كاروان ئه‌نوه‌ر قه‌له‌مێك و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كی ناپاك
Tuesday, 22/07/2014, 12:00
2763 بینراوە
ئه‌م ده‌سه‌لاته تاوانه‌كانیان:
- هه‌ر به‌چه‌ته‌كانی ئاسایش، ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی ناده‌ن؟
- هه‌ر به سه‌نگاوییه‌كان كاوه‌كان شه‌هید ناكه‌ن؟
- هه‌ر به بنه‌ماڵه‌كان كۆنترۆلی جومگه سیاسیی و ئابورییه‌كان ناكه‌ن؟
ئەم دەسەڵاتە تاوانەکانیان:
- به قهلهمبهدهست و نووسەرە خۆفرۆش و میدیا ئەهلییەکانیش تا ئاستی هه‌واداره‌كانی به‌شدارن له‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌ركی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌یه كه خاوه‌ن رەشتی بەرز و مورالن، بە هه‌موو ده‌نگ و رهنگهكانەوە كه تاوان ده‌كه‌ن و په‌رده‌پۆشی تاوانه‌كان ده‌كه‌ن پێویستە ریسوایان بكه‌ن. تا نه‌وه‌كانی داهاتوو ئەمانەش بناسێت، تا وه‌ك قه‌له‌م و بهرپرسێیكی ناپاك ناوی له‌مێژوو هاوشێوه‌ی قه‌له‌مه‌كانی به‌عس و ناپاكه‌كانی وه‌ك مشیری حه‌مه تۆمار بكرێ و منال و نه‌وه‌كانیان پێییان شه‌رم بێت له ره‌چه‌ڵکی ئه‌وانه‌ن و بهناوهینانیان هه‌ست به شهرمەزاری بكه‌ن بۆیه هیوادارم هه‌موو لایه‌ك هه‌ر قه‌له‌م و سیاسی و كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌و ده‌سه‌لاته تاوانی كرد بهفاكتهوه كۆی بكه‌نه‌وه وه‌ك به‌لگه‌ی ناپاكی، چونكه ژیان هه‌ر ئه‌و چه‌ند رۆژه نییه كه دوو هێزی بنه‌ماله وا كه‌وتونه‌ته ناو ئه‌و میلله‌ته و به‌جۆره‌ها شێوه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كیتی دوواره سه‌نگاوی كرده‌وه بە به‌رپرسی سه‌ربازیی، لە بری ئه‌وه‌ی بریاری گرتنی له دادگا هه‌یه به‌تۆمه‌تی تیرۆركردنی شه‌هید كاوه گه‌رمیانی، مالپه‌ری
له سه‌ردانێكی پیوكه‌ی میدیا كه زمان حالی حیزبهكهیتی ته‌نیا له‌ماوه‌ی ٥ رۆژدا ٦ هه‌والی بهقارهمانكردنی سه‌نگاوی ئه‌و مالپه‌ره بێشه‌رمانه بلاو ده‌كاته‌وه له‌كاتێكدا پێشوتر مسته‌فا چاوره‌ش سه‌رپه‌رشتی ئه‌و قۆله‌ی كردووه به‌ده‌گمه‌ن هه‌واله‌كانی بلاوكراوه‌ته‌وه و له‌به‌ره‌كانی تر وه‌ستا ره‌سول و چه‌ندین به‌رپرسی تر هه‌یه وه‌ك له‌مه‌لا عه‌بدولا و تهلل وه‌رد، وه‌ك جه‌له‌ولا شه‌ره به‌لام به‌ده‌گمه‌ن باسیان ده‌كات بۆیه مه‌سه‌له‌كه هه‌والی جه‌نگیش نییه به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ئه‌و مالپه‌ره ریکلام دەکات، بۆیە ئیعتبارێک بۆ مەحمود سەنگاوی بگێڕێتەوە، لەو تاوانەی داشۆرێت، کە بەرامبەر بە کچانی نیشتیمان و بە کوشتنی کاوە گەرمیانی و تۆتاقندنی دەنگی ناڕازی کردوویەتی، ئەم نمونانەی وەک کاروان ئەنوەر، بۆ خۆیان چونکە مێژووی رابردوویان پڕە لە شەرمەزاری، بۆیە تاوانباران له‌تاوان پاک دەکەنەوە ناپاكه هه‌ول ده‌دا ئه‌و هه‌لمه‌ته ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌لكی ئازادیخواز كردیانهته سه‌ر بكوژی پله‌یه‌كی سه‌نگاوی به‌خه‌یالی خۆیان بۆی جوان بكه‌ن و له بیر خه‌لكی ببه‌نه‌وه.
له‌م چركه‌ساته‌ی كه ئه‌وه‌ی شه‌ری داعش بكات و له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه بێت سهنگێیكی ده‌بێت. به‌مه‌ش ئه‌و میدیایه كه زمان حالی یه‌كیتیه و كاروان ئه‌نوه‌ر كه سه‌رنووسه‌رێتی به‌ئاشكرا ده‌ریان خست ئه‌وانه داكۆكیكه‌ری جه‌لاد و كاوه كوژهكانن بۆیه ئیستا ده‌توانین بلێین هه‌موو یه‌كیتی به‌شداره له‌تیرۆری كاوه گه‌رمیانی و سوكایه‌تی و ئازاردانی بنه‌ماله كه‌ی.
كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنووسه‌ری ئه‌و مالپهرهیه و به‌رپرسی به‌ناو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانه ، كه‌چی ببینن چۆن به‌شدار ده‌بێت له‌تیرۆری كاوه گه‌رمیانی! باشه چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئه‌و کەسەی كه تیرۆر ده‌كات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌شدار ده‌بێت لهشاردنهوه تاوانبار و جوانكردنی تاوانباردا!؟
ئه‌م هه‌واله‌م بۆ هاوریهكم باسكرد وتی كاكه ئه‌وانه‌ی وەک ئەم کاروان ئەنوەرە له‌سه‌رده‌می لوتكه‌ی شۆرشگیری كه‌سانی دۆراو بوون له‌پێناوی ئه‌وه‌ی به‌س له زانكۆ و له‌به‌شی عه‌ره‌بی وه‌ربگیرێ واژوی به‌عسی بوونیكرد له‌كاتێكدا ده‌یتوانی وه‌ك سه‌دان خوێندكاری تری كورد واژو نه‌كات، چونكه وه‌ك به‌شداریكردنه‌كانی له جه‌یش شه‌عبیش نه‌بوو بلێین له‌زانكۆ ده‌رده‌كرا، چونكه له‌وكاتدا ئه‌وه‌ی نه‌بوایه به‌عسی له‌كۆلیژی په‌روه‌رده وه‌رنه‌ده‌گیرا، كه‌چی ئه‌و مالپه‌ره ئه‌وه‌نده بێ شه‌رم بوو یه‌ك مانگی ته‌واو له‌سه‌ر نوێنه‌ری گۆران بۆ پارێزگا هاتو هاواری بوو، كه لهیادێكی سه‌دام به‌شداریكردوه شعرێیكی خوێندۆته‌وه له شعرهكه باسی بازوفتی كراوه ئه‌مه لای یه‌كیتی تاوانێكی زۆر گه‌وره بوو ... له‌مه‌ش قێزهوهنتری ئه‌و كاروانه خه‌لكی هه‌له‌بجه‌یه، گوایه له‌گه‌ل ئازاری شاره‌كه‌ی ده‌ژیت كه‌چی ئه‌و تاله‌بانیه داكۆكی له چه‌ندین جه‌لادی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه كرد كه دواترینی ئازادكردنی فرۆكه‌وانی كیمیابارانی شاره‌كه‌ی بوو (تارق ره‌مه‌زان) بوو له‌گه‌ل گوتنی ئه‌وه‌ی ئاخ بۆ ههلهبجهیهكی تر له زاری نه‌وشیروان مسته‌فاوه له‌سه‌ر سكرتێره‌كه‌ی كه ده‌بوایه له‌به‌ر هیچ نا له‌به‌ر ئازادكردنی تارق ره‌مه‌زاندا ئه‌وه‌ی هه‌له‌بجه‌یی بێ نه‌فره‌ت لهتالهبانی و یه‌كیتی بكات كه‌چی كاری ئه‌و كاروان ئه‌نوه‌ره ئه‌وه‌یه جه‌لاد و ناپاكه‌كانی پارته‌كه‌ی جوان نمایش بكات.
فه‌رمون سه‌یر بكه‌ن چۆن زمان حالی یه‌كیتی بۆته بهقارهمانكهری سه‌نگاوی و سوكایه‌تی بهبنهماڵهكهی:
سه‌نگاوی چاوه‌ری فه‌رمانه
سه‌نگاوی گه‌رایه‌وه جه‌له‌ولا
١٥ ی مانگ
سه‌نگاوی ٤ داعشمان كوشت
١٦ی مانگ
سه‌نگاوی: داعش له‌توانایدا نه‌ماوه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه بوه‌ستێته‌وه
١٧ی مانگ
سه‌نگاوی ستایشی وره‌ی پۆڵایینی پێشمه‌رگه ده‌كات
١٨ی مانگ
سه‌نگاوی: به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی وره‌ی پێشمه‌رگه به‌رزتر ده‌بێته‌وه