کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دیسانەوە بە هەدەردانى سامانى گشتى لە بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێكردنى سلێمانى

Wednesday, 29/02/2012, 12:00



 
بەڕێزان وەك پێشتر پێمان ڕاگەیاندن لە كاتى بوونى هەر گەندەڵیەك لەو سێكتەرە دادوەریە كە بریتیە لە بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێكردنى سلێمانى لە ڕەخنە گرتن ناوەستین ، وا ئەم جارەش مشتێكى تر لە خەرمانى گەندەڵیەكانى بەڕێز لێپرسراوى بەشی كارگێڕی و خۆیەتى دەخەینە بەر چاوتان كە لە ژێر سایەى بەڕێوەبەرە خەوتووەكەى بەڕێز (ڕزگار علی قادر) ئەنجامی دەدات :
(لەوەتەى كە بەڕێز لێپرسراوى بەشی ژمێریارى مۆڵەتە ، بە تەزكیەى بەڕێز لێپرسراوى بەشی كارگێڕی و خۆیەتى لێپرسراوێكى نوێ دانراوە بۆ بەشی ژمێریارى كە هیچ ئەزموونێك و شارەزاییەكى لێپرسراوێتى ژمێریارى نیە و ماوەى ساڵێكە خزمەتى هەیە كە بێگومان ئەمەش ئاسانكارییە بۆ كارە دزێوەكانى بەڕێز لێپرسراوى بەشی كارگێڕی و خۆیەتى كە بە ئارەزووى خۆی پارەى نسریەى ئەو بەڕێوەبەرایەتیە تەخشان و پەخشان دەكات و بەڕێز بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێكردن (ڕزگار علی قادر) لە خەوە نەبڕاوەكەیایەتى و هەرگیز خەبەرى نابێتەوە : بۆ نموونە بەڕێز لپێپرسراوى بەشی كارگێڕی و خۆَیەتى بە نزیكەى باى (800,000 بۆ 900,000) دینار بڕى (35) ئینجانەى لەم وەرزى زستانەدا كڕیوە ؟؟؟ وە كارێكى سەیرو سەمەرەى تری بەڕێز لێپرسراوى بەشی كارگێڕی و خۆیەتى بریتى یە لە كڕینى (ڤانتا و ئاوى كانزایی بە سێت) بۆ بەڕێزان جێبەجێكارانى داد و لێپرسراوانى بەشەكانى بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنى سلێمانى من نازانم لە چ بەشێك یان بەڕێوەبەرایەتیەك یان وەزارەتێكى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە بوودجەى وەزارەتەكەیان پارەى وایان بۆ لێپرسراوى بەشەكانیان تخێیێ كردووە داواكارم لە هەریەك لە بەڕێزان وەزیرى داد و بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەكانى داد وەڵامى ئەم لوغزەمان بدەنەوە كە وا ئێمە لێی تێ ناگەین ؟؟؟؟ ، هەروەها بەڕێز لێپرسراوى بەشی كارگێڕی و خۆیەتى هەستاوە بە دروست كردنى كوتلەیەك لە فەرمانبەر لەدەورى خۆی كە بۆ مەبەستى ئەنجامدانى كارە دزێوەكانى خۆی بەكاریان دەهێنێت ئەویش لە ڕێگەى پێدانى پاداشت و ئیفاد و مۆڵەت بە بێ ئەوى ئەو مۆڵەتەیان بۆ ئەژمار بكات ، جا نازانین بەڕێز (ڕزگار علی قادر) كەى لەو خەوە هەڵدەستێت و كارەكانى بەڕێوەبەرایەتیەكەى لەو لێپرسراوە گەندەڵەوەردەگرێتەوە كە بێگومان ئەمە خەونێكى شاعیرانەیە...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە