قوتابیانى زانكۆى هەولێرى پزیشكى هەڕەشەى هەڵوێست وەرگرتن دەكەن
Sunday, 01/05/2011, 12:00
دواى ئەوەى لە كۆتایى مانگى شوباتدا بە زۆر دیپۆرت كرانەوە ، قوتابیانى هەرچوار كۆلیژى (پزیشكى ، ددان ، دەرمانسازى ، پەرستارى) لە زانكۆى هەولێرى پزیشكى هەڕەشەى هەڵوێست وەرگرتن دەكەن لە بەرامبەر سەرف نەكردنى دەرماڵەى دوومانگ .
سەرەڕاى ئەوەى كە وانەیەكى زۆریان بەسەردا درواە لە غیابى خۆیان خۆێندراوە ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بۆ دوو مانگە دەرماڵەى مانگەیان پێ نەدراوە كە بڕێكى زۆر ڕەمزى یە و بۆ قوتابیانى بەشە ناوخۆییەكان شوێنێكى ئەوتۆ ناگرێ.
(ش.م.خ) قوتابى قۆناغى سێ یەمى كۆلیژى پزیشكى یە و لە یەكێك لە داخلیەكانەوە لە بەر بێ پارەیى بە پێ هاتوچۆ دەكات ، ئەوەشى وت كە ئەمڕۆ كە 30 ى ئەپریلە هێشتا دەرماڵەى مانگى ئازاریان وەرنەگرتوە.
(ع.ج.س) كچە قوتابیەكى ترە لە كۆلیژى دەرمانسازى ، وتى كە لە بەر بێ پارەیى ناتوانێ خەرجى كڕینى مەلزەمەكانى دابین بكات و بوەتە هۆى دواكەتنى لە خوێندن ، هەروەها وتیشى كە زۆر خەڵك وا ئەزانن كە لەم كۆلیژە بەرزانە بخوێنیت ئیتر هاى لایف ئەژیت كە لە ڕاستیدا وانیە.
دەستەیەك لە قوتابیانى هەر چوار كۆلیژەكە بڕیاریان داوە ئەگەر لە ماوەى 48 كاتژمێردا دەرماڵەى هەردوو مانگەكەیان بۆ سەرف نەكرێ ئەوا بایكۆتى خوێندن دەكەن و هەڵوێستى توند تر دەگرنە بەر.
تێ بینى / لە بەر ئەو ترس و تۆقاندنەى لە هەولێر هەیە ئەو قوتابیانە داوایان لێكردین كە ناوى تەواویان نەنوسین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست