نهوشێروانی سلیمانی و نێچیری بەرزانی
Sunday, 18/04/2010, 12:00
2120 بینراوە
(زۆرحەزدەكەم ئەو قسانەی من بۆخەڵكی دەكەم.كەسێكی تر زیاتر بۆ منی بكات چونكەمەرجنیە من هەمووشتیك بزانم) نێچیر بەرزانی :
1: نەلێپسراوێكی فەرمی حكومەتی هەریمی كوردستانە.
2: نەلێپسراویكی فەرمی پارتیە (چونكە ئەو خۆی لەو پلەییەی، كەخێڵ پێی بهخشیوه بەگەورەتر دادەنیت).
3: ئەو تەنیا ملیاردەریكی بازاڕی بەرەڵای باشوری كوردستانە.
لەمەڕ سەردانەكەی نیچیرەڤان بۆ توركیا چاودیری سیاسی كۆمەڵی پرسیاری هەیە.
لەو پیشوازیە گەرمەی لەبەرزترین پلەی دبلۆماسی دەرەوەی توركیا (وەزارەتی دەرەوە) لێكرا.لەڕووی كاری دبلۆماسیەوە ئەركی وەزیری دەورەوەی هیچ ووڵاتێك نییە پیشوازی لەسەرمایەداریك بكات، كە لە دەرەوەی دەسەڵاتی سیاسی و دبلۆماسی ووڵاتیكی ترەوە بێت. چۆن پیشوازی وەزیری ڕۆشنبیری وڵاتێكی مێوان ئەركی وزەیری ڕۆشنبیری ووڵاتی خانەخۆیەوە. ئاواش ئەركی وەزیری دەرەوەی توركیا نەبوو پیشوازی لە نیچیرڤان بكات، بەڵكو دەبوایە سەرۆكی ژووری بازرگانی توركیا پیشوازی لێبكردایە.؟ ئەی بۆ وەزیری دەرەوە بەم كارە هەڵسا؟
توركیا ووڵاتێكە مێژوویەكی زۆرقوڵی لە حكومەتدا هەیە. لەبواری دبلۆماسیدا زۆر هوشیارن و خاوەنی كەسایەتی خۆیانن. بڕوانە هەڵویستی پەرلەمانی توركیا لەمەڕ یارمەتی نەدانی ئەمەریكا لە داگیركردنی عیراق. كێشەی نێوان ئۆكراین و رووسیا بوو بەهوی گۆڕینی هێڵی غازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا، توركیا كەڵكی لەو ناكۆكیە وەرگرت هێڵی غزەكەی بەقازانجی خۆی بەكارهێنا. مامەڵەكردن بەكێشەی نێگریكرباخی نێوان ئەرمینیا و ئازرباینجان و وازی دبلۆماسی توركیا لە جەنگی جورجیا و ڕوسیادا و شككردنی پرۆژەی شەمەندەفەری باكۆ و ئەستەمبول كە بەخاكی جورجیادا تێدەپری لەبارەی ئابوریەوە كەڵکی هەبوو بۆ جورجیەكان ریگەنەدان بە كەشتیەكانی ئەمەریكا بۆ گەیشتنی یارمەتی بەجورجیا. ئەمە گشتی بوون بەفاكتەری نزیك بوونەوەی روسیا و توركیا نەهیشتنی فیزە لەنێوان هەردوو ووڵات مۆركردنی كۆمەڵی پڕۆژەی ئیستراتیجی دامەزراندی ئیستگەی ئەتومی بۆ سەرچاوەی وزە. ئەمە نمونەی زرنگی دبلۆماسیتی توركە. دەسەڵاتی كوردی دەسەڵاتێكی خیڵەكی زۆر پریمتیفی گەوجی دونیا دبلۆماسی و سیاسەت و بازرگانییە بۆیە هەر سەركردەیەكی كوردی باشور بگرێت بۆ دەمی دبلۆماسیەتی توركی وەك (بنێشت) وایە بەئارەزووی بەرژەوەندی تورك(دەیجون).
كەواتە ئەو پیشوازیەی لە نیچیرەڤان كرۆكیكی ترسناكی دبلۆماسی توركی و سیاسی لەسەر پاشەڕۆژی سیاسی باشوری كوردستان و چارەنووسی مەسعود و ڕۆڵی خێڵ و خانەوادە لەئایندەدا هەیە.
سەرنجیك:نە سەرۆكایەتی هەریم و نە وتەبیژی حكومەتی هەریم، نە سەرۆك وەزیران د.بەرهەمی داماو. نەپارتەكەی مسعود و نەپەرلەمانە بێ ڕۆڵەكی هەریم، هیچ ڕونكردنەوەیەكی پێوستیان لەسەر ئەو سەردانە نەگوت. لە لایەن میدیای سەربەخۆشەوە كەمی لەسەر نووسرا.
ئەی بنەما نهێنیەكانی ئەو سەردانە تاكڕەوییە كتوپڕە و پێشكات نائاشنایە ئاخۆ چی بێت؟
تورك زۆر هوشیارن ودەزانن چۆن نیچیری خۆیان ڕاودەكەن.
لەدوای هەڵبژاردن و تیكچونی گریژنەی سیاسی لە نێوان (پارچە) سیاسیەكانی باشوری كوردستان وعیراق. توركەكان لایان پیویستە ڕۆژ بە ڕۆژ كۆنترۆلی لەشی سیاسی باشووری کوردستان بکهن و دەسبخەنە ئیشوكاری عیراقەوە. ئەم کاره زرنگییە دبلۆماسیەی توركەكان، بۆنەریتكی میژوویەكی پیرە دەگەریتەوە سەردەمی عوسمانیەكان و سەفوییەكان. ئەوە توركەكان بوون بەپیی ریكەوتنی قەسری شیرن ساڵێ 1639 هیڵی نێوان هەردوو ئیمپراتوری فارسی و توركیایان كێشا و ئیستا بۆتە سنوری عیراق و ئیران. تەنانەت لەسەردەمی سەدام كە بەیەكی لەسەرسەخترین سەركردەكانی ناسیونالیستی عەرەب دادەنرێ لەمەڕ گفتوگۆی كورد و بەغداد. چۆڵكردی دیهاتە سنوریەكانی نیوانیان كاریگەریان هەبوو ئەوە زرنگی دبلۆماسی توركە ووڵاتێكی دەوڵەمەندی بەپترۆڵی وەك عیراق پیترۆڵی بە پاڵاودەی لەتوركیا دەكرێ. ئەوەشی ئەم مافەی بەتوركەكان بەخشیەوە. نەبوونی كەسایەتی سەربەخۆی كوردی كوردستانی و عیراقی نەبوونی عەرەبەكانی عیراقە.
مەزەنەی سیاسی: مەرج نییە ڕاست دەربچێت. لێ پیویستە(گرینگی) پێبدرێت.
مەزەنە لەسەردوو بنامە سەقامگیر و ڕاڤەی لەسەر دەكرێت
یەكەم: تاقیكردنەوەی میژوو
دووهەم: توژینەوەی دۆزی ئیستا
میللەتی كورد لە هەموو میللەتاكانی تری ئەم دونیایە زیاتر دەوڵەمەندترە لەتاقیكردنەوەی تاڵی میژووی لەتەك توركدا.زامی برینەكانی تاوانی تورك هەمیشە لەجەستەی میللەتی كورددا ژانی لێدەتكی.چۆن كورددەبێژی(بەڕە)لەلای تەنكەوە دەدڕێ ئاواش تورك لەپەنجەرەی ئەوتاقم وگروپە مۆڕاڵ وڕەوشتەنكانەی كوردەوە دەستەخاتە كاروباری سیاسی كوردەوە.ئەی هەرتوركەكان نەبوون لەڕێگەی نۆینەری پارتی(هوشیارزیباری)یەوەگشت نهێنیەكانی دانیشتنی نێوان سەرانی كوردوسەرۆكی فرنسی كۆچكردو(فرانسۆمیتران)بەچەندملوین دۆلاركڕیی؟ئەو پارەیەشی كەدرا بە هوشیارزیباری پارەی خودی كوردبووسامانی(برایم خلیل)كەتوركەكان وەك كارتی سیاسی بۆچۆكدادانی پارتی دەستیان بەسەرداگرتووە.ئابڕوی كوردیان لەبەردەم سیساتمەداریكی مەزن وبەڕێزی وەك میتراندا برد.ئەم ڕاستیە پێمان دەبێژی سەردانەكەی نیچیرەڤان گڵۆڵەیەك گرفتی ئاڵۆسكاوی لەدووی خۆی ڕادەكیشێ.پڕە لەنهێنی بۆگیروگرفتی ئاڵۆسكاو؟
گفتوگۆ نهێنیەكانی نێوان نیچیرەڤان وتوركەكان نەزانراوە تاماوەیكی دووریش هەرنیچیرەڤان و(میت)دەزانن.دەكرێ توركەكان كەڵك لەوساردیەی نێوان مەسعودونیچیرەڤان بۆجێمكی تری شەڕی خوێناوی نێوان كوردەكان وەربگرن.جانێوان تاقمی نیچیرڤان ومسعودبێت؟یان بەڵێنكیان دابێت بەنیچرەڤان.مسعودی بۆلاوازبكەن یان بەشیوەیەك لەسیاسەتی دوربخەنەوە ونیچیرڤان بەهیواكەی بگات ببی بەسەرۆكی پارتی؟بەمەرجی شەڕی(پارتی كریكارانی كوردستانی پێبكەن)(ئەمە مەزەنەیە.لەم بارەیشەوە نیچیرەڤان پێشئێستا ئاشكرایكرد لەسەرداخوازی توركیا 3500داماوی كوردی بێكار(نەك پیشمەرگە)یان كرد بەقوربانی توركەكان)
قاشبوونی یان لاوازی پارتی بەهەرهۆیەكەوە بێت(هیوادارم بێخوین بێ)قاشبوون یان لاوازی پارتی زۆربۆگەلی باشورو نەتەوەی كوردقازانجە.پارتی بەهەمووپێوەریك پیربووە.لەتەمەنی لەدایكبوونیەوە 1946تائیستا ڕیفۆرمێكی سیاسی وئیستراتیتجی نەكردوە.زەمەن لەپیشكەوتندایەوكەچی هەنگاوەكانی پارتی بەكۆڵەكەی ئاوزانی خێڵیكەوە بەستراوەتەوە سانتیمەترێ نەچۆتە پێشەوە. بێجگە لەدەوڵەمەندی زیاتر.
بەشێك لەسیاسەت كولتورە . كولتوریش سەرچاوەكەی ڕۆشنبیریە نیچیرەڤان:لەكۆلتوروڕۆشنبیری ودونیابینیندازۆرلەكولتوری ترادسیونی خیڵی بارزانی جیاوزاە.لەنێوان ئیدریسی باوك ونیچیرڤانی كوردا دووسەرنج.
1:جوانترین كاری ئیدریس ئەوەبووخۆیكردبەزاوای سلیمانی وزەماوەندی لەتەك خانمێكی خێزانێكی بەنرخی سلیمانی(حمەی ئاغای عبدالرحمن ئاغا)كردئەم زەماوەندەسنوربەزاندنی كولتوری خێڵە.وڕماندنی دیواری نێوان سۆران وبادینانە.
2:نیشاندانی(خانمەبەڕێزەكەی هاوسەری نیچیرڤان كەكچی مسعودە)بەبەرگی كوردی وبێ(سەرپۆش)لەڕووی كامیرەی میدیادائەگەربەسادەیش ببینرێ.ئەم هەڵوێستەی نێچیرەڤان لە كرۆكداشكاندنی چەند پەنچەرەیەكی تاریكی ئەوپاستیلەیەكەمەسعودبۆخانمەبەڕێزەداماوەكانی خێڵەكەی دروستیكردەوە.
نەك لەنێوكۆمەڵگای كوردیدا لەگشت كۆمەڵگا پریمتیفە خێڵەكییەكاندا زوربەی كێشەكان بە كوشتن وخۆینڕشتن چارەسەركراوە.مردن یان كوشتنی ئیدریس.هەرفاكتەریكی هەبووبێت كێ لەپشتیەوە بووبێت گرنگ نیە.گرنگ مسعودی لەناخەوە دڵخۆشكردوە.بابراشی ببوبیت لێ ئاساییەهەریەكەیان ویستی سەركردایەتی پارتی هەبووە(ئیستائیدریس بمایەمسعودسەرۆك دەبوو؟)چۆن نیچیرەڤان بەجێگری مسعود رازای نیە ئەوە ئیدریس بەجێگری مسعودنەك پەسەند پارتی دووقاش دەكرد.هەڵهاتنی عبیداللەولوقمان وبوون بەجاشی سەدام لەسەرهەمان ناكۆكی دەسەڵاتی سیاسی نێوان كوڕِەكانی مستەفابەرزانی بوو.
بەدڵنیایەوە ئیستائیدریس بمایەبارودۆخی پارتی شێوەیەكی تری دەبوو(ناتوانری بووتری نێگیتیف یان پۆزەتیف)لێ جیاوازدەبوو.گرفتی نیچیرەڤان ومەسعود سامان نیە دەسەڵاتە.
بانیچیرڤان زاواشی بێت لای مەسعود هەمیشە جەرگەكەی مسروور لەپیشترە لە(برازاكەی). مەلیكی ئۆردەن(مەلیك حسین)پێش مردنی ووتی(حەسەن)ی برام براوهاوڕی ویاریدەدەرم بووە.لێ بۆجێنشینی خۆی(عبداللەی)كوڕی دەسنیشانكردنەك براكەی.هیچ كاتێك نەمەسعود نەمەسروو.نیچیرەڤان وەك سەرۆكی خیڵ و پارتی پەسەند ناكەن. بۆ؟
یەكەم : لەبەر ئەوەی لەیاسای خێڵدا كوڕلەپیشترە وەك برازا و زاوا .
دووهەم:لەیاسایی خێڵدا ئەومنداڵەی دایكی لەدەرەوەی خێڵ بێت وەك ئەومنداڵە ڕێزی نیە كەلەدایك وباوكێكی سەربەخێڵە.نیچیرڤان نێوەی بەرزانیە نیوەكەی تری سۆرانی.ئەمەش لایەنێكی لاوازەبۆسەرۆك خیڵ.لایەنێكی بەهێزەبۆنیچیرڤان وڕۆڵی ڕیفۆرمخوازیكی پارتی لەهەردوو ناوچەی بادینان وسۆراندا.
چۆن نیچیرڤان دەكوژرێ (یاسای خێڵ وەك نەقاریكردنی بەردێك وایە یان وەك پیویست بەردەكە نەقاریدەكات.یان ئەگەر بۆینەقارینەكرا بەردەكەدەشكینێ)
(عەرەب لەهیچ زمانێك تێناگەن بێجگە زمانی كوشتن نەبێ)سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل شارون ووتی.
هیوادارم هیچ كێشەیەكی سیاسی كوردی بەخۆێن چارسەرنەكرێت بەڵكەبەدیالۆگ ولەیەك گەیشتن.لێ گۆڕینی ئاوزانی خێڵ بە(هیواخوازی)ناگۆڕدرێت.
ئیستراتجیتی كۆلۆنیالیستەكانی كوردستان بەرامبەربەكێشەی كوردگۆڕدراوە.ئیستاهیچ سیاسیەكی كوردهەرەشەی كوشتنی لەلایەن كۆلۆنالیستەكانی كوردستانەوەڕاستەخۆلەسەرنیە(كوشتنەكەی قاسملۆبابەتیكی تروفاكتەریكی تری هەیە)بەڵكوكۆلۆنیالیستەكان ئەگەرگەرەكیشیان بێت بەدەستی سیاسەتمەدارێكی كوردسیاستمەدارەنەیارەكەی دەكوژن(وەك كوشتنەكەی كاك ئارام لەلایەن جەلالەوە لەسەرداخۆازی بەعس وكۆشتنی قاسملۆبەئاگای جەلال)چونكەئەوڕۆڵەگرنگەی سەرانی كوردلەخزمەت ئیستراجیتی كۆلۆنیالیستەكاندا بەزیندوی دەیبینین خزمەتی زیاتر بەبەرژەوەندی نەتەوەی فارس وعەرەب وتورك دەگەینێت وەك لەكوشتنیاندا(جەلال تاپەساپۆرتی نۆی عیراقی دەرنەچوو.پەساپۆرتی دبلۆماسی توركی پیبوو.ئەم پەساپۆرتانەش تەنیا(میتی)توركی دەتوانی بۆجاسوسەكانی دروستیبكات)(خودی خۆی ووتی)بۆیەنەتورك نەفارس نەعەرەب نیچیرەڤان ناكۆژن بەڵكوبەپلانی ئامۆزاكانی ودەستی بەرزانیەك دەكوژرێت.
چۆن نیچیرڤان ناكۆژرێت
How to think چۆن بیردەكەیتەوە؟
How to decide چۆن بڕیاڕدەدەیت ؟
How to execute or implement چیدەكەیت ؟
How to evaluate چۆن ئەنجام دەنرخینی ؟
And How to assign roles and tasks چۆن ڕۆڵ دابەشدەكەیت
وەڵامی ئەو پێنچ پرسیارە...ئەمەیە
كاتێك نێچیرەڤانەكەی هەولێری دەبێت بە نهوشیروانەكەی سلیمانی ! كییڤ 12.04.2010
[email protected]