لەماوەى دوو ساڵدا، خۆراكى 450 پێشمەرگەى دزیوە، كە لە سوپاى توركیایان وەرگرتووە
Thursday, 12/02/2009, 12:00
1586 بینراوە
عەبدولواحید باكۆزى فەرماندەى سەفینى پارتى لە سەرى رەش لەماوەى دوو ساڵدا، خۆراكى 450 پێشمەرگەى دزیوە، كە لە سوپاى توركیایان وەرگرتووە، بەرامبەر بە هێرش كردنە سەر گەریلا!
ماوەى 20 رۆژە زۆربەى فەرماندەو پێشمەرگەكانى فەرماندەى سەفینى پارتى، جۆرێك لە ئاشبەتاڵیان دەست پێكردووە، بەرامبەر بە ناعەدالەتى و نایەكسانى و چەواشەكاریەكانى ئەو لێژنەیەى كە ماوەى زیاتر لە 3 مانگە بۆ لێكۆڵینەوە لەو دزیو ڕاوەڕووتەى كە(عەبدولواحید باكۆزى) فەرماندەى سەفینى پارتى لە سەرى رەش ، لە دزینى ئەو بەشە خۆراكانەى لەلایەن سوپاى توركیاوە پتر لە 2 ساڵە دەدرێتە 450 پێشمەرگەى فەرماندەیى سەفین، بەرامبەر بە هێرش كردن و تیرۆر كردنى گریلاكانى باكورى كوردستان، كە لە پێناوى نەتەوەیەكى بن دەست لە باكورى كوردستان بەرگرى لە ناسنامەو شەرەفى كوردان دەكەن، لە ژێردەستەیى كەمالیستەكان و تورانیەكان!
بڕوانن چۆن سەركردایەتى پارتى دەست لە هیچ شتێك ناپارێزن بۆ ڕازیكردنى دوژمنانى میللەتى كورد، لە پارچەكانى تریش!
بۆ بەدەست هێنانى چەند كیسە برنج و شەكرو ئاردو خۆاركە جۆربەجۆرەكان، بە نەخشەو پیلانى توركەكان دەیانەوێت ڕاوى شێرەكانى باكور بكەن، ئەوەى ئەمانە دەیكەن و كردویانە جەندرمەكانى تورانى نەیانكردووە، لە كاتێكدا سەرانى پارتى كەوتونەتە سەر دەریایەك لە پەتڕۆڵ و میزانیەى لە سەدا17 بە دوو زلحیزبى كوردى پارتى و یەكێتى و سەرانیان بە ئارەززى خۆیان تەخشان و پەخشانى میزانیەى باشورى كوردستانیان لە ئەستۆ گرتووەو، لە پاڵ هەموو ئەمانەشدا شەرمەزاریانەو ئابرچونانە دەست بۆ خاروبارو خۆراكى دوژمنى كوردان پان دەكەنەوە!!
بە پێى سەرچاوەیەكى زۆر نزیك لە فەرماندەیى سەفینى پارتى لە سەڵاحەدین، مەكتەبى سەرۆكى پارتى بۆ بەدواداچوونى دزى و گەندەڵیەكانى عەبدولواحید باكۆزى گەورە دزو شەریكە مافیاى مەنسور بارزانى كوڕى مەسعود بارزانى كە بەو منداڵیە پلەى سەربازى عەمیدى بەستوەو فەرماندەیەیى لەشكرى تایبەتى یەك و لەشكرى تایبەتى گوڵانى لەلایەن باوكیەوە پێسپێردراوەو ئەویش، لە جیاتى پارێزگاریكردن و پاراستنى مافى پێشمەرگەكانى پارتى، بۆتە پارێزەرى واحیدە دزەى باكۆزى كە ماوەى دوو ساڵە و مانگانە 450 بە شە خۆراكى دزیوە لە هەموو جۆرەكانى خواردەمەنى و خۆراكى ووشكە، كە سوپایى داگیركارى توركیا بۆ رشتن و شەهید كردنى گەریلاكانى باكور بە و فەرماندەیى سەفین دابینكردووە!!
ئەوە بوو دواى 3 مانگ لێژنەكە بۆیان دەركەوت، واحید باكۆزى لەگەڵ دزینى و ڕاوەڕووتى خۆراكى وشكەو تەڕەیى 450 پێشمەرگە، مۆلیدەیەكى 100 كەیڤى و 100 دەمانچەى ئەمریكى و موچەى 50 پێشمەرگەى بە گەندەڵى دزیوە لەماوەى دوو ساڵدا!!
هەروەها واحید باكۆزى پیاوەتى بەو دزیانەشەوە كردووە، مانگانە خۆراكى 30 پێشمەرگەى داوەتە فازیل میرانى بەناو سكرتێرى پارتى و، ئەویش واتە میرانى هەوڵى داوە كێشەى دزیو ڕاوەڕووتەكانى بۆ چارەسەر بكات لە مەكتەبى مەسعود بارزانى!
واحید باكۆزى ماوەیەك پاسەوانى فازیل میرانى بووەو، دواى ئەوەش پیاوێكى هەژارى لە دهۆك كوشتوەو لە دەست یاساو هەڵهاتوەو ، بنەماڵەى بارزانیش لە جیاتى ئەوەى یاسا سەروەر بكەن، واحید باكۆزیان بەسەر هەموو تاوان و پێشمەرگەكانى فەرماندەیى سەفیندا سەروەر كردووە!
واحید باكۆزى 2 خانووى لە دهۆك و خانویەك لە سەڵاحەدین هەیەو ئەوجا لە فەرماندەیش دەنوێت و مانگانەش كرێى خانوى بۆ سەرف دەكرێت و لە شەقلاوەش بە پارەى دزیەكانى خۆراك و موچەى پەنا دیوار گەورەترین فێلاى كڕیوەو!
هەموو ئەندامانى فەرماندەیى سەفین و لەشكرى پارتى لە سەرى ڕەش و سەڵاحەدین و شەقڵاوە چاوەڕوان بوون، مەسعود بارزانى واحید باكۆزى بە سزایى یاسایى و دادوەرى بگەیەنێت!!
كەچى، مەنسور بارزانى بە ئاشكراو بێ پەردە پشتوانى لە واحید باكۆزى كردوو، لە هەفتەیى ڕابردوو مەنسور بارزانى واحید باكۆزى لەگەڵ خۆى بردەوە بۆ فەرماندەیى سەفین، وەلێ فەرماندەو پێشمەرگەكانى سەفین زۆر جوامێرانە هەڵوێستى خۆیان بەوە وەرگرت، كە كەسیان ئامادە نەبوون پێشوازى لە مەنسورى شەریكە دزى واحید باكۆزى بكەن، كە یەكەمینجارە مەنسور تووشى حاڵەتى وەها شپرزەیى ببێت و بۆ ماوەى 3 ڕۆژ لە ماڵ نەهاتۆتە دەرەوە كە بەو شێوەیە ڕەفتارى لەگەڵدا كراوە!
عومەر عوسمان بارزانى و فریاد بارزانى كە هەردووكیانت بارزانین و بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستنى پێشمەرگایەتین و خزمى نزیكى مەسعود بارزانین، لە خۆشى ئەو سوكایەتى پێكردنەى بەرامبەر بە مەنسور بارزانى كراوە، زۆربەى ئەندامانى فەرماندەیى سەفینیان بۆ نیوەڕۆخوان بانگێشت كردووە، بەم جۆرە تەنانەت خودى بارزانیەكانیش لە هەڵوێستى نا عەدالەتى و نادجادوەرى و نا یەكسانیەكانى مەسعود بارزانى و سەركردایەتى پارتى ناڕەزایان بە ئاشكرا دەخەنە ڕوو!
بەم چەشنە زیاتر لە 100 فەرماندەو پێشمەرگەى فەرماندەیى سەفین ئاشبەتاڵیان هەڵبژاردوەو ئێستا كارگەرى دەكەن!