کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان خۆ شاردنه‌وه‌ی حه‌کیمی مافیا،،،،،،!‏

Tuesday, 09/06/2009, 12:00


وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان،له‌ بارودۆخی ناکاوو هه‌ستیارو له‌ کاتی یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌ و بابه‌ته‌کان،، هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی مافیا له‌گه‌ڵ ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی تێ ده‌ته‌قێنن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و چه‌ند ڕۆژێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان مه‌مله‌که‌تی بێ سه‌رکرده‌ ،شه‌وی سوور و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ دروست ده‌که‌ن و دوای سه‌یر کردن و ئارام بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ئه‌م سه‌ردانانه‌ش به‌ سه‌رکه‌وتوو،پر بایه‌خ و ده‌ستکه‌وتی گرنگ بۆ خه‌ڵکی خێر له‌خۆ نه‌دیوو ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م و ده‌یکه‌ن به‌ مننه‌ت به‌سه‌رمانه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ دیسان سه‌رۆکی مافیا و خائین مه‌لازاده‌(مه‌سعود بارزانی) هه‌ڵات بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، ئه‌م سه‌ردانه‌ زۆر تاییبه‌ته‌ و چه‌ند ڕۆژێکیش ده‌خایه‌نێت،به‌ ووته‌ی سکرتێری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆکی مافیا، ڕه‌هه‌نده‌کانی پشت ئه‌م سه‌ردانه‌:

نزیک بوونه‌وه‌ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردن ، چونکه‌ ئه‌مانه‌ ده‌زانن گلۆره‌یان که‌وتۆته‌ لێژی ئه‌مجاره‌، بۆیه‌ به‌دوای پاڵپشتێکدا ده‌گه‌رێن تا هاوکاریان بکات.

وه‌ له‌ سه‌ر داوای زۆری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئازاد و به‌ تاییبه‌تی کوردستانپۆست ، که‌ داوای دانیشتن و چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی پاڵێوراوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیان کرد به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، که‌ ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌ .

خۆ دزینه‌وه‌ له‌و هه‌موو گله‌یی و گازاندانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیای بارزانی ده‌کرێت و ،به‌و هه‌موو ته‌نگژانه‌ی که‌ دێته‌ به‌رده‌م لیسته‌کانی ترو چه‌نده‌ها ڕه‌هه‌ندی شاراوه‌ی تر.

ئه‌گینا سه‌ردانی تایبه‌تی سه‌رۆک له‌و کاتانه‌دا بۆ؟! بۆ ته‌نها له‌و کاته‌ هه‌ستیارانه‌دا سه‌ردانی تاییبه‌ت ده‌کات؟! هه‌ر له‌ کاتی بوونی پێشبینی کردنی له‌ ناو چوونی یان کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاییبه‌تی بنه‌ ماڵه‌ سه‌رۆک به‌ سه‌ردانی تاییبه‌ت و ڕانه‌گه‌یاندنی ئه‌و ووڵاته‌ سه‌فه‌رده‌کات،،، ئه‌وه‌ بۆ چه‌نده‌ها جاره‌ سه‌رۆک خووی به‌و شته‌ گرتووه‌ که‌ ئه‌مه‌ خۆی جێگه‌ی پرسیاره‌و به‌ڵام وه‌ڵامی ناده‌نه‌وه‌.

په‌نا به‌خوا ئه‌مه‌ دوا سه‌فه‌ری ده‌بێت و سیروان نیوه‌ی ڕێگای ده‌بێت و جارێکی تر ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ووڵات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە