى سێی ئه‌مساڵدا مەلایەكى بارزانى: (لاى چەند كەسێك دوعاى چاك بوونەوە بۆ بارزانى ده‌کات، کاتێک پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت له وه‌لامدا ده‌ڵێت، که مه‌سعود بارزانى ماوەیەكى زۆرە نەخۆشە و نەمان بینیوە بیتە ناومانەوە و بەدڵخۆشى قسەمان لەگەڵدا بكات. خەڵكى بارزان هەمووى ئاگادارن، بەڵام که‌س ناوێرێت ئەو قسەیە بدركێنێت.
نەخۆشیەكەى بارزانى جگه له كێشەى دەركەوتنى پەڵەى سور که له ڕوخسارىیدا هه‌یه و ئەم ماوەیە زوو زوو لێى بەدیار دەكەوێ، ئیستا ده‌رکه‌وتووه، که له هه‌مانکاتدا نه‌خۆشییه‌کی تر لە سەریدایه و بە گویرەى سەرچاوەكان بارزانى تووشی نەخۆشى شقیقە (Migraine)ى سەر بووه.
ئەو زانیاریانەى من دووبارە كردنەوەى هەمان زانیارى لڤین نییە، بەڵكو دەستكەوتنى زانیاریەكە لە چەند سەرچاوەیەكى نزیك لەو مەسەلەیە ده‌ستم که‌وتووه. هه‌رچه‌نده کوردستانپۆستیش، به‌ر له ساڵیک هه‌مان هه‌واڵی له‌سه‌ر نه‌خۆشی پێست و ده‌موچاوی مه‌سعود بڵاوکرده‌وه، لێ من بەردەوام دەبم لەسەر دەست كەوتنى زانیارى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست