کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چەندپەیڤێك بۆبابەتی ئەندامێكی سەركردایەتی (ی.ن.ك) وكڕینی قەڵەمێك بۆ دروست كردنی مێزویەكی بێ بنەمای پارتیزانی

Saturday, 24/11/2012, 12:00




لەم چەندڕۆزەی ڕابوردوكتێبێك بەو ناونیشانەی سەرەوەم لەڕێگای برایەكم كە یەكێك بو لە هاوكارەكانی ڕەتڵی سورداشی پارتیزانەكان لەدوای ئەنفال ئەویش لەڕێگای كاك ڕەسوڵ كرزەییەوە دەستی كەوتبو براكەم وتی ئەو مام ڕەسوڵە بەسەزمانە هەرچەند ئێستاهەواداری بزوتنەوەی گۆڕانیشە بەڵام بەهۆی ئەوەی لەوسەردەمەدا ئەویش بەشداربوە لەو قۆناغە سەختەو ماڵەكەی خستبوە خزمەتی پێشمەرگەكانی ڕستی كەركوكی پارتیزانەكان براكەم وتی مام ڕەسوڵ زۆربەپەرۆشەوە كتێبەكەی دابەش دەكرد بەسەر زۆرێك لەهاوڕێكانی ئەو سەردەمە و بەڵام بۆی گێڕامەوە كە ئەمڕۆ توشی مام ڕەسوڵ بوم و زۆربێتاقەت و ڕەنگی تێك چوبو لێی پرسیم كتێبەكەت ماوە وئەوانەی ترت دابەش كردوە منیش وتم بەڵێ من وام زانی كتێبی ترم بۆدەهێنێت كەچی وتی كاكە كیان كتێبی چی خۆئەو فەخرەدینە ......تد من لەبەرئەوەی خوێنەواریم نیە كوڕۆكچەكانم بۆیان خوێندومەتەوە كە گوایە كاتێك لە یەكێك لەسەردانی كردنی پێشمەرگەكان بۆماڵمان چەكدارە جاشەكان دەوری ماڵی ئێمەیان گرتوەو گوایە من بەكچەكانم وتبێت ئێوە (بچنە حەمام وقۆڵی خۆتان ڕوت بكەن بۆ چەواشەكردنی جاشەكان) توخوا كاك ... ئەگەرشتێكی واشم كردبێت لەكاتێكدا ئەو قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نیە دەبێت ئەمانە بیكەنە ناو كتێبەوە و بەمەش كاریگەری بكەنە سەر سومعەم لەم كۆمەڵگایەی خۆماندا كە جۆرەها لێكدانەوەی جۆراوجۆری بۆ دەكرێت ؟ هەروەها وتی من زۆرتوڕەبومەو تەلەفۆنم كردوە بۆ فخرالدین و پێم وتوە لێتان قبوڵ ناكەم و ئەگەر ڕون كردنەوە نەدەن و داوای لێبوردن نەكەن ئەوا ڕێگای تر دەگرمە بەرو هەروەها بەنیازم بەیانی بچمە ئەو چاپخانەیەو پێێیان دەڵێم كەچی تر ئەو كتێبە چاپ نەكەنەوە ..
من دەپرسم كتێب دەركردن بەوهەموكەم وكوڕیە لەپای چی؟ ناوهێنانی پیاوێكی ماندونەناس و دڵسۆزو بەئەمەك و هۆنینەوەی چیرۆكێكی بێ بنەما لە پای چی؟ هەرلەبەرئەوەی كەسێكی وەك (وەستا ڕەسوڵ) بكەنە پاڵەوان و خەڵكی پێ چەواشە بكەن ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە