عێراق لە بەر دهروازەی هەڵوەشانە
Thursday, 26/06/2014, 12:00
1751 بینراوە
وەک دهزانین دەسەڵاتی دەوڵەتی عێڕاقی پێشوو بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن، پاش هێرش بۆ سەر وڵاتی کوێت تووشی تاولەرزی نەمان هات و دواتر لە ئاخر ئۆخری بەهاری ساڵی 2003 ، بە بیانووی لەناوبردنی تیرۆر و هەبوونی چەکی شیمیایی، " هەر چەند نەشیبوو" کەوتەبەر پەلاماری نیزامیی ئەمریکا و ئینگلیس، دەمودەزگای لەمێژینەی دەوڵەتی حیزبی بە عسی ئیشتیراکی و لە بەرهەمدا تەرتوتونا و شوێنەواری لێ نەما و حاکمە تازەکانی عێڕاقی نوێ، واتە ئەمریکا و ئینگلیس، بە گوێرەی بەرژەوەندە گشتیەکانی خۆیان، هێدی هێدی و بە بەرنامە، دەسەڵاتێکی شڕووڕیان لەوێ بنیاد ناو نازناوی عێڕاقی نوێشیان پێوە لکاند، هاوکات قولینچکە بەشێکیشیان لە باشووری کوردستان بۆ کورد دیاری کرد تا حکوومەتێکی چوارچێوەدار لەم بەشە دیاریکراوە دا بۆ خۆی پێک بێنێ، تێیدا بحەسێتەوە و پێش لەبەڕەی خۆی نەگوێزێتەوە.
ئیدی ئەم عێڕاقە نوێیە کە جارجار عێڕاقی فێدڕاڵیشی پێدەگوترا یەک جێ و یەک پاکێت، لە رێگای حیزب و کۆمەڵە شیعە مەزهەبەکانهوە کە لە عێڕاقدا پڕانی و زۆربەن، وڵاتەکە رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا تا راو ڕاوێنی خۆی تێدابکا. نابێ لە بیر بچێ کە لە هەموو دەورانی گوزەرای ئەم هەلە هەڵکەوتە زێڕینەدا کە بۆکورد روخسابوو، دەسەڵاتی کوردی لە باشوور، لە لایەک لەبەر ناکۆکیی ناوخۆیی کە بە دەردە کورد ناوی دەرکردوە و لە لای دیکەڕا لە بەر گوێ لە مستیی ئێرو ئەوێ و هەوڵ وتەقەلای پاشەکەوت، دۆڕاو چی بۆ نەکرا، ئەوە کە دەبوو بکرێ و ببێ، بە ئاودا چوو، تەنانەت نەیانکرد بەشە دابڕاوە کانیش باوێنەوە سەرخۆ. ساڵ هات و ساڵرۆیی، دەسە ڵاتدارێتی هەرێمی کوردستان بە ریوایەتی گوتراو هەروا لە خەوی بێ خەمیی خۆیدابوو تا لە ناکاو وەک دەڵێن "عەرز قەڵشی برد"، ئەمجارەیان نۆرەی "داعش" بوو کە لە پاش هەرەس هێنانی لە شەڕی دژبە بەشار ئەسەدی سورییە، بە سەر عێڕاقدا بشکێتەوە و شار بە شار و دێ بە دێ بە دوای شکستەی هێزی نیزامیی عێڕاقی پووشاڵیەوە بێ تا ئەو جێیەی کە بەغداش بکەوێتە مەترسێوە. وەک دەڵێن، داعش دەبێ رێکخراوێکی توندڕۆی سوننی مەزهەب بێ، کە بە دوای بنیاتنانی دەوڵەتێکی سوننی مەزهەبەوهیە لە وڵاتانی عێڕاق و سوریە. داعش کە لە رۆژگاری ئێستادا ملی لە بەرملی دەسەڵاتی شیعە مەزهەب و دیکتاتۆری مالیکی ناوە لە بە غدا، بە هیوایە دەست بە سەر بەغدا دا بگرێ و لە وێوە تەکلیفی حکوومەتی مالیکی و شیعە روون کاتەوە و لە جیاتیان دەسەڵاتێکی سوننی مەزهەبی خۆیی خۆی تێکەڵاو دەگەڵ پاشماوەی حیزبی بەعسی عەڕەبی لە عیڕاق بێنێتە سەرکار و ئیدارەی وڵات بخاتە دەست خۆی. تەبیعی و سروشتیە کە ئەم وەزعە تازەیە لەوێ، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە تەواوی خسبێتە پەلەقاژەی نەجاتدانی مالیکی و حکوومەتە کە ی کە دەست نیشاندەی خۆیهتی و بۆ ئەم مەبەستە، بە بیانووی پارێزگاریی لە شوێنەوارە ئاینیەکانی شیعە لە بەغدا و لە جێیەکانی دیکەش لەم وڵاتە دا، هێزی نیزامی دەنێرێتە ناو عێڕاقەوە و بەم تەرتیبە دێتە شەڕی داعشەوە. زاهیری ئەمر وا دەگەیەنێ کە لەم پرۆسەیە دا هاوکاریی ئەمریکاشی دەگەڵ بێ. ئەوڕۆ، شک دەوە دا نەماوەتەوە کە تادێ هێچک لە حکوومەتی بە غدا توند و توندتر دەبێ، دیاردەی دەستتێوەردانی نیزامیی ئێران لە عێڕاقدا زیتر و زیاتر دەبێ، مەترسییەک کە راستە وخۆ هەرەشەیەکی جیدیشە لەسەر دەسەڵات وحکوومەتی هەرێمی کوردستان. کێ بێ نەزانێ کە لە هەموو دەوران وحاڵەتێکدا، هیچ کات و وەختێک، دەسەڵاتدارێتیی ئێران هەرگیز چاوی دیتنی کورد و دەسەڵاتی کوردیی بە خۆیەوە نەدیتوه، هەر بۆیەش لەوەتا ئەم ئەزموونە کوردییهی لە باشووری کوردستان دامەزراوە، رێژیمی ئێران چاوی چوونەته پشتی سەر، لە هەموو رێگا و دەرڕەوێکەوە، خەریکی ئاژەوە نانەوە و کۆسپ وتەگەرەی سەرڕییە و تا بۆی بکرێ لەم هەوڵە دایە کە دەرەتانی ژیانی سیاسیی لێ ببڕی جا ئێستا لە حاڵی حازردا کە خەتەری داعش لە مەیداندا دەبینن ودەزانن وا خەریکە دەسەڵاتی مالیکی دەست نیشاندەی خۆیان، لە لێک هەڵوەشانەوە، نیزیک و نیزیکتر دەبێتەوە هەر بەو نیسبەتەش خەتەری هاتنە ناوەوەی هێزی نیزامیی ئێران بۆ نێو عێڕاق تەنانەت کوردستانیش، زێترو زەقتر بەرچاو دەکەوێ ئەمە خۆی مەترسێکی گەورەیە کە دەبێ لە بەرچاوبێ. مەترسییەک کە کۆمەڵگای ژیرو وشیاری کوردستان، بە هەموو بەش و چین وتوێژەوە، دەبێ ئامادەی بەرەنگاری بن بۆ هەر چەشنە مەترسی و ئەگەرێکی دەستدرێژی نێزامیی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لەم پلە وئاستەدا، ئەرک و وەزیفەی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەلێک زیاتر دەنوێنی، جیاواز لە ئەرکی نیشتیمانی و پارێزگاری لە دەسکەوتەکانی باشووری کوردستان، کاری بەرگریی لە خۆشیان هەر دەکەوێتە ئەستۆ، چونکە لە هەر ئەگەر و حاڵەتێکی نیزامیی ئەم دەستدرێژیە دا، لێدان و لە بەین بردنی هێزەکانی رۆژهە ڵات، بەشێکی هەرە بەرچاو دەبێ لەم هێرشە چاوەڕوان کراوەدا. بۆیە لە روانگەی ئێمە را، ئامادەکاری و هاوپەیمانێکی پێشمەرگایەتی پێشوەخت لە مابیندا، پێداویستێکی هەر ئێستایی وهەنووکهییە. رووی داخوازیی ئێمە ی پارتی سە ربە خۆیی کوردستان لە گشت و لە هە موانە.
مێدیای پارتی سە ربە خۆیی کوردستان
2014.06.26