دەسەڵات و شەترەنج...ئۆپۆزسیۆن و ماروپەیژە...زەرەرمەند بزوتنەوەى گۆڕان...
Friday, 17/02/2012, 12:00
ئەوەى لە هەرێمى كوردستان گوزرەر دەكات ، دەسەڵاتى هەردووحیزب ئاقڵانە یارى شەترەنج پێكەوە ئاراستەى ئۆپۆزسیۆن دەكەن، بەهەردوو لا ، دیدو بۆچونیان هێورانە لە ڕێگەى ئەم یاریە سیاسیەوە بەرنامەو بەیدەقى گەمەكەیان كۆنترۆڵ دەكەن... لەبەرامبەردا ئۆپۆزسیۆن یارى مارو پەیژە و زارزارێن دەكات، بێ هیچ بەرنامەیەك كادرە وشكهەڵاتوەكانى ئۆپۆزسیۆن زارەكانیان بەرەو لگاوكردن و ئایندەى میللەتێك خۆ بەخۆ هەرەس پێ دەهێنن و هەڵدەدەن!!!...
دەرئەنجامى یارى مەشبوهى هەردوولا یان لەكۆنكەنى ناوخۆو عێراق و وڵاتانى ناوچەكەو بەرژەوەندى نێو دەوڵەتى هەردەم وەك سوارچاك و جۆكەرى سیاسى و بەینەل میلەلى بەدەردەكەون!!...
دەسەڵات و شەترەنج... پارتى و یەكێتى ئاقڵانە هەم مامۆستا بۆ پەیڕەو بەرنامەى حیزب و دۆست و لایەنگرانى خۆیان، هەم یاریزانێكى موماریس لە پیادەكردنى درێژەدان بەمانەوە لەسەر كورسى حوكم و سوارچاكى قۆناغى خۆیان، دەیسەلمێنن، ئەمان ئەو دۆست و لێزانە گرنگەن هەم ژیلەمۆى بەرخۆدان و مانەوە و بەردەوامى پەیامى دەرو جیران و زلهێزەكان، ئەوە ئەمانن دەتوانن هەردەم یاریزان و لێزانێكى موخەزرەمى لوعبەى سیاسى بن ، ئەجندا بە پێى داواكارى بخەنە بوارى جێبەجێكردن بە بێ سڵەمینەوە، ئەمان خاوەنى سەرمێزى یارى سیاسى هەم ژورەتاریكەكان و هەم پیادەكەرو سەنتەرى بڕیار بن لە چوارچێوەى سیستمى حوكمڕانیان ، فەزاى سیاسەتى گشتى ماك و دەستەبەركردنى ئەمان هەم مامۆستاو هەم ئاغاو هەم مورید...
ئۆپۆزسیۆن و مارو پەیژە... ناوازەترین بەرەى ئۆپۆزسیۆن، لەسیاسەت و زانستى سیاسیدا ئەم بەرە پوكاوە بێ هەڵوێستەیە لەبەرامبەر میللەتى خۆى ، هەردەم وتومە ئەم ئۆپۆزسیۆنە، بێ بەرنامە، بێ دید، بێ پلان... هیچ شتێك كۆیان ناكاتەوە تەنها دوو شت نەبێت:
1/ دژایەتیكردن و گینگڵ خواردن و حەقدو سوارسەرى خۆبون و ڕكابەرایەتى پارتى و یەكێتى بەگشتى وەلێ بۆ بەرژەوەندى حیزبى، كێبرَكێى هەرتۆ نیت منیش هەم بەتایبەتى.
2/ پیادەكردنى سیاسەتى مەلالى و دەسەڵاتى مەدرەسەى فەقى لەلایەك، لەلایەكى تر پیادەكردن و هێنانەوەى دەسەڵاتى عوسمانى و سیاسەتى كەمال ئەتاتورك و مەلاى ئۆردوگانى و ئیخوانى بەموبارەكەى خیتابى سیاسى ئیسلامى میانڕەو لەلایەن بەرژەوەندى هێزە نێو دەوڵەتیەكان...
بۆ پیادەكردنى سیاسەتى مەلالى و مەدرەسەى فەقیى نوێنەرو نمایندەى سیاسەتى ڕژێمى ئێران كۆمەڵ و عەلى باپیر ڕاستەوخۆ مومارەسەى دەكەن... بۆ پیادەكردنى عەقڵى مەلاى ئۆردوگانى و مەست بە فیكرى ئیخوانى یەكگرتو سەلاحەدین بەهادین ڕاستەوخۆ موریدێكى ڕاستەقینەى ئەم بیرۆكەیەیە...
بزوتنەوەى گۆڕان و نەوشیروان مستەفا لەنێو كێشمە كێش و پشكۆى ئەم ئاگرەدا حەشاردراون لە نێوان پەڕینەوە بەسەر پردى سیرات و ژێریان كورەیەكى ئاگرین و جەهەنەمیە كە لەبۆسەیەكى زۆر گەورەدا هەنگاو دەنێنن. گەڕانەوە بەشكستى بزوتنەوەكەو مێژوەكەیەتى، پەڕینەوە توانەوەیە لەبۆدەقەى یارى كۆنكەنى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و جۆكەرى نێو یاریەكە!!!...
بگەڕێینەوە بۆ (بەیاننامەى هاوبەشى هەرسێ لایەنى ئۆپۆزسیۆن، سەبارەت بەساڵیادى خۆپیشاندان و روداوەكانى 17/شوبات) 16/2/2012....
بەیاننامەكە لە (548) ووشە پێكهاتوە،(42)ووشەى لێ دەربكە، (506)وشەى باس لە خراپ بەكارهێنانى دەسەڵاتى هەردووحیزب لە هەرێمى كوردستان دەكات.
وەلێ لە (42) ووشەدا پاساوێك شیاو بەپاساوى سەركوتكردن ئابەم جۆرە كۆى پرۆسەكە بە بەكارهێنانى جۆكەرى سیاسى خۆیان دەرباز دەكەن لە هەر ئەگەرێك ، ئا بەمجۆرە دەڵێن(بەڵام لەبەر بارودۆخى هەستیارى هەرێم و عێراق و ناوچەكە ئێمە لە ئێستادا بەرنامەى خۆ پیشاندان و گردبونەوەى جەماوەرى و چالاكى سەرشەقاممان نیەو، گرنگ لاى ئێمە پاراستنى گیانى زیندویەتى ئەم یادەیە، هەروەك بەتوندى هەر جۆرە چارەسەرێكى ئەمنى و سەربازى رەتدەكەینەوە لەئەگەرى هەر چالاكیەكى جەماوەرى و خۆپیشاندان و ناڕەزاى دەربرینێكى ئاشتیانەو مەدەنیانەدا)...
ئەبێ ئۆپۆزسیۆن و نوسەرانى ئەم بەیاننامەیە مەسئولیەتى شرۆڤەكردنى ئەم مەبەستانە بۆ جەماوەرى بەشمەینەتى كوردستان ڕونبكەنەوە:
1/ مەبەست لە بارودۆخى هەستیارى هەرێم و عێراق و ناوچەكە ڕونكەنەوە؟؟!!!..
2/ كە بەرنامەتان نیە ئێوە چۆن حیزبێكن؟؟!!!... چما یەك لە روكنە بنەرەتیەكانى دام و دەزگاى نارەسمى كە حیزب بەشێكە لێى بونى كایەى مەدەنى و داكۆكیكردن لەماف و ئازادیەكانى خەلك نیە؟؟!!!...
3/ ئێوە پێش وەختە دیدتان بۆ هەستیارى بارودۆخەكەو لە هەمان كاتدا بەرنامەشتان نیە؟؟؟!!!! ئیدى چۆن بەرنگاربونەوەو مافى رەتكردنەوە بەخۆتان دەدەن؟؟!!...
ئەمە ئەو سیاسەتەى مانشێت و پێشەكى وتارەكەم لەدیدو بۆچونى خۆمە وە دەسەلمێنێت... دەسەڵات خەریكى یارى شەترەنجى ئاقڵانەیە لەسەر ئاستى بەرژەوەندیە حیزبیەكانى و پاراستنى مانەوەى لە درێژەدان بە دەسەڵاتى حوكم...
ئۆپۆزسیۆن خەریكى مارو پەیژەى خۆیەتى بەلانسكردنى دەسەڵاتى مەلالى و مەدرەسەى فەقى و دەسەڵاتى عوسمانى و سیاسەتى ئەتاتورك و مەلاى ئۆردوگانین، دۆڕاوى یەكەم هەرچەندە بە ئیرادەى خۆى نیە بزوتنەوەى گۆڕانە.
كۆى پرۆسەكەش... سیاسەتى یاریكردنە بە یاریى وەرەق و هەردەم جۆكەر لە دەستى دەسەڵات و هێزەكانى مەلالى و مەلاو موریدو خانەقاى ئۆردوگانیە!!!...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست