کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاسەوانەكانى سەرۆكى حكومەت پەلامارى ڕۆژنامەنووسان دەدەن

Thursday, 15/04/2010, 12:00


کاوه‌ گه‌رمیانی:
خەڵكى گەرمیان بۆ ناڕەزایی بە بڕیارى گواستنەوەى بەڕێوەبەرى پۆلیسی گەرمیان خۆپیشاندان دەكەن و پاسەوانەكانى دكتۆر بەرهەم هێرش دەكەنە سەر رۆژنامەنوسان.
دواى ئەوەى بە فەرمانێكى وەزارەتى ناوخۆ بڕیارى گواستنەوەى بەڕێوبەرى پۆلیسى گەرمیان لیوا (حسین منسور كەرەم) بەڕێوەبەرى پۆلیسى گەرمیان دەدرێت بۆ سەر وەزارەتى پێشمەرگە،گەرمیانییەكان بۆ ناڕازیی دەربڕین بەو بڕیارە دەچنە سەرشەقامەكان و لە بەردەم بەڕێو بەرایەتى پۆلیسى گەرمیان بەدەیان دروشمى جۆراو جۆر دواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەكەدەكەن داوكار بوون كە سەرۆكى حكومەت گویان لێ بگرێ كەچى سەرۆكى حكومەت تێپەڕى و گویى لە هاوڵاتیان نەگرت، بۆیە ڕژانە سەرشەقامەكان و ڕیگریان لە هاتۆى ئۆتۆمبیلەكان گرت.
ئاوارە محمد پەیامنێرى گۆڤارى سڤیل و رۆژنامەى چاودێر لە لێدوانكیدا بە سایتى ئاوێنەى ڕاگەیاند" وەك ئەركێكى ڕۆژنامەوانى ئەمڕۆ لە بەردەم بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان ناڕزیى لەلایەن هاوڵاتیانەوە لێ كەوتەوە بە سەدان كەسى هاوڵاتى سەرشەقاەكانیان گرت بە دروشمى نا نا بۆ لابردنى حسێن منسور بە پێش قافڵەى ئۆتۆمبیلەكانى سەرۆكى حكومەتى هەرێمدا ڕۆشتن و داوایان كرد بەو مەبەستە دكتۆر بەرهەم گویان لێ بگرێ كەچى گوێى لە ڕێپیوانەكە نەگرت و بۆیە دەنگى ناڕەزاى بەرزبوەوەو ڕیگەیان بە قافڵەى ئۆتۆمبیلەكان گرت.
وتیشی "لە كاتى سەرقاڵ بوونم بەكارى ڕۆژنامەوانى پاسەوانەكانى سەرۆكى حكومەت هێرشیان كردە سەرم و موبایل و كامیراو باجى ڕۆژنامە نوسیەكەیان لێ وەرگتم و باڵیان گرتم بە چەند پاسەوانێكەوە بۆنێو ئۆتۆمبیلەكانى خۆیان ,بەڵام بە زۆرى هاوڵاتیان و خۆپیشان دەران لە ژێر دەستى پاسەوانەكان دەریان هێنام و موبایلو باجەكەیان لێ وەرگرتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە