خیانەتەكانی نەوشیروان موستهفا و كەمال میراودەلی ئاشكرا دەكەم
Friday, 28/01/2011, 12:00
جەلالی و مەلایی دوو رێكخراو نین، كە كاری سیاسی بكەن، لێ بۆشایی سیاسیان پركردۆتەوە. چۆن شۆرش تەنیا بە چەك ناكرێت، ئاواش گۆرینی سیاسیی تەنیا بە دیالۆگ ناكرێت .
ڕاپەڕینی جەماوەری جوانترین ڕووی شۆرشی مۆدیرنی پیدەبڕێ . ڕووی ڕاپەرینی جەماوەری هیچ یاسا و هێز و دەسەڵات و كولتورێك ناتوانی ناشیرین ڕەنگی بكات . هۆكەشی ئەوەیە، جەماوەر كە بێبەش بوو لە مافەكانی تەنیا ریگەیك هەیەتی بۆ ڕزگاری ئەویش ڕاپەرینە.
ترسنۆكترین دەسەڵات دەسەڵاتی دیكتاتۆرە. ناشیرنترین هەڵویست هەڵویستی بێدەنگی و زیگزاكی ئۆپۆزیسوینە لە تەك جەماوەردا. هەڵویستی ئۆپۆزیسون تەنیا لە پەرلەمان و دیالۆگی سیاسیدا نییە بەڵكو شەقامیشە. ڕاپەرینی شەقام و ئۆپزیسوینی شەقام پاكترین و ڕاسترین ئۆپۆزیسونە، چونكە ئۆپۆزیسوینی پەرلەمان سەر بە ئیستراتیجی و ئایدۆلۆژی ریكخراویكە. لێ ڕاپەرینی شەقام سەر بە گشت تویژە داماو چینە برسییەكانی كۆمەڵ و نەوەی بێئایندەیە. بۆیە قۆزتنەوەی ئۆپۆزیسونی شەقام لە لایەن ئۆپۆزیسوینی پەرلەمانەوە گرنگە.
من ریزم بۆ نەوشیروان مستهفا و كەمال میراودهلی هەیە، لەبەر ئەوەی زۆر دەمێكە دەڵێن: (نا) بۆ گەندەڵیی دەسەڵاتی دوو خیزانی مافیا. زۆر دەمێكە دەڵێن زۆر هەوڵماندا بەڵێ بۆ گۆڕان. گشتی ئەمانە ڕاستن، لێ ڕاستر ئەوەیە كاتێك گفتار بوو بە كردار و پراكتیزە كرا بەرهەمی دەبێ. جیاوازی نیوان گرفتەكانی گەلانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیوەراست زۆر باریكە مادامێك ناوچەكە یەك كولتوری سیاسی هەیە، كەواتە یەك گرفتی سیاسیشی هەیە. چۆن وا نییە باسنوریش هەبێ دەبینی گرفتی باكوری ئەفریقا یەك گرفتە زەقترینیان بێكاری و نەبوونی ئازادیی.
بوونی دەسەڵاتی پیسی خیزانی دیكتاتۆرە. نمونەی زیندوو . تونس و میسر چەند ساڵ (بن علی و حسنی مبارك) سەرۆك كۆمارن دز و گەندەڵن؟ بۆیە كە ڕەشەبای توڕەبوونی جەماوەر هەڵیكرد سنور دەپسێ. با بگەرێینەوە بۆ كوردستانەكەی لە مەڕ كورد. چەند ساڵە خیزانێكی پریمیتیفی بێوژدانی بارزانی قۆرخی دەسەڵاتی كردووە ساڵ بەساڵ قۆناغ بە قۆناغ درۆ لەتەك مرۆڤی كورد دەكەن.
فەرموو سەیری ئەم دووینهیه بكەن که بۆ یهکهمجار بڵاو دهکرێتهوه، تا بزانین چەند ساڵە تەمەنی درۆی ئهم دیكتاتۆر و درۆی ئەم بنهماڵهیه.
مەلا مستەفا بە عگید سدیقی ووت: بەكاربەدەستانی عیراق بڵێ .مەلا مستەفا باوەڕی بەو یاداشتە نییە، بەڵكو لە ژیر گوشاری دەور و پشتەكەیدا ئیمزای كردووە بۆ ئەوهی نەڵین كوردی فرۆشتوە. (نەوشیروان مستەفا پەرتووكی پەنجەكان یەكتری دەشكێنن , ساڵی 1997. لاپەڕە 87)
دەكرێ ئەم دوو مناڵه ساویلكەیە راویژكاری كورد بن؟ دهکرێ چارهنووسی کورد بهم دوو منداڵه بسپێردرێت؟
لە شاخ و لە شار دەسەڵاتی كوردی چی بۆ گرفتەكانی مرۆڤی كورد كردووە؟
ئەگەر گرفتی بێكاری و دابینكردنی پیداویستیەكانی كۆمەڵ لە هەردوو ووڵاتی (تونس ومیسر)دا نەبوونی سامان بێت لە باشوری كوردستاندا ساڵی 11 ملیارد دۆلار بیجگە دزینی پیتڕۆلی دزراوی باشور و گومرگ بەرتیلی سیخورخانەكانی بیگانە. لە باشوردا سامانیكی زۆر هەیە هۆی چیە دەسەڵات هیندە بە سوكەوە دەروانیتە مرۆڤی كورد؟
جەلالی و مەلالی دوو رێكخراو نین، كە كاری سیاسی بكەن، لێ بۆشایی سیاسیان پركردۆتەوە. بوونی بۆشایی سیاسیش هۆی لاوازیی هیچ لەبارەنەبوونی ڕۆشنبیرانی شۆرشگیرە. شۆرشگیری شەقامە.
ڕاپەڕین دژی دەسەڵاتی دیكتاتۆر جوانترین توندوتیژییە بەمەرجی ڕاپەریوەكان جڵەوی ڕاپەرینەكە لە ئاژاوە بپاریزن. زۆر كەس ئەم راستییە دەزانن، كە كاك نەوشیروان لەناو دزەكانی جەلالیدا بۆ ملیارد دۆلار نەچەمایەوە و داوای گۆڕینی كرد هەموو بە قوربانی بووین.
كە كاك دكتور كەمال میراودەڵێ بە بەباخەڵی بەتاڵ وكۆمەكی هاوڕێانی چووە جەنگی بەرنگاربوونەوەی سەرۆكیكی مافیای خاوەن ملیارد دۆلارەوە, گشت گەنجانی دلخۆشكرد. ئەمانەوە وەك سەرەتا جوانن, هەڵویستی شۆرشگیرانەن سەر بەقۆناغ و ئەدمۆسفیرێك تایبەتی بوون، ئیستا ئەدمۆسفیریكی تر هاواری تۆرهبوونی هەژران وبیكاران گەنجانی بێئایندە ئاسمانی ناوچەكەی گرتۆتەوە.
ئا لێرەدا ئەو دوو بەڕێزه بێدەنگی و بێ هەڵویستیان دەبێت بە(خیانەت) ناشیرین ئەوەیە ئەم دوو بەریزە كاتیك رەشەبای تورەی بیمافەكان لەناوچەكەدا ههڵیكرد. ئەوان لەجیاتی رۆڵ و هەلویست (سەباتیان) هەلبژاردووه لە رووداوە سیاسیەكاندا. هەلی میژووی ڕۆلی چارەنووساندار دەبینین. ئەم رۆڵانەش تا ماوەیەكی دیاریكراو بە ئەكتیفی دەمیننەوە.
خەڵكی فهرنسا ساڵی 1789 ڕاپەڕی و (باستیل)ی ڕمان ڕاپەڕینەكە بەسەرۆكایەتی (دی لافایت) كە قارەمانیكی شەری ناوخۆی ئەمەریكا بوو, ئەوە ووتارەكان (MARA .. و ..DESMALIN) زەمینەی شۆرشی فرنسای خۆشكرد.
گۆڕینی پێكهاتەی دەسەڵات لە بنەڕەتەوە. تەنیا چارەسەری كیشەكانە) مامۆستا جمال نەبەز . ڕۆژنامەی ڕۆژنامەی ڕۆژناممە ژمارە 324.2008-10-14
.میژووی ئەو دوو دیكتاتۆرە و مافیا پیسە (جەلال و مەسعود) لە زهنی گشت مرۆڤە بەریزەكانی كورددا تۆماركراوە. نەوی نۆیش هیندە تامەزرۆی ئازادییە ئەو پرسیارە دەكات لە سیاسییە ئەزموندارەكان. (چاوەرێی چی دەكەن؟) هیچ دیتاتۆریك بە خۆشی كورسی دەسەڵات چۆڵناكات، بۆیە ئەوە هیزە دیكتاتۆر ملكەچ دەكات بۆ چۆڵكردی دەسەڵات.
(هیچ شتێك بەبێ توندوتیژی جەوهەری نەگۆڕدراوە كارل ماركس)
ئەگەر كاك نوشیرەوان لە گردەكە نەترازیت و تیكەڵاوی توڕوبوونی گەنجانی بێ ئایندە و تویژە بێمافەكان نەبێت خیانهتە. ئەگەر كاك دكتور كەمال لە لهندەنەوە نەگەڕێتەوە نەچیتە ئامیزی ئەو گەنجانەی هەناسەی ووشەكانیان هەڵدەمژی
خیانەتە ئای كەناخۆشە بوو من دوو كەسی بەریزی وەك كاك نەوشیرەوان ودكتور كەمال میراودەلی لە میژوودا بە خائین ناوبنرین.
دەفوەرموون هاوڕێیان راپەرن با كوردستان بكەین بە تونس و جەلال و مەسعود رسوای میژوو بكەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست