مامه‌ و کاکه‌ عیلله‌تن

Monday, 08/06/2009, 12:00


تا (حمید خان) ر ابگویم: ئه‌ی (حمیر الموئمین)....انت ما ارسلت الا زحمە للعالمین
وه‌سفی شێخ ره‌زای تاله‌بانی‌ بۆ‌ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان
---

مامه‌ و کاکه‌ عیلله‌تن
"تاڵ" و "زانی" خه‌سڵه‌تن
سه‌ره‌تانی میلله‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

مه‌کته‌ب سیاسیتان بتن
ده‌روێشی ته‌ریقه‌تن
ئه‌هلی پاره‌ و به‌یعه‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

بوغرا و توند ته‌بیعه‌تن
سپڵه‌ و دوو ڕوو سیفه‌تن
خه‌را‌به‌ی مه‌مله‌که‌تن
مامه‌ و کاکه‌ عیلله‌تن
---

"حیکمه‌ت"تان بێ حیکمه‌تن
"فازیل"تان به‌د-حیل-مه‌تن
مه‌ستی ژن و شه‌هوه‌تن
مامه‌ و کاکه‌ عیلله‌تن
---

وه‌زیرتان بێ لیاقه‌تن
گه‌نده‌ڵ و بێ تاقه‌تن
پرۆژه‌کانیان سه‌قه‌تن
مامه‌ و کاکه‌ عیلله‌تن
---

مه‌سئول غه‌رقی ریشوه‌تن
مه‌شغول دزی و سیرقه‌تن
مۆرانه‌ی ناو حوکمه‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

سه‌رگه‌رمی تیجاره‌تن
له‌ کۆمپانیاو شیرکه‌تن
بۆ گه‌ل ده‌رد و مه‌ینه‌تن
مامه‌ و کاکه‌ عیلله‌تن
---

که‌رکوکتان کرد به‌که‌تن
بۆ ئاواره‌ ئه‌زیه‌تن
بۆ ئه‌نفالکراو خه‌فه‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
--

ئێوه‌ سه‌رۆک عه‌شره‌تن
کوانێ پیاوی سیاسه‌تن
نۆکه‌ری چوار ده‌وڵه‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

دائیم له‌ سه‌ر چه‌ند په‌تن
جاش عه‌ڕه‌بی پێ په‌تن
شه‌یدای کورسی و سه‌روه‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

بۆ عاره‌بان ڕه‌عیه‌تن
بێ بنه‌ما و شه‌رعیه‌تن
سیمبۆلی حه‌قاره‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

بۆ ئه‌لعێراق ره‌حمه‌تن
بۆ کوردستان زه‌حمه‌تن
سه‌راپا قه‌باحه‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

له‌ ‌هه‌ولێر به‌ قه‌سوه‌تن
له‌ به‌غدا بێ مروه‌تن
بێ به‌ها و بێ سومعه‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

له‌ قاهیره‌ سوننه‌تن
ئه‌ندامی جه‌معیه‌تن
خزمه‌تکاری ئوممه‌تن ()
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---
له‌ تارانیش شیعه‌تن
سوخته‌ی حوجره‌ و حوججه‌تن
قه‌زه‌م و بێ قامه‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

ده‌رهه‌قی کورد بێ منه‌تن
لای تورک بێ قیمه‌تن
کرێ گرته‌و بێ هه‌یبه‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

ئه‌ی کورد گه‌رچی نه‌گبه‌تن
گیرۆده‌ی نه‌هامه‌تن
هه‌تا که‌ی له‌ خه‌ڵوه‌تن
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

گه‌ر له‌ بیر وه‌زعیه‌تن
بۆ ئازادی حه‌سره‌تن
گشت بۆ گۆڕان داوه‌تن()
مامه‌و کاکه‌ عیلله‌تن
---

"نامۆ" قسه‌ت هه‌قیقه‌تن
ده‌رده‌دڵ ئه‌کسه‌ریه‌تن
ئه‌زمون و واقیعه‌تن
مامه‌ و کاکه‌ عیلله‌تن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە