کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیچ لایه‌نێک شایه‌نی ئه‌وه‌ نین ده‌نگیان بده‌نێ هه‌ڵبژاردن بایکۆت بکه‌ن

Saturday, 06/02/2010, 12:00


له‌م ووتاره‌ ڕه‌خنه‌ ئامێزه‌دا ده‌توانین سه‌ره‌تا باسی ئیستیغلال کردنی سۆزو هه‌ستی شۆڕگێڕێتی کورد بکه‌ین له‌لایه‌ن به‌ناو سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه‌ پاشان باسی هه‌ڵبژاردنیش بکه‌ین .ئێمه‌ ده‌زانین که‌ هه‌رتاکێکی کورد پڕاوپڕه‌ له‌ سۆز.ئه‌و سیفه‌تانه‌ی که‌ سۆز له‌ هه‌ندێک کاتدا ده‌یبه‌خشێت به‌ مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که ‌شه‌خسییه‌تێکی پاک هه‌ندێک جاریش لاوازو ساویلکه‌یان پێده‌به‌خشێت،ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆکارێک که‌ سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌م هه‌سته‌ پاکه‌ی تاکی کورد بقۆزنه‌وه‌و، سودییان له‌ شۆڕگێڕێتی تاکی کورد وه‌رگرت و خۆیان کرد به‌ سه‌رۆک و پێشڕه‌وی کورد ، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هه‌موو هێزو تاقه‌ شۆڕشگێڕییه‌ی کوردیان له‌ ماڵ وێرانی کورددا به‌کارهێناو تاقی کرده‌وه‌ .ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزو هه‌سته‌ شۆڕگێڕییه‌ی کوردی باشوریان له‌ به‌رامبه‌ر دووژمندا به‌کاربهێنایه‌ به‌دڵنیایی ئێمه‌ی کورد دووچاری ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ دڵ ته‌زێنانه‌ نه‌ده‌بووین ودووژمنیش هێند بێ کاریگه‌ر ته‌ماشای هه‌ستی شۆڕگێڕێتی کوردی نه‌ده‌کرد.سه‌رۆک حزبه‌ به‌ناو سه‌رکرده‌کانی کورد هیچ سیفه‌تێکی سه‌رۆک و پێشڕه‌وییان تێدا نه‌بوو،هێنده‌ لایه‌نی باشیان هه‌بوو که‌ بوون به‌ده‌ستکه‌لای دووژمن. ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ سۆزدا قوڵ ببینه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌ندامه‌کانی پارتی و یه‌کێتی به‌هۆی سۆزه‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ به‌حزبی بوونیان بۆ ماوه‌ته‌وه،واته‌ به‌بێ بیرکردنه‌وه‌ خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ست حزبێک.ئه‌م حزبانه‌ش ته‌نیا ملکه‌چ بوونیان ده‌وێت، نایانه‌وێت که‌ مێشکی ئه‌ندامه‌کانیان فروان بێت،ته‌نیا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز له‌گه‌ڵیاندا بمێنن.له‌ هه‌مان کاتدا ده‌کرێت له‌لایه‌کی تره‌وه‌ بڵێین ئه‌ندامه‌کانی یه‌کێتی تاڕاده‌یه‌کی باشتر له‌ ئه‌ندامه‌کانی پارتی ووشیارتربن چونکه‌ له‌ناو یه‌کێتیدا تاڕاده‌یه‌ک عه‌قڵی عه‌شایه‌ری و بنه‌ماڵه‌یی له‌سه‌رده‌می زوودا وه‌کو ئێستا نه‌بووه،واتا شه‌رم نییه‌‌ بۆ که‌سێک که‌ له‌ ئێستادا بڵێت یه‌کێتی بووم به‌ڵام بۆ پارتی به‌پێچه‌وانه‌وه‌‌ چونکه‌ پارتی حزبێکی بنه‌ماڵه‌یی خێڵه‌کی عه‌شایه‌ره.مه‌لا مسته‌فا که‌ سه‌رۆکی حزبێکی وه‌ها گه‌وره‌ بووه‌ ته‌نیا دوو دێڕی له‌دوای خۆی به‌جێنه‌هێشتووه‌ .هه‌میشه‌ پارتییه‌کان شانازی به‌ کاک ئیدریسه‌وه‌ ده‌که‌ن ده‌ڵێن خاوه‌نی ئایدۆلۆژیاو فه‌لسه‌فه‌ بووه،نازانم هێنده‌ی بیستبێتمان و خوێندبێتمانه‌وه‌ ته‌نیا کاک ئیدریس به‌وه‌ ده‌ناسینه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێنه‌کرێت پێمان تێک ده‌درێت‌‌‌‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌کانی.به‌پێی کتێبی مێژوویه‌ک له‌ ئاگر(حه‌سه‌ن جودی) کاتێک پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ ساڵه‌کانی (82-84)ده‌یانه‌وێت له‌ لوبنانه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ووڵات و بچنه‌ هه‌رێمی بۆتان، که‌ پارتی له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌سته‌ڵاتی ده‌بێت،ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ لێیان بدرێت چونکه‌ پێشتر ڕووداوی له‌وجۆره‌ ڕوویدابوو که‌ عه‌لی عه‌سکه‌ری و هاوڕێکانی ده‌چنه‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ له‌ناوده‌برێن.ئه‌گه‌ر چی له‌دوایشدا پارتی کرێکارانی کوردستان زه‌بریان هه‌ر به‌رده‌که‌وێت له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌که‌م گروپیان ده‌که‌ونه‌ بۆسه‌یه‌که‌وه‌ که‌ ئه‌و گروپه‌ هه‌موویان به‌فیشه‌کی تورکیا شه‌هید ده‌بن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م گروپه‌ چاوساغه‌که‌یان پیاوی پارتی ده‌بێت به‌ناوی(عومه‌ری لالی)که‌ ته‌نیا ئه‌م که‌سه‌ به‌سه‌لامه‌تی له‌و هێرشه‌دا ڕزگاری ده‌بێت ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌ بۆ فه‌لسه‌فه‌که‌ی کاک ئیدریسی ڕه‌حمه‌تی .ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر باسی یه‌کێتی ده‌بێت بیرمان نه‌چێت کاتێک که‌ ده‌ڵێین یه‌کێتی باشتر بووه،‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ یه‌کێتی که‌موکوڕی نه‌بووبێت چونکه‌ کاتێک که‌ یه‌کێتی داده‌مه‌زرێت بۆ له‌ناو بردنی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی داده‌مه‌زرێت ،واتا بڕوای به‌دیموکراتی هه‌یه به‌ڵام یه‌کێتی سه‌لماندی که‌ دیکتاتۆریخوازێکه‌ له‌به‌رگی دیموکراتیخوازدا. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ ده‌بینین هه‌تا ئێستاش ئه‌م سه‌رکرده‌ به‌ناو کوردانه به‌رده‌وامن له‌ ئیستغلال کردنی خه‌ڵکی گوناح و بێتاوان،ئه‌وه‌تا دیسان ده‌ستیان کردۆته‌وه‌ به‌ ده‌ستگیرکردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان،هه‌روه‌ها چالاکییه‌ سیاسییه‌کانیان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌که‌ن،مامه‌ڵه‌یه‌کی زۆر توندیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، نایانه‌وێت له‌ باشوری کوردستان ئه‌م پارته‌ گه‌شه‌ بکات.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ که‌ هه‌تا ئێستا خه‌ڵکی پاکی باشوری کوردستان به‌سۆزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌ سه‌باره‌ت به‌م بارودۆخه‌ی ئه‌م پارته‌ی تێدایه،ته‌نانه‌ت نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانیش بێده‌نگن.ئه‌وه‌ی من لێره‌دا گرنگه‌ ئاماه‌ژه‌ی پێبده‌م ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ له‌ بێ هه‌ڵوێستییان هه‌میشه‌ من ئاماژه‌م به‌وه‌ داوه‌ ئۆپۆزسیۆن نابێت بترسێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه‌ سڵ له‌ هه‌موو شتێک ده‌کاته‌وه‌‌ .بێ هه‌ڵوێستی هه‌تا که‌ی؟ئه‌گه‌ر چی گۆڕان ده‌یتوانی به‌هه‌ڵوێستی خۆی ده‌نگی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن به‌تایبه‌تی له‌ که‌رکوکدا که‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌م پارته‌ له‌ که‌رکوک ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاون به‌ڵام وادیاره‌ نایانه‌وێت ئه‌و ده‌نگانه‌ به‌ده‌ستبهێنن.بۆیه‌ من لێره‌وه‌ پێشنیاز ده‌که‌م که‌ پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و نه‌چن بۆ ده‌نگدان.ئه‌گه‌رچی نه‌چون بۆ ده‌نگدان زیانێکی گه‌وره‌ به‌ کورد ده‌گه‌یه‌نێت به‌رامبه‌ر به‌ عه‌ره‌ب به‌ڵام به‌ناو سه‌رکرده‌کانی کورد لێی به‌رپرسیارن.نه‌ک ئێوه.‌ ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە