ئه‌وانه‌ی به شان و باڵی پارته‌کانیان هه‌ڵده‌دا شاعیر نه‌بوون
Saturday, 05/09/2009, 12:00
باله‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین سه‌ره‌تای تێكه‌ڵ بوونت به شیعر بۆ که‌ی ده‌گه ڕێته‌وه و ... بۆچی شیعرت هه‌ڵبژارد كێ هاوكارت بوو؟
په‌یوه‌ند خه‌ییام
پرسیاره‌که‌ی به‌رێزتان وای لێکردم بیر له سه‌رده‌می مناڵیم بکه‌مه‌وه
که چه‌ند منداڵێکی پڕ له پرسیار بووم چه‌نده تامه‌زرۆی ووه‌ڵامه‌کان
بووم زۆر جار پرسیارم له گه‌وره‌کان ده‌کرد ووه‌ڵامێکی ئه‌وتۆم به‌ر گوێ
نه‌ده‌که‌وت ویا هه‌ر جێی باوه‌ڕێ من نه‌بوون زۆر له ووڵامه‌کان
زه‌نده‌قیان ده‌بردم .بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بمپرسیایه پاش مردن مرۆڤ کێوه
ده‌چێ ده‌یان گووت مرۆڤه‌کان ده‌کرێن به دوو به‌ش ئه‌هلی تۆبه‌کاران
ده‌چنه به‌هه‌شت و هه‌ریه‌ک له‌وان حه‌وت حۆریان پێ ده‌درێ .ئه‌وانه‌ی
که‌ش ده‌برین بۆ جه‌هنده‌م و بۆ هه‌تا هه‌تای ده‌سوتێن ..ئی دی ئه‌و جۆره
ووه‌ڵامانه وایان لێ کردم چیتر نه‌پرسم به‌ڵکو خۆم پرسیار له خۆم بکه‌م
و خۆشم ووڵامی خۆم بده‌مه‌وه ...له‌ساڵی 1997 توانیم بنوسم هه‌ر خۆشم
بیانخوێنمه‌وه واته پیشانی که‌سیشم نه‌ده‌دا .تا ساڵی 2007 من توانیم
یه‌که‌م هۆنراوه‌م بڵاو بکه‌مه‌وه هه‌ڵبه‌ته چوارینه‌کانی شاعیر‌و زانای
نه‌مر حه‌کیمی خه‌ییامی شابوری فاکته‌رێک بوون بۆگرتنی قه‌دی پێنوسم .که
له‌لایه‌ن مامۆستای نه‌مر عبدلره‌حمانی شه‌ره‌ف که‌ندی که ناسراوه به
هه‌ژار کراوه به کوردی ....هه‌ڵبه‌ته مرۆڤ ناتوانێ شعر هه‌ڵبژێرێت
به‌ڵکو شعر ده‌بێ مرۆڤ هه‌ڵبژێرێت .. واته له‌سه‌روی هه‌موان زیاتر
به‌هره‌یه .
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری
_چ شاعیرێك زیا تر له گه‌ڵه‌ت ده‌ژیت یان حه‌ز به خوێند نه‌وه‌ی شیعری یه‌كانی ده‌كه‌یت. ؟
په‌یوه‌ند خه‌ییام...هه‌تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ چوارینه‌کانی خه‌ییام دا ده‌ژیم
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری..چ کاتێک شعر باوه‌شت بۆ ده‌کاته‌وه
په‌یوه‌ند خه‌ییام..ئه‌و
ده‌مه‌ی چاوه‌کانم ده‌یانه‌وێ ده‌ریایه‌ک له فرمێسک بخولقێنن من لێ
ناگه‌رێم به‌ڵکو دڵۆپ به دڵۆپیان ده‌که‌م به ووشه‌و به شعریان ده‌سپێرم
ئه‌و ده‌مه‌ی دایکێک بۆ کوره شه‌هیده‌که‌ی شیوه‌ن ده‌کا من پرسه به
دێری شعره‌کانمدا ده‌گێرم ئه و ده‌مه‌ی کوردستان داوای ئازادی ده‌کا به
من بێ گشت په‌نجه‌ره‌کانی زیندان بشکێنم ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆک کۆمار
میله‌ته‌که‌ی به چه‌شنی ته‌زبێحه‌که‌ی ده‌ستی باده‌دا به من بێ کۆشکی لێ
بڕوخێنم..ئه‌و ده‌مه‌ی مرۆڤه‌کان به‌ره‌و خۆپه‌رستی ده‌چن به من بێ
ئاسمانیان به‌سه‌ر بڕوخێنم ..که‌م کات هه‌یه شعر باوه‌شی بۆم نه‌کاته‌وه
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری..چ شتێ سه‌بوریت ده‌داته‌وه له تاراوگه‌و ته‌نیایدا
په‌یوه‌ند خه‌ییام...پێنوسه‌که‌م
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری..خوای جوانی کێ یه ؟
په‌یوه‌ند خه‌ییام...ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌ست به خه‌م و ئازار‌و خۆشه‌ویستی ده‌کات
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری ..بێ گومان بێگومان ئه‌وه‌ی به عه‌شقه‌وه بنووسێ
هێنده به جوان مامه‌له له گه‌ڵ وشه‌دا ده‌كات نووسینه‌كه‌ی ئه‌وینی و
عه‌شقی لێده بارێت) .په‌یوه‌ند خیام تا چیند که‌سایه‌تی خۆی له‌مه داده
دۆزێته‌وه
په‌یوه‌ند خه‌ییام..گرنگ
ئه‌وه‌یه ئێمه عه‌شقی شته جوانه‌کان بین به ڕاستگۆیی و پاکی بنوسین
چونکه هه‌ندێ جار مرۆڤ عه‌شقی شته به‌د خوه‌کانیش ده‌بێت بێ گوومان
هه‌رشتێ که من بۆی ده‌نوسم به عه‌شقه‌وه‌یه جا چ پشت به خه‌یاڵ
ببه‌ستم یا واقح
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری مرۆڤ ده‌بێ به شاعیر ئه‌گه‌ر توشی خۆشه‌ویستی بێت..؟
په‌یوه‌ند خه‌ییام..خۆشه‌ویستی
هه‌وێنی سۆز‌و هه‌ست وویژدانه کاتێک که مرۆڤ تووشی خۆشه‌ویستی ده‌بێت
خوێنی ده‌ماره‌کانی دڵی خێرا تر هاتو چۆ ده‌کات ئێمه هه‌موومان نیشتیمان
و خاک و دایکمان خۆش ده‌وێ هه‌موومان ده‌که‌وینه باوه‌شی ئه‌وینداری
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئێمه ناتوانین هه‌موومان شعر بنوسین که‌واته
زیاتر به‌هره‌یه وه به ته‌نیا به‌هره‌ش دادت نادا بۆ بونت به شاعیر
ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیرو خاوه‌ن هه‌ست و ویژدان نه‌بی هه‌رگیز شعری ره‌سه‌ن
وجاویدان ناخولقێنی...
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری .حه‌ز به چی ره‌نگێک ده‌که‌ی بۆچی ؟
په‌یوه‌ند خه‌ییام ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی که ئاڵای کوردستان ده‌نه‌خشێنن
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری له چی په‌ستی ؟
په‌یوه‌ند خه‌ییام له‌و په‌نجه‌و پێنوسه‌ی که بێ ئارێش دێر ده‌نوسێ له‌و نیگار کێشه‌ی که به ته‌نیا خه‌نده‌ی لێوێک ده‌کێشێ !!
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری ووشه‌یه‌ک که به‌لاته‌وه کاریگه‌ر بێت
په‌یوه‌ند خه‌ییام ..شعر.. خۆشه‌ویستی ..دایک.. نیشتیمان
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری هونه‌ری کوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌گێنی ئه‌مڕۆو ئه‌نواع ئاواز و مۆسیقا به‌ر گوێ ئه‌که‌وێت؟
په‌یوه‌ند خه‌ییام...ئه‌وکه‌سانه ئێمه هه‌موومان ده‌زانین کێن و
له‌به‌رچی ده‌یانه‌وێ ئاواز‌و موسیقی کوردی بشێوێنن بێ گومان ته‌نها بۆ
گیرفان پڕ کردنه نه‌ک بۆ خزمه‌ت کردن ..نایانه‌وێ بۆ دانانی ئاوازێک چوار
مانگ خه‌ریک بن کاره‌کانی ئه‌وان راسته‌و خۆیه له ماوه‌ی 60 سانیه
ئاوازێکت بۆ ئه‌خولقێنێ ئه‌ویش به دزینی ئاوازه بیانیه‌کان
به‌هره‌مه‌ندی به‌رێزیش له پێناوی ئه‌وه‌ی خۆی له شاشه‌ی تیڤیه‌کان
ببینێ قبوڵێتی به هه‌ر چه‌شنێک بێت..
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری بیرت نه‌کردۆته‌وه به‌ر هه‌مه‌کانت بکه‌یته نامیلکه‌یه‌ک یاخود کتێبێک؟
په‌یوه‌ند خه‌ییام...په‌له ناکه م هه‌رگیز
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری .ئایا ئه‌و فاکته‌رانه چین که نوسه‌رو شاعرانی کورد نا ئومێد ده‌که‌ن له بوون به نوسه‌ریکی جیهانی..
په‌یوه‌ند خه‌ییام...پێش
هه‌رشتێ به‌داخه‌وه ئیمه زمانێکمان نیه به ناوی کوردی به‌ڵکو
زاره‌وه‌مان هه‌یه له دیار به‌کر شێوه ئاخاوتنێک هه‌یه‌و له کرماشان
شێوه‌یه‌کی دی و له سلێمانی جۆریکی دی .وه له ڕووی سیاسی و
جوگرافیاوه‌ش ئازاد نی یه وه ته‌نانه‌ت ئه‌لفوبێیه‌کی ستانداریشمان نیه
.کۆسپ زۆره ده‌بێته ڕێگر به‌بوونت وه‌ک نوسه‌رێکی جیهانی
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری تا ئیَستا هونراوه‌ت داوه‌ته هیچ هونه‌رمه‌ندیَك بیكات به گۆرانی
په‌یوه‌ند خه‌ییام..تا ئێستا تێکستم بۆ گۆرانی نه‌نوسیوه هه‌ڵبه‌ته تێکستی گۆرانی جیاوازه له گه‌ڵ هی دی ڕه‌نگه له داهاتودا بنوسم ..
بیلال سه‌نگه سه‌ری ..چی به‌و شاعیرانه ده‌ڵێیت که‌هونه‌رو ئه‌ده‌بی
کوردی تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت ده‌که‌ن هه‌ر وه‌کو بینیمان ئه‌م جاره له
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانده چه‌ند که‌سیک شعریان بۆ لیست و سه‌رکرده‌کان
نوسی
په‌یوه‌ند خه‌ییام...
مه‌رج نیه هه‌موو شیعارێک ببێ به شعر من له شاعیره راسته‌قینه‌کانم
نه‌دی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌و به‌رێزه بیت که ده‌یگوت ده‌نگمان بۆ
سه‌رۆک بارزانی ئه‌وه بێژه‌رێکی که‌ناڵی کۆره‌ک بوو پێم وایه ناوی
ده‌رباز یونس ه رێز‌و خۆشه‌ویستیمان هه‌یه بۆی دواتر ئه‌و به‌رێزه له
یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان له‌وێ ئه‌ندامه واته په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی
ئه‌و رێخراوو پارته‌یه که‌واته ئاسایی یه ئه‌گه‌ر به شان وباڵی
پارته‌که‌ی هه‌ڵبدا چونکه رۆژێک ده‌بێت ئه‌وانیش به‌که‌ڵکی ئه‌و به‌رێزه
بێن ریکلامی بۆ بکه‌ن بڵین چالاکترین گه‌نجی ئه‌مساڵ له کوردستان ئه‌و
بوو واته مه‌سه‌له‌که لێره‌دا ده به ده‌یه .به‌ته‌نیا ئه‌و به‌رێزه
نه‌بوو که به‌ناوی شعره‌وه ڕیکلامیان بۆ پارته‌کان ده‌کرد هه‌ڵبه‌ته
هه‌ندێک نوسه‌ری تازه پێگه‌یشتوو هه‌بوو بۆ پارتێک ده‌یان نوسی که هێشتا
به ته‌واوی دروست نه‌ببوو جێگای بروا نه بوو ئایا دوای ده‌ر چونی ئه‌و
پارته ده‌توانێ خزمه‌ت بکات ته‌نانه‌ت بیریان له‌وه‌ش نه‌ده‌کرده‌وه ئایا
لیستی گۆران به کێ دروست بوو هه‌ر هه‌مان ئه‌و که‌سانه نین که یه‌کێتی
وپارتیان دروست کرد بوو نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی
پارته‌که‌ی هه‌ڵسا به کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێک دیاره ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌کی
زۆری تێ ده‌چێ له کاتێکدا که‌سوکاری شه‌هیدان ناتوانن ته‌له‌فزیۆنیکی
شاشه بیست بکرن ..جگه له‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێک وێنه‌ی ئه‌و مۆمه‌ی لیستی
گۆڕان له شه‌قام ودیواره‌کانی شار ده‌درا که دیاره ئه‌مه‌ش هه‌ر
پاره‌یه‌کی زۆری تێ ده‌چێ له کاتێکدا خێزانی شه‌هیدێک توانای کڕینی
سه‌رپۆشێکی نیه بۆ سه‌ری..ئایا ئه‌مانه به پاره‌ی کێ کڕا ؟ بۆیه
ده‌ڵێم هه‌موو شیعارێک نابێ به شعر‌و ئه‌وانه‌ش شاعیر نه‌بوون که له‌و
جۆره بابه‌تێکیان نوسیبێ چۆنکه شاعیر له زه‌مه‌ن وسه‌رده‌می خۆی ده‌ژی
جوانترین ڕه‌وشتی شاعیر ڕاستگۆییه ئه‌وانه‌ی که به شان‌و باڵی
پارته‌کانیان هه‌ڵدا ڕاستیان نه‌گووت کوا که‌رکوک کوا ئاوادان کردنه‌وه‌ی
شار‌و لادێ کانی کوردستان جگه له دیوه‌خانو ئاوادانکردنه‌وه‌ی ماڵی
سه‌رکرده‌و مه‌سوله‌کان ئه‌وان هیچیان نه‌کردوه سه‌رکرده‌کانمان عه‌لی
بابای ڕاسته قینه‌ن .
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری..ئایا ئه‌بێ شاعیر خۆی بکاته ناو سیاسه‌ت؟
په‌یوه‌ند خه‌ییام...هه‌ڵبه‌ته
شعر‌و سیاسه‌ت به‌قه‌د بیستن وبینین له‌یه‌ک جیاوازن ..ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
شاعیره ده‌بێ بۆ میله‌ته هه‌ژاره‌که‌ی راستگۆیانه بدوێ ڕوونی بکاته‌وه
ئێمه با له سیاسه‌ت وده‌سه‌ڵات نه‌ترسین به‌ڵکو ئه‌وان ده‌بێ لێمان
بترسن هه‌روه‌کو چۆن ده‌زانین سیاسه‌ت له ئه‌مریکا داگیرکردن و ده‌سه‌ڵات
په‌یدا کردنه به‌سه‌ر ووڵاتانی تردا وه سیاسه‌ت له کوردستانیش ئه‌مڕۆ
بۆته گیرفان پر کردن ...هونه‌ری ئێمه ئه‌وه‌یه تاوانباران به خه‌ڵکی
بناسینین و نه‌ترسین له‌وه‌ی که دانی پێدا ده‌نێین..
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری..له کۆتای دوا ووته‌و دوا هۆنراوه‌ی خۆت پێش که‌ش به عاشقانی په‌یوه‌ند خه‌ییام بکه‌ی
په‌یوه‌ند خه‌ییام...هیوای
سه‌رکه‌وتن بۆ به‌رێزتان ده‌خوازم ماندوو نه‌بن سوپاس بۆ ئه‌م
به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه چاوه‌گه‌شه‌کانی خوێنه‌ر هه‌میشه گه‌ش بێت..ئه‌م
هۆنراوه‌یه‌شم پێشکه‌شه به هه‌موو خوێنه‌رێکی ئازیز..
په‌ستو دڵزیزم
دڵ به‌و ئه‌ستێره‌یه خۆش ناکه‌م که له‌ته‌ک مانگ خۆی ئه‌دره‌وشێنێ
هه‌رکه هه‌ور به‌ری مانگی گرت جوانی وسیمای ئه‌ستێره‌ش نامێنێ
له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتن وئاوابوونی خۆریش له عومری هه‌ر جوانێ ده‌ڕوا
ئی دی بۆچی سه‌ر به‌رز نه‌ژیم که هه‌ر ڕۆژێک بێ مردوو شۆر ده‌مشوا
من په‌ستم له‌و که‌سه‌ی که چه‌پکه گوڵ به ئاو داده‌داو خۆی ده‌نوێنێ
رۆژێک دادێ جه‌سته‌ی ببێ به خاک وخۆڵ له‌سه‌ر سینگی گوڵ بڕوێ
په‌ستیشم له‌و په‌نجه‌و پێنووسه‌ی که بێ ئارێشو هه‌ست دێر ده‌نوسێ
من په‌ستم له‌و نیگار کێشه‌ی که به‌ته‌نیا خه‌نده‌ی لێوێک ده‌کێشێ
په‌ستو دڵزیزم له‌و ساقیه‌ش که پیاڵه‌ی مه‌ی له ده‌ست ده‌شکێ
من مه‌ی نۆش ومه‌ست و سه‌رخۆشم له‌به‌ر چیه ساقی ده‌یگرێ
ساقی ده‌خیلتم مه‌ی مه‌به بۆ هه‌ر ده‌ستێ که نازانێ پیاڵه بگرێ
مه‌ی تێ مه‌که بۆ هه‌ر مه‌ستێ تا نه‌پیاڵه بشکێ ونه مه‌ی برژێ
په‌یوه‌ند خه‌ییام
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست