ئەمە سەنگەر گۆڕین نییە، بەڵكو خۆ هەراجکردنە!
Wednesday, 23/04/2014, 12:00
لە خەباتی شاخ و نهینی شاردا ، خەلک لەسەر نەبون بەبەعسی وجەیش شەعبی ، هەموو خوێندنەکەی لەلوتکەی هیواکانی ژیانی (زانکۆ)لەدەست دەدا و شانازیشی پێوە دەکرد ، ئەم ژمارە خەلکە بەهەلوێستە یەک و دوان نەبوون ، بەلکو بەهەزاران بوو وەک ئەوەی لەزانکۆی موسل هەرکەوەر گیرام ٢٢٠٠ خوێندکاری زانکۆی کورد بەس لەم زانکۆیە فەسل کران .خەلک دەگیرا و لەسیدارە دەدرا لەسەر پارچە کاغەزێکی سیاسی بەئەی رەقیب پەتی قەنارەی لەمل دەکرد . بەلام ئەوەی ئیستا رودەدا لوتکەی دارمانی ئەخلاق و بەهای جوانی تاکی کوردە کە
... لە٢٣ سالی رابردو و تائیستا ، یەکیتی و پارتی هەموو هەولێک دەدەن ئەو بەهایە جوانانەی لەناو کۆمەلگای کوردی هە بوو و هەیە لەناوی ببەن وەک (پاکی ، خۆراگری ،خۆشەویستی بۆ نیشتمان ، راستگۆیی ، بیروباوەر ، گیانی قوربانیدان .....
ئەمرۆ کۆمەلگای کوردی لەم بەشەی باشوردا لەترسناکترین قۆناخی ژیان گوزەرد ەکات ، لەو روانگەوە دەلێین ئەمانە لەبەعس مەترسیدارترن بەنمونە بەعس بەئەنفال و هەلەبجە ووێرانکردنی ٤٠٠٠گوند و ٢٢ شارو شارۆچکە ، گیانی قوربانی و کوردایەتی نەتوانی بەخەلک بروخینێ ، بەلام ئەمانە هەموو هیواکانی خەلکیان لەناودەبەن ، کام دیاردەی قێزەوەن و مەترسیدارە دەهێنە ناوکۆمەلگا . بۆیە مانەوەیان زۆر ترسناکە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی چونکە هەول دەدەن تاکی کورد ئاژەلی بژی (نێجیر بۆخۆی پەیدا بکات بەهەر نرخێ بي) (رابواردن ، سەیارە ، کچ و کوری جوان و شەهوەتبازی .... لەگەل پلەیەکی ئیداری
کورسی وموچەی جەور ، ئەمرۆ بۆتە دوو ئامانجی سەرەکی زۆرینەی خەلک بەلام وەرە لەم ٢٣ سالە سەیر بکە چەند کادیری پارتی ویەکیتی لەسەر بیروباوەر دەستی کێشاوەتەوە !؟ دلنیام ئیستا نەک پارتی بەلکو یەکیتیش ٣١ی ئابی ئاسای لە ناپاکی وەک پارتی بکات جگە لەبۆل بۆل بەدەگمەن کادیرێکی یەکێتی هەلوێستیکی رادیکالانە وەردەگرێ ، چونکە ئەوان بێ ئەوەی ئاگایان لەخۆ بێ ، لە٢٣ سالی رابردودا کەسیتیان تێک شکاوەو تواینەوە لەناو تاوان و ناپاکی بۆیە بۆ هەموو تاوانێکی حزبەکەیان پاساوێک بۆ خۆیان دروست دەکەن
ئەوەی بیتەوە بیرم یەکەم کەس کەخاوەنی هەلوێست بوە و هەولید ا ريز لەخۆی بگرێ لەناو ئەو وەزیرو پەرلەمانتارانە ، شاعیری کۆجکردوو شیرکۆ بێکەس لە ٩٢ وازی لەوەزیری هینا لەسەر ئەوەی پاڕیزگاری ئەوکاتی هەولێری پارتی عەبدولمهەیمەن بەخۆی جوە سەر رۆژنامەی ولاتی (پکک) لەهەولێر دایخست ،
دواتر فەتاح زاخۆیی کەوەزیری ڕۆشنبیری بوو ، لەکاتی ریفراندوم دەنگی بەدەستور نەدا و یەکیتی و ئەو مەلا بەختیارە قسە زلە ی لەسەر ئازادی بیرورا ! بەمانشیت لەمالپەرەکەی بەردەستی (چاودێر) نوسیبوی ئەوانەی دەنگیان بەدەستور نەدا دەریان دەکەین و دەریان کرد
هاوکات ناکرێ لیرە نەلێنن خەلکێکی زۆری پێشمەرگەی دێرین و رێکخستن هەر لەسەرەتای راپەرین دریژەیان بەخەبات لەناو ئەو دووحزبە لەلوتکەی دەسەلاتیان نەدا . یان دەرچونی بەشێک لە کادیرانی یەکیتی بۆناو گۆران لەپلەی جیا جیا وە ئەمانە دەکرێ ناوبنینن و مەسەلەی بیروباوەر
بەلام ئەوەی ئیستا دەکرێ هیچی کەمتر نیە لەهەمان کاری قێزەوەنی ئەو پێشمەرگانەی لەشاخ دەهاتنەوە و تەسلیم بەبەعس دەبونەوە ئەوانیش دەیهینانە سەر تێڤی و قسەیان بەمیژوی دوێنیان هەڤالەکانیان دەگوت لەپای ئەمە فەوجیان بۆدەکرایەوە یان دەبونە پیاوی ئەمن ... بۆیە ئەم رەفتارەی بەعس لەناو وا ٢٣ سالە پارتی ویەکیتی دوبارە ی دەکەنەوە
ئەوەی بۆمن جیگای سەرنجە لەناو هەندێ قەلەم بەدەستی کوردیدا گروپێک پەیدا بونە هەرچی بکرێ دەلێن ئەمە "ئازادی بیرورا و مافە * لەکاتێکدا بەو پیناسەی ئەوان بێ هیچ سنورێک بۆ پیرۆزی و بەها و بیروباوەر نامینیتەوە !؟
مرۆڤ دوێنێ داوای گورین و روخانی حزبێکی دەکرد کەچی بۆ دەستکەوت تەسلیم دەبیتەوە بەکوردایەتی و هەلوێست نواندنیش بەخەلکیش دەفرۆشنەوە !! لەکاتێکدا لەئەورپا ش بەو شیوە بۆمەسەلەکان ناچن ، سەیر بکەن حزبە نازیست و راسیزمەکان یاساخن کارو چالاکی بکەن یان خەلک ئازادیخواز بایکۆتیان دەکەن و وەک گروپێکی قیزەوەن لەکۆمەلگا سەیر دەکرێن بەلام لەناو ئیمە دەبوایە پارتی ویەکیتی بەهۆی ئەو هەموو تاوان و ناپاکیە وەک هیزە راسیستەکان خەلک بایکۆتیان بکردنایە بەلام خەلکانێکی زۆریش داکۆکیان لێ دەکەن و خوا خوایانە بەرپرسەکان ببینن و پلەیەکیان پێ بدەن
بەهۆی ئەو دەسەلاتەی کەتۆتە بەردەست پارتی ویەکیتی بەلێشاو کەرامەت و ویژدانی خەلک دەکرن ،
وەک وتمان ئەمەی ئەم جارەشیان هەر هی ئەمرۆ نیە بەلکو ٢٣ سالە خەریکن ، هەموو ئەوانەشی جوینەتە ناو یەکیتی لە ٢٣ سالی رابردودا راستگۆ نەبون نەک حزبەکانیان پێ چاک نەکرا بەلکو خۆشیان بۆگەن بون
من لەنزیکەوە ئاگاداری هەلمەتی یەکەمی کرینی ویژدانی جەپەکان لەهەولیر بووم کەلەسالی ١٩٩٣ تالەبانی بابەتێکی دەرکرد کە با هەموو چەپەکان بینە ناو یەکیتی دریە بەخەبات بدەن ، ئیتر دەلالەکانی هەردولا کەوتنە کرین و فرۆشتن ، کەهەر بابابوو وەک بەعس و فەوج دروستکردن گروپێک ناوی کۆدەکردەوە پارەیەکی مزر و پلەیەکی باشیان پێدەدا ، بیرمە کەسێک هەبوو لەگەل ٢ برای خۆی جوە ناو یەکیتی ٢١هەزاری سویسری وەرگرت
پارتیش بەهەمان شیوە ئەوکات کەوتە کرینی قەلەمە شوعیەکان و هەرسێ پارت (یەکگرتن) کەدواتر ئەو قەلەمە شوعیانە بونە ئاگر خۆشکەرەی شەری ناوخۆ لەڕیگای گۆڤاری گولانەوە
ئەم دیاردەیە زۆر قێزەوەن و مەترسیدارە لەسەر کەسیتی کورد دەبێ پێشی بگیرێ و رسوا بکرێ ، چونکە هیج مۆرال و بیروباوەر لای تاکی کورد ناهێلێ و زەلیل و بێکەرامەتی دەکات و وەک کۆیلە و ئافرەتە لەش فرۆشەکان دەیان کرن بۆ تیرکردنی غەریزە سیاسیەکانیان. وەئەمەوا دەکات خەلک جاوی لەوەی بێ نرخەکی لەسەر دابنیین تابگەرێتەوە ناو ئەو دوو پارتە بەداهاتی دزراوی خەلک ئەو کەسانە بەئارەزوی خۆیان بکرن.
وەک ئەوەی بەسیکیان بەئاشکرا لەمیدیاکان دەلێن ، زۆر حزب پەیوەندیان پیوەکردوین بەلام هیشتا بریارمان نەداوە بچینە ناو کام حزبەوە ! ئەمە بۆ یاریزان و ئەکتەرێ ئاسایە چونکە خیانەتی لەگەل بیروباور تیا نیە بەلام بۆسیاسی و رۆژنامەنوسەکان بۆتە پیشە لوتکەی دارمانە ، پرسیار ئەوەیە سیاسی ورۆژنامەنوسەک بیزار دەبێ لەوشوێنەی باوەری پییەتی ناتوانی لەمالەوە دابنیشێ و کارێکی تر بکات !؟
ماوەیەکی زۆرە یەکیتی ئەو کارە بەرامبەر گۆران دەیکات ، وەک تەسلیم بونەوەی کۆنی پیشمەرگە بەبەعس لەسەر تیڤیکان نمایشیان دەکات . کەلوتکەی تێکشکانی کەسیتی و زەلیلی ئەوکادیرانەی گۆرانە کەدەجنەوە ناو یەکیتی . بەلام ببینن ئیستا پارتی هەمان ئازاری یەکیتی دەدا یەکیتی هاربوە بەناپاکی لەقەلەمی دەدا لەکاتێکدا هەردوکی وەک یەکە، بەنمونە چەندە عارف روشدی لەبەر فیکر و جاکسازی گەراوەتەوە ناو پارتی بانی مارانیش بەهەمان شیوەیە ئەوەی تر هەموی جەواشە و درۆکردنە لەگەل خەلک.
لەهەموی گالتەجارتر پارتیە یەکیتی لەبادینان بەرەو ئیفلاسبون دەبات کەچی بەئاشکرا لەمالپەری فەرمی دەلێی ئەوەی دیتە ناو ئیمە ئاسایە بەلام ئەوەی لەناومان بروات خۆی بەرپرسە.
http://awene.com/article/2014/04/22/31487http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=45217
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست