كەناڵی ئاسمانی KNN سەری لە خۆی تێكداوە
Sunday, 22/03/2009, 12:00
2196 بینراوە
ڕەخنە وەك خۆراك وایە بۆ مرۆڤەكان، هەرچ مرۆڤێكیش ڕەخنەی لێ نەگیردرێت، كەسێكی لاوازی لێ دەردەچێت.
لەو ساتەوە كەناڵی ئاسمانی KNN دەستی بە پەخشكردنی خۆی كردووە بە گوێرەی كات بەوردی چاودێری بەرنامەكانیم كردووە، بەتایبەتی بەرنامەی دیداری ئەمڕۆ، لەو بەرنامەیەدا چەند كەسی مامۆستای زانكۆ ڕۆشنبیر و نووسەر میوانداری كراون، بەڕاستی ئەوە جێگای دەستخۆشی بوو كە ئەو مرۆڤە ئەكادیمی نوسەرو ڕشنبیرانە، لە بارەی گیرو گرفتەكانی ئەم وڵاتەوە قسەو باسیان دەكرد، بەڵام كاتێك كەسێكی وەكو" دانای ئەحمەد مەجید "ئەو"نەرمین عوسمان " میوانداری ئەو بەرنامەیە دەكرێن، كە ئەوانیش مافی خۆیانە قسە بكەن،بەڵام كاكی پێشكەش كاری هەردوو بەرنامەكە هیچ زانیاریەكی ئەوتۆی دەربارەی ئەو دوو زاتە پێنەبوو تا بیكێشێت بە نەخشتویڵیاندا، بۆ ئەوەی ئاوا خۆیان لە خەڵك نەكەن بە فریشتەو قسەی بێ بەڵگە وبێ بنەما بكەن، بۆ ئەوەی كاكی پێشكەشكاری ئەو بەرنامەیە لەو خەوە هەڵسێنم تەنها یەك نمونەی بچوكی بۆ دێنمەوە كە ئەویش ئەوەیە، بەرنامەی چاوی سییەم كە ڕەنج سەنگاوی ماویەك پێشكەشی دەكرد لە كەناڵێكی حزبی وەك كوردساتدا،كە جارێكیان حاكم قادریان بانگێشتی ئەو بەرنامەیەكردبوو، پێشكەش كاری بەرنامەكە ئەوەندە زانیاری لەسەر گەندەڵیەكانی حاكم قادر لەلابوو و دەیدا بەڕۆیدا بە بەرچاوی هەمووانەوە، هەربۆیە حاكم قادر چۆكی دەشكا و شپرزدەبوو نەیدەزانی چۆن پاساو بهێنێتەوە دەست بەجێ ڕەنگی تێك دەچوو،ئێستاش منیش و خەڵكی كوردستان تامەزرۆی ئەو بەرنامەیەین.
بەڵام جەنابی پێشكەش كاری بەرنامەكەی كەناڵی ئاسمانی KNN لەبەر ئەوەی زانیاری باشی دەربارەی پارێزگاری سلێمانی پێ نەبوو، بۆیە جەنابی پارێزگاری سلێمانی بە كەیفی خۆی فشەی دەكرد دەدگوت لە چاخانەدا دانیشتووە قسان دەكات، من بۆ خۆم بێزم لەو بەرنامەیە دەهاتەوە، شتێكی زۆر سەیر تر چەند ڕۆژێك دوای ئەو دیدارە، ڕۆژنامەی ئاوێنە هەواڵی دزینی 900،000،000 مللوێن دیناری لە پارێزگاری سلێمانی بڵاو كردەوە،پارێزگاری سلێمانی بە شەوەكەیدا بۆ خۆڵ لە چاوكردنی خەڵك هەواڵی ئەوەی بڵاو كردەوە كە گوایە دوو فەرمانبەری دەستگیر كردووە بەو هۆیەوە، دەپرسم بە عەقڵی چ كەسێكدا دەچێ دوو فەرمانبەر ئەوەندە بە جورئەت بێ بتوانێت ئەوەندە پارە بدزێ ، ئەگەر بەرپرسێكی زەبەلاحی لە پشتەوە نەبووبێت!ئەوەم وەك نمونە هێنایەوە بۆ ئەوەی كاكی بەڕێز پێشكەشكار پرسیاری ئەو جۆرە دزینانەیان لێ بكات، كە لە پێش بەرنامەكەی بەڕێزیاندا چەندان شتی لەو جۆرە هەبوو تاكو بیكردایەتە پرسیار لێی.
نەرمین عوسمان ئەویش هەر بە هەمان هۆوە كە پێشەكش كاری بەرنامەكە زانیاری وردی لەسەر نەبوو كە بتوانێت بیكاتە پرسیار لێی ، بۆیە جەنابی مەعالی وەزیر دەستی كردبوو بە پەنجە ڕاوەشاندن و جار نەجارێك خەڵكی بەوە تۆمەت بار دەكرد كە بەس بۆ پارەكە ئامادەن بگەڕێنەوە ناوچە جێ ناكوكەكان، من لە جەنابی نەرمین خانمی دۆلار دەپرسم جەنابت ئەوە چەند ساڵە چی دەكەیت لە بەغداد ئەگەر بۆ پارە نەڕۆشتوویت؟ جەنابت بە پارەی میللەت توتكە سەگێكەت كڕیووە بە هەزاران جار پاسەوانەكانی خۆتت كردووە بە قوربانی و لەلای خۆت لە مۆنیكاكە سواری دەكەیت، ئایە تۆ وەفات بۆ پاسەوانەكانی خۆت نهبێ ئیتر چۆن وەفات بۆ میللەتێكی خەوتوو دەبێت!؟ ئەی جەناب هەر خەڵكی كوردستان نەبوو لە كاتی ڕژێمی بەعسدا بەهەزاران مرۆڤی كەس و كاری خۆی كردە قوربانی بۆڕزگاری وڵات، ئەی بۆ لە خۆتت نەپرسی بۆچی ئێستا خەڵك وای لێهاتووە، خەڵك لەبەر ئەوە وای لێهات كە كەسانی وەك جەنابت لەسەر زگی برسی خەڵك لە پڕێك بوونەتە كوڕێك، بەڕاستی ناهەقت ناگرم ئاوا بە كەیفی خۆت سوكایەتیت بە خەڵكەوە دەكرد لەو بەرنامە بێ بەرنامەیەدا،باسكردنی ماددەی 140 وەكو ئەوە وایە كە موریدەكانی بنەماڵە لە تیڤیكانیانەوە جامێك ئاو دەخۆنەوە دەڵێن چەپڵەیەك بۆ بەرزانی نەمروەكو بڵێی بارزانی نەمر سەروەكی حكومەتەوە ئاو كارهبای بۆ خەڵك دابین كردووە!ئەبێ مانای چی بێت خەڵك چەپڵە بۆ مردوكان لێبدات و دوایان بكەوێت ، ئەوەی ماوتەوە بیڵێم ئەوەیە كە ئەگەر كەناڵی ئاسمانی KNN ئاوا بەرنامە پێشكەش بكات ئەوە هەر لە ئێستاوە ئەویش فنیتۆ ، بەڕاستی خەڵكی كوردستان تاقەتی منجڕی بەرپرسە خۆێن مژەكانی فەنتەڵوسی خوارو ژۆری نەماوە، ئینجا خۆ KNN حەوزی كەوسەر نیە تاوەكوو ئەو جۆرە بەرپرسە دزوو گەندەڵاَنە بە یەك مەلوانی لەشپیسی خۆیانی پێ دەربكەن، ئەوانە ئەوەندە پیس و پۆخڵن كەڵكی ناو كۆڕوكۆمەڵیان نەماوە ، كاتێكیش دێنەكۆڕوكۆمەڵەوە قسەدەكەن خەڵك لوتی خۆی دەگرێت،چونكە بۆگەنیان كردووە، هیوادارم كەناڵی ئاسمانی KNN بەخۆیدا بچێتەوە ئەویش خۆی نەكاتە مینبەرێك بێت و خەڵكی دزوو گەندەڵمان لێ بكات بە فریشتە، ئەبێ ئەو كەناڵە ببێتە هۆی ڕسواكردنی بەرپررسانی دزوو گەندەڵ، بۆ ئەوەی جێگای خۆی بكاتەوە لە ناو دڵی خەڵكانی به ویژدان و نیشتمانپهروهر بەرامبەر بەرپرسانی تاوانبار بە دزینی سەروەتی نیشتمانی قسورییان پێنهکات .
[email protected]