کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رهه‌م ساڵح به‌نيازە دەزگایەکی هاوشێوەی دەزگای وشە و کارگەی چیمەنتۆ و پاڵاوگەی نەوت دەرهێنان بکاتەوە

Thursday, 08/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری نێو ئه‌نجومەنی وه‌زيران
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ی نزيك له‌ سه‌مه‌د چاوشين به‌ڕێوه‌به‌ری نووسينگه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م سالح، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ به‌رهه‌م سالح دوای ئه‌وه‌ی پارتی و ئيداره‌ی سنوری بادينان هيچ حسابێكيان بۆ نه‌كردووه‌، كاتی سه‌رۆك وه‌زيرانيشی به‌ پێی رێکكه‌وتنامه‌كه‌ی نێوان يه‌كێتی و پارتی ، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌نيازه‌ بۆ چه‌ند كارێكی بازرگانی و ئابوری كه‌رتی تايبه‌ت سه‌ردانی هه‌ريه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا و ئه‌مه‌ريكا بكات .!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يەك له‌ هێرش محه‌ره‌م سه‌رۆكی ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌، كه‌ به‌دوای ته‌واوی بوونی واده‌ی سه‌رۆكايه‌تیيه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م كۆمپانيايه‌كی ميديايی له‌ سلێمانی داده‌مه‌زرێنێت و بۆ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌، تا ئێستا زياتر له‌ 30 کەس لە نووسەر و رۆژنامەنووس و مێدياكاری به‌توانای له‌ سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك و كه‌ركوك وابه‌سته‌يی خۆيان به‌و كۆمپانيايه‌وه‌ گرێداوه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م به‌ناوی (به‌ڵێن)ی برايه‌وه‌ له‌ سنوری سلێمانی ٢٠٠ دۆنم زه‌وی بۆ پرۆژه‌ی خانوو به‌ره‌و وه‌رگرتووه‌، مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی كارگه‌يه‌كی گه‌وره‌ی هاوچه‌رخی چيمه‌نتۆيشی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندێكی سلێمانی وه‌رگرتووه‌، له‌ سنوری ته‌ق ته‌قيش به‌نيازی دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترين پالاو گه‌ی نه‌وته‌ لە هاوشێوه‌ی پالاوتگه‌كه‌ی هێرۆ له‌ بازيان و پالاوتگه‌كه‌ی نێچێره‌ڤان بارزانی له‌ كه‌ورگۆسك نزيك ئاسكی كه‌له‌ك.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە