قیاده کورده‌کانمان بۆ وا ده‌که‌ن ئه‌مه له پێناو چی ؟!
Sunday, 08/03/2009, 12:00
1418 بینراوە
جێ ی داخه که ئه‌مڕۆ له کوردستانی باشوردا کۆمه‌ڵێ گرژی ومل ملانێ و کوتله‌کاری له قیاده‌ی کوردی‌دا به‌دی ئه‌کرێ وخۆی ناساندووه ، به تایبه‌ت له پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، ئه‌و یه‌کێتیه‌ی که‌جێ ی دڵخۆشی و هیواو متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بو له دایک بوی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و شه‌هیدانی سه‌رکرده‌ی وه‌کو ئارام ی نه‌مر، ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ی ناو یه‌کێتی له پێناو چی ئه‌م هه‌مو په‌رش و بڵاوی و جیا کاریه ئه‌که‌ن ؟!
یان ئه‌وه‌تا با خۆیان یه‌کێتیه‌کی تر دروست بکه‌ن و له‌یه‌ک چوارچێوه‌و ڕێکخراودا خۆیان ڕێک بخه‌ن و هه‌ردوولایان له پێشبڕکێدابن بۆ خزمه‌ت و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵک وکۆمه‌ڵگاکه‌یان ، چونکه دروستبونی یه‌کێتیه‌کی تر زۆر باشتره له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێ که‌سیتری نامۆ لای خه‌ڵکی کوردستان و گومان له ڕابردوو دڵسۆزیان ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و له‌م درزانه‌وه خه‌ڵک فریو بده‌ن ، ئه‌مه‌ی که جه‌نابتان ئه‌یکه‌ن جگه له زه‌ره‌ری خۆتان و به فیڕۆدانی ره‌نج و خه‌باتتان و نه‌هامه‌تیه‌کی تر بۆ خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاکه‌تان چیتری لێده‌که‌وێته‌وه و چ هیوایه‌کی هه‌یه ؟!
ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه له خۆ گرتن ئاسایی یه‌و پیرۆزه هه‌ر بووه‌و هه‌ر ده‌شبێ به‌ڵام نه‌گاته سنور به‌زاندن و سوکایه‌تی به یه‌کتری و بێ متمانه‌یی لای خه‌ڵک و به فیڕۆدانی خوێنی شه‌هیدان و قوربانیان ، وه زۆر جێ ی داخیشه که تاکو ئه‌مڕۆ به‌و هه‌مو ده‌سکه‌وتانه‌شمانه‌وه هێشتا هه‌ر نه‌مانتوانیوه به‌و جۆره بین که هه‌ر هیچ نه‌بوایه یه‌کگرتوو دوژمن له‌رزێن بین!
وه جێ ی داخه که تاکو ئه‌مڕۆ لای دوژمنانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کامان ئه‌وه‌نده‌ی که جێ ی گاڵته جاڕی و پێکه‌نینین که‌متر بوینه‌ته چقڵی چاویان و گه‌یشتن به ماف و داخوازیه‌کانمان .
ئاخر پێم ناڵێن کێ به‌قه‌د کورد خانه‌دان ومیوان دۆسته ؟ کێ هێنده‌ی کورد قوربانی و خوێنی ڕژاوه‌و ئه‌مه‌نده دوژمنی هه‌یه ؟! بێگومان که‌م که‌س که‌م میلله‌ت، به‌ڵام ئێمه به‌م کارانه‌ی ئێستامان خۆ به جیهان ئه‌ناسێنین که که‌س وه‌ک ئێمه له‌ناو یه‌کترا ناکۆک و له‌گه‌ڵ یه‌کترا نا ته‌باو دوبه‌ره‌کی و پڕله مل ملانێ نیه !!