ده‌نگی نا ڕه‌زای.شه‌هیدێك. بۆ ئێستا
Monday, 22/02/2010, 12:00
ده‌نگی نا ڕه‌زای.شه‌هیدێك. بۆ ئێستا
ژیان وخۆشی نه‌ما له ناو چون
وه فا بێزاره له ناخی ده‌رون
به ناو ئازادی ئاگر به‌رپا بوو
کوا ڕێز‌و حورمه‌ت بۆلێمان جیابوو
ژینی برایی پێکه‌وه ژیان
یان خۆسه‌ویستی وپێکه‌وه گوزران
سیقه‌و متمانه بڕوا به یه‌ك بون
هه‌موی به جارێ له‌ده‌ستمان ده‌رچون
که‌ی ئه‌بێ گه‌لی کوردم ئاوا بێ
برا هیچ ئاگای له برای نه‌بێ
جاران وه‌ك مۆمێ بۆ یه‌ك ئهسوتاین
کاتی ناخۆشی بۆ یه‌کتر ئهبڕاین
بۆ وڵات سوتام خوێن و ڕۆحم دا
منداڵم جێ هێشت خۆمم به کوشت دا
خۆ دایك وباوك وخێزانم هه‌بوو
جگه‌ر سوتاو بون کوڕیان له ده‌ست چوو
هیچ په‌شیمان نیم جێ ی شاناززیمه
بۆ گه‌ل وخاك بو ئه‌م گیانبازیمه
ته‌نها وه‌سێتی شه‌هیدان بۆ تۆ
با له‌وه زیاتر نه‌ڵێین ڕه‌نجه‌ڕۆ
ڕێگای خه‌بات وخوێنی شه‌هیدان
به فیڕۆ مه‌ده‌ن هه‌رزان وتاڵان
قه‌ت قیاس ناکرێ ڕۆح وخوێن وگیان
به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ت پاره بۆ گیرفان
واسهیرکه که‌خۆت شه‌هید کرابیت
له ماڵ و منداڵ به‌دور خرابیت
ئه‌و کات دواین جار ئه‌م هۆنراوه‌یه
جوان بخوێنه‌وه گه‌ر بڕوات هه‌یه
هه‌موو ڕاستی یه‌کان ڕوناك ودیارن
ته‌نها که‌سانێك زۆر شه‌رمه‌زارن
بیریان تاریکه‌و ناگه‌ڕێنه‌وه
زۆر به بێ ڕێزی سه‌ر ئه‌نێنه‌وه
له بیرتان چووه که ئێوه کێ بون
قه‌رزاری خه‌ڵکی گوند‌و لادێ بون
هه‌ندێ شت هه‌یه به پول و پاره ناسه‌ندرێته‌وه خوا ئاگاداره
چ ڕێز‌و وه‌فا بۆ شه‌هیدانت چ سیقه‌و بڕوا بۆ کوردوستانت
ئه‌و پیرۆزیانه له ده‌ست خۆت مه‌ده زوو بگه‌ڕێوه هه‌وڵی خۆت بده
دایکی شه‌هیدان با له‌وه زیاتر
شه‌رمه‌زار مه‌که‌ن به‌سێتی ئیتر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست