پارتی نه‌خۆشه پێویسته حه‌بی ڕیتالینی سیاسیی بخوات!
Tuesday, 07/08/2012, 12:00
له ئه‌وروپا و وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی دیکه‌ی جیهان ئیستا بایه‌خ به جۆره نه‌خۆشییه‌ک ده‌درێ و چاره‌سه‌ری ئه‌و که‌سه ده‌که‌ن، ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه پێی ده‌ڵێن ADHD ئه‌مه‌ش له کورتکراوه‌ی ئه‌و چوار وشه‌یه پێکهاتووه:
(Attention-Deficit/Hyperactivity Disorder)
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه، حه‌بی ڕیتالین بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه، که هێمن نین، بزێون، جوڵه‌ی زۆر و کاری تێکده‌رانه ده‌که‌ن، له زۆر شوێندا ناتوانن ئۆقره بگرن بۆیه به‌خواردنی ئه‌م حه‌به به‌یانیان زوو هێمن ده‌بنه‌وه، من پزیشک نییم، بۆ خۆم مناڵێکم هه‌یه ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی هه‌یه، ئیستا پزیشکه‌کانی سوید له‌م حه‌به‌یان بۆ منداڵه‌که‌م نووسیوه، بۆیه ته‌نها ئه‌وه‌نده قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌م، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م نه‌خۆشییه، له لای ئێمه زۆر که‌س له گه‌ڵییدا ده‌ژی و له‌لای ئێمه به‌نه‌خۆشی له قه‌ڵه‌م نادرێت، ره‌نگه ئه‌گه‌ر له‌لای دکتۆرێکی کورد له کوردستان باسی بکه‌یت گاڵته‌ی پێ بێت. ئینجا با بزانین ئه‌م دیارده‌یه له که‌سێکه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ده‌سه‌لاتێکی سیاسیی، یان بۆ که‌سانی سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسه‌کان چ کاره‌ساتێک به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا روو ده‌دات!
************
له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا نه‌وشیروان مسته‌فا دوای ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رله‌نوێ له‌که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن به‌کۆمه‌ڵێک ئاخافتنی نوێ گه‌ڕایه‌وه، که ناوه‌رۆکه‌که‌ی په‌یامێک بوو بۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی (هه‌لوێستمان ده‌بێ هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و پاوانخوازی و ده‌سه‌لاته‌ی ده‌تانه‌وێ درێژه‌ی پێ بده‌ن).
قسه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا هیچی وای تیا نه‌بوو ، چونکه ده‌مێکه به‌سه‌دان که‌سی تر له هه‌موو ئاسته‌کان وتویه‌تی، به‌لام وتنی له‌زاری که‌سێکی وه‌ک ئه‌و که کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر سیاسی و شه‌قام هه‌یه، بۆیه پارتی سه‌ره‌تا گڕی گرت وه‌ک کۆن ده‌ستی به هه‌ره‌شه‌کردن کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌ستی پێ ده‌کرێ گۆڕان بۆ شه‌ره‌که هاتنه مه‌یدان ، به‌ڵام پارتی پاشه‌کشه‌ی کرد چونکه پارتی هه‌ست ده‌کات له‌م قۆناخه‌دا ، ئه‌و هه‌موو شه‌ر و ململانێیه بۆی له‌بار نیه به‌تایبه‌تی که گۆران هه‌ر به‌ته‌نیا نابێ . به‌تایبه‌تی به‌ئاشکرا هه‌ست به‌وه ده‌کرێ له‌ته‌ک ئه‌و ئاخافتنه‌ی گۆران ده‌یکات (100 رۆژ مۆله‌ت هه‌بووه له‌گه‌ل به‌رپرسانی ده‌سه‌لات بۆ به‌ناو چاکسازی و گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ندێ یاسا‌و ده‌ستور) که‌چی له په‌نای ئه‌مه کڵاویان له‌سه‌ر نان و هه‌رچی کاری گرنگ بوو تێێان په‌راند و ئاسته‌میشه تازه بیگه‌رێنه‌وه دۆخی کۆنی خۆی، چونکه به‌شکسته‌کی گه‌وره‌ی سیاسی بۆ ده‌سه‌لات و سه‌رکه‌وتنێکی مه‌عنه‌وی گه‌وره بۆ ئۆپزسیۆن و کاریگه‌ری له سه‌ر شه‌قامیش ئه‌ژمار ده‌کرێ ، به‌رای من ده‌سه‌لات له‌مه‌ش په‌یمان ده‌دات به‌لام له‌بواری پراکتیک تا بتوانێ ناگه‌رێته دواوه
هاوکات ئه‌و ئاماژه‌پیدان و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی ده‌بینڕی له گۆرێنی ئاخافتنی سیاسی به‌رپرسانی گۆران له نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌رکه‌وتی کوبه ئه‌وا ئه‌مرۆ به‌رپرسی هه‌ولیری گۆرانیش له‌ئاوێنه هه‌ره‌شه ده‌کات له‌ته‌ک ده‌یان نوسه‌ر و چالاکوانی ... گۆران جگه له ئیراده‌ی ئه‌ندام و هه‌وادارنی ئه‌وا پالپشتیه‌کی سیاسی یه‌کێتی و ئیرانیش هه‌ست پی ده‌کرێ.
ئێمه ده‌بێ له نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌ی گۆران بپرسین ، هه‌قه ئێوه‌ش یان هه‌ر هیزێک خۆی به ره‌خنه‌گری دژه ده‌سه‌ڵاته، له پێشدا ره‌خنه له‌خۆی بگرێ ، که‌ره‌فتار و هه‌لسه‌نگاندنه‌کانی ئه‌و ماوه‌یه‌تان دروست نه‌بوو، هۆکاری ئه‌و هه‌موو که‌ڵه‌گاییه‌ی پارتی و یه‌کێتی به‌سه‌ر خه‌لکه‌وه بوو ، ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ش بۆیه زیاتر ئاراسته‌ی گۆران وه‌ک هێز ده‌کرێ ، چونکه وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ر له هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر ، هه‌وڵ ده‌دات وه‌ک گه‌وره‌ترین رکابه‌ری سیاسی خۆی نمایشی ده‌سه‌لات بکات، لێره‌دا ئێمه له نه‌وشیروان ده‌پرسین که‌س به‌ئاستی تۆ موخی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی نه‌ده‌ناسی که‌چۆن بیرده‌که‌نه‌وه به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی خۆت بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ناو ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی ئه‌وان ژیاوی، بۆیه تۆکمه‌کردنی رۆژ له‌دوای رۆژی به‌یاسایی و دامه‌زراوی ده‌سه‌لات و ئه‌نجام نه‌دانی هیچ جۆره چاکسازیه‌ک به‌شیکی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ی دوو ساڵه‌ی لێکدانه‌وه‌و ره‌فتاری ، له‌کاتێکدا زۆرمان هاوارمان ده‌کرد ئه‌مه‌خه‌ونی حوشتره.
هاوکات له‌دوای تێپه‌رێنی 9مانگ زیاتر به‌سه‌ر بێ سه‌روشوێن کردن دواتر زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌دانێکی هۆڤیانه، کارزان که‌ریم به‌تۆمه‌تی سیخوری له‌سه‌ر نیشتمان دراوه‌ته‌دادگا ، له‌کاتێکدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی کراوه‌که‌هه‌ندێ زانیاری گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێکی فرۆکه‌خانه‌له‌کوردستان پۆست نوسیوه؟ هه‌رچه‌نده‌ئه‌وهه‌لمه‌ته‌ی ئه‌وماوه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه‌کرا تازه‌پارتی ده‌بێ هه‌ول بدات خۆی له‌وتۆمه‌ته‌له‌کارزان رزگار بکات ، چونکه‌ئه‌وکه‌یسه‌تازه‌بوه‌که‌یسیکی زیندوو
پرسیار ئه‌وه‌یه‌ئایا پارتی تاکه‌ی واز له‌وکه‌لتوره‌قێزه‌وه‌نه‌ی ناهێنێ له‌تیرۆره‌وه‌بۆ ئه‌شکه‌نجه‌و تۆمه‌ت دروستکردن بۆرۆژنامه‌نوسان ؟ ئایا دوایی بونی ئه‌زمونی تیرۆر و ئیرهابی 50 ساله‌له‌تیرۆری سه‌دان که‌سایه‌تی و ڕۆشنبیری و ڕۆژنامه‌نوسی توانی پێش به‌ده‌نگی ڕه‌خنه‌گرانی بگرێ ؟ یان ئه‌وه‌تا ئه‌و دۆسیانه‌ی لێی بۆته‌مۆلک بۆئاینده‌ی هه‌ره‌سی روبه‌روی به‌رپرسانی له‌دادگا ده‌بێته‌وه؟ ئایا که‌س هه‌یه‌له‌وه‌نه‌گات ، شه‌ری قه‌له‌م و ڕۆژنامه‌نوسان گه‌لێک دژوارتره‌له‌شه‌ری به‌ره‌یی ؟ ئایا چه‌ند ره‌ئوف کامیل و ڕیناس و سه‌ره‌دشت و سۆرانی تر تیرۆر ده‌کات ، ئه‌وکات تێده‌گات ، که‌تیرۆر چاره‌سه‌ر نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌تیرۆری ئه‌و ده‌نگانه‌ده‌بێته‌هۆی تێکشکانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی که‌ئه‌مرۆ له‌ده‌ستێتی
پارتی ده‌بێ کۆتایی به‌د وو نه‌خۆشی مه‌ترسیداری بهێنێ یه‌که‌م
1/ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پیلانی له‌سه‌ره‌و خه‌لک به‌قینه‌لێی .......
ئه‌و ده‌بێ به‌رله‌وتۆمه‌ته‌سه‌یری ره‌فتاره‌کانی خۆی بکات ، که ئ به‌هۆی که‌ڵه‌گایی سیاسی و ئیداری خۆیه‌تی روبه‌روی چرکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌و ململانێی له‌گه‌لی بۆته‌وه،واتا ده‌ره‌نجامی ئه‌و ئه‌قلیه ژه‌نگاویه‌سیاسی و ئیداریه‌یه‌که‌ده‌یه‌وێ درێژه‌به‌ره‌فتاره‌ی وه‌ک مێگه‌ل لێخوڕینی خه‌لک بهێنێ ،...بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه‌بکه‌ن ئیستا ئێمه‌له‌زه‌مه‌نێک ده‌ژین ، ئاستی هوشیارکردنه‌وه‌ی خه‌لک به‌هۆی ده‌یان ئامرازی پێشکه‌وتن ڕۆژ له‌دوایی ڕۆژ به خێرایه‌کی بیوه‌ستان ده‌روات که‌دیواری ترسی هه‌موو ده‌سه‌لاته‌ئیرهابیه‌کان تێک ده‌شکێنێ .... له(رۆژانی سه‌ره‌تای) ناپاکی 31ی ئاب سه‌رباری گه‌وه‌ره‌یی ناپاکیه‌که، له‌م هه‌ولێر و کوردستانه‌جگه‌له‌یه‌کێتی ، هێچ پارت و که‌سایه‌تیه‌ک نه‌ده‌وێرا ئیدانه‌ی پارتی نه‌وه‌ک بنه‌ماله‌ی بکات ، به‌لام ئه‌مرۆ له‌ناو چه‌قی شار به‌ده‌یان قه‌له‌م و ده‌نگی بوێر ره‌خنه‌بارانی پیرۆزترین ده‌سه‌لاتی پارتی بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌کات
2/ ئه‌و ئه‌قله‌یه‌ته‌ئیرهابه‌ی که‌به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ وه‌ک چه‌کێکی داکۆکیکه‌ر له‌درێژه‌دان به‌و سیاسته‌ی هه‌یه‌په‌یره‌و بکات ،به‌تایبه‌تی له‌ململانێ کردنی ده‌نگه‌ره‌خنه‌گره‌کانی وه‌ئه‌م شه‌ره، زیاتر له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌رانه، بێ ئه‌وه‌ی له‌و هاوکێشه‌یه‌بگات ، له‌یه‌کێک له‌و کۆله‌کانه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژی (ئیرهابه) ئه‌وا رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ران به‌هۆی ئه‌و که‌ره‌سانه‌ی له‌دنیای مۆدیڕن خستۆتیه‌ده‌ستیانه‌وه‌وابۆی تێک ده‌شکێێن .... نازانم پارتی و هه‌وادارانی له‌و هاوکێشه‌یه‌ده‌گه‌ن وه‌ک چۆن سال بۆپرکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تا له‌چرکه/خوله‌ک /کاتژمێر / ڕۆژ / مانگ ...سال پڕ ده‌بته‌وه..ئاوا ئه‌وناره‌زایه‌تیه‌هه‌موو جۆرانه‌ش له‌چرکه‌وه‌بۆ مانگه‌هاکا ساڵه‌که‌ی پرکرده‌وه
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌ونوسینه‌له‌پیجی فه‌یسبوک ئه‌و هه‌واله‌م بینی له‌سالی 1969 پارتی بێ باکانه‌بۆ یه‌که‌م جار کوردی به‌شه‌کانی تری تیرۆروه‌راده‌ستی ولاتانی داگیرکه‌رانیشی ده‌کرده‌وه، ئه‌وتاوانه‌له‌م کاتدا زۆر به‌که‌له‌گایی تێپه‌رێ ، به‌لام تۆسه‌یر بکه‌کوڕی شه‌هید سولێمان موعینی ماوه‌ی 3 مانگه‌دیداری له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی نالیا کردوه‌به‌پێی ئه‌و هه‌واله‌چ فشار و هه‌ره‌شه‌یه‌کی لێکراوه، تابلاو نه‌بته‌وه ..
http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=2777&ID_map=23.بۆیه‌ده‌لێم ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌که‌له‌گایی ده‌یکه‌ی سبه‌ی وه‌ک ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ی به‌س باس نه‌کرێ ، باشترین ڕێگاش ئه‌وه‌یه‌پارتیه‌کان دور له‌لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ڕۆژانه‌له‌سه‌رۆکی پارتیه‌وه‌بۆ ئه‌ندامه‌کانی حه‌بی ریتالینی 20 ملگرامی سیاسی بخۆن ، هێمن ببنه‌وه‌کۆتایی به‌و توندوتیژیانه‌بهێین ئه‌گه‌رنا ئه‌وسیاسه‌ته‌ی ئیستایان به‌پێی ئه‌و هاوکێشه‌و هوشیاری خه‌لک له‌خۆرئاوابونی سیاسیان نزیک بۆته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست