کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌ته‌ڵی شه‌شه‌م(که‌وڵه‌ کۆن)

Friday, 30/04/2010, 12:00


کاتی خۆی پارتی و یه‌کێتیش ئه‌نفالی کوردیان کردوه‌. پارتی و به‌رزانی فه‌زلیان به‌سه‌ر هه‌موو کورده‌وه‌ هه‌یه‌. پارتی له‌خودا زیاتری بۆ کورد کردوه‌. کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ناکرێته‌وه‌ به‌جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم.
ئه‌مانه‌ چه‌ند ووته‌یه‌کی به‌ناو به‌رپرسی ده‌سته‌ی زووڕناژه‌نانی پارتیه‌، که‌ هیچ ڕێزێ نه‌بۆ میله‌تی کورد، نه‌ ئاینی ئیسلام ، نه‌بۆ خۆشی داناوه‌، که‌ له‌ته‌مه‌نێکی وه‌هادا ئه‌و جۆره‌ ماستاوو ڕیاییانه‌ بوونه‌ته‌ نۆبه‌ره‌ی قسه‌و گفتووگۆکانی له‌گه‌ڵ میدیاکاندا. ئه‌م به‌ناو کۆلکه‌ مه‌لاو کۆنه‌ شیوعیه‌دا، وه‌ك هه‌موو هاو شێوه‌کانی ئێستای(سه‌رۆ قادر، فه‌رهاد پیرباڵ، حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن، ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داخی و مهاباد قه‌ره‌داغی) که‌ تا شیوعیه‌ت پاره‌ی ئه‌کرد و زه‌وییه‌کی به‌پیت بوو بۆ ئه‌م ماستاوچیانه‌ ، درێخیان نه‌کردو دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ پیسه‌ ڕه‌سه‌نه‌که‌ ،که‌ بریتییه‌ له‌ پارتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
به‌ڕێزان،خه‌ڵاتی ئه‌م جاره‌ش بریتییه‌ له‌ دابه‌ش کردنی دوو پارچه‌ زه‌وی. بۆ براوه‌ش له‌شاری هه‌ولێری تازه‌ (گۆڕان) ، تکایه‌ بچۆ لای سه‌فین دزه‌یی خه‌ڵاته‌که‌ت وه‌ربگره‌، و هه‌وڵ بده‌ به‌تورکی بدوێ وگه‌رکراش تورکێك له‌گه‌ڵ خۆتا به‌ره‌ و نه‌که‌ی به‌کوردی زمان هه‌ڵێنیته‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ربڵێی ئه‌سڵم تورکه‌ ئه‌وا باشتره‌.
بۆ براوه‌ی شاره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م (سلێمانی)، وه‌یان لادێ گه‌وره‌که‌ی ئێستا، که‌‌ له‌سایه‌ی بلیمه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك وه‌زیران(کۆسره‌ت و دختۆر به‌رهه‌م)دروست بوه‌ . تکایه‌ بچن بۆ لای ئازاد جوندیانی و به‌ڵام گه‌ر ووتی وه‌ره‌ بۆ ناونیشانی خانوکه‌ی به‌ختیاری ، ئه‌وا نه‌چی و قیروسیا له‌و خه‌ڵاته‌ش بکه‌.چونه‌که‌ دوایی تووشی قه‌ڵبه‌یه‌کت ئه‌کا.
مه‌ته‌ڵه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ وهیوای زۆرمان به‌براوه‌ی ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارچه‌ زه‌ویه‌که‌ی هه‌ولێر له‌ هاوینه‌ هه‌واری پیرمامه‌و ، ئه‌وه‌ی سلێمانیش له‌ دوکانه‌، چونکه‌ هه‌ریه‌ك له‌مه‌سعود وجه‌لال له‌م کۆبونه‌وه‌ی دوێنیان بڕیان دا، که‌له‌مه‌ولا بچن له‌خانوه‌ قوڕه‌کان بژین.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ مه‌ته‌ڵه‌که‌.
کۆنه‌ شیوعی و ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان
حه‌زی له‌ کفته‌و شفته‌و دۆڵمه‌و شله‌ی ساوه‌ران
بۆن له‌خۆی ناداو ، ڕۆژ نا ڕۆژی ڕدێن تاشران
لێره‌ نوێژو ڕۆژۆ ئه‌گرێ و بیره‌ و مه‌شروب له‌هانده‌ران
له‌منداڵی عاشق بوه‌و کیژانی شێت کردوه‌و به‌بێ ڕه‌فزان
شه‌ڕانی نه‌بوه‌و حه‌زی نه‌کردوه‌ له‌ تێهه‌ڵدان
حه‌زی له‌ده‌نگی ئوم که‌لتوم و عه‌زیز وه‌یسی ڕه‌زا گران
شاعیر بوه‌و شیعره‌کانیشی نووسیون به‌ به‌عه‌ره‌بی زمان
زۆر سه‌رسامه‌ به‌ عه‌بدول ناسرو خومه‌ینی و مسته‌فای بارزان
له‌داخی ئه‌م پاتاڵه‌ هه‌ریه‌ك له‌نیازو مناڵه‌کانی ده‌نگیان دا به(‌ گۆڕان)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە