کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سنۆیدن Snowdenو سی ئای ئەی: شەڕی هه‌رقل و دێوەکان...!

Wednesday, 17/07/2013, 12:00







ئەدوارد سنۆیدنEdward Snowden کارمەندی سی ئای ئەی، دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکی کە ماوەی ٣ هەفتەیە لە فڕۆکەخانەی ڕوسیا مۆسکۆدا گیریخواردوەو ناتوانێ بێتەدەرێ بەهۆی هەڵوەشانەوەی پاسپۆرتەکەی لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوەو نەبونی هیچ بەڵگەنامەیەکی تری ئەمریکی تا بتوانێ بگاتە ئەو یەک دوو ووڵاتەی کە بەڵێنیان پێ داوە مافی پەنابەری بدەنێ لەوانە کوباو فەنزیولا.
جا ئەم ڕووداوەش ماوەی چەند هەفتەیەکە بۆتە تایتڵی هەواڵی گەرمی زۆربەی دەزگاکانی میدیا جهانی یەکان، دیارە ئەمەش بەهۆی ئەوەی سنۆیدن دەیان هەزار بەڵگەنامەی ئەو دەزگایەی ئاشکرا کردوە کە خۆی کارمەندی بووەو ئەمەش بە پێی برەنسیپەکانی ئەو دەزگایەو یاساکانی ئەمریکا شکاندنی شکۆمەندی نەتەوەیی ئەمریکایەو گەر دەسگیر بکرێت سزاکەی هەتا ڕادەی لە سێدارەدان دەڕوات.دیارە دەزگای سی ئای ئەی و هەمو دەزگاکانی تر لە هەوڵی ئەوەدان بەهەر نرخێک بووە دەسگیری بکەن و بە دەردێکی بەرن تا کەسی تر نەتوانێت ئاوا پێشێلی سەروەری و شکۆمەندی ئەمریکا وەک تاکە زلهێزی ئیمپریالیزمی ئەمریکا بکات.
شایانی ئاماژەیە کە سنۆیدن لەمساڵدا یەکەم کەس نی یە هەستابێت بەم کارە دژی ئەمریکای یە. بەڵکو چەند مانگێک پێش ئەو سەربازێکی تری سوپا بە هەمان شێوە دەیان هەزار بەڵگەنامەی تری ڕادەستی جولیان ئەسانجی هاووڵاتی ئوسترالی کردو لە ڕێگای دەزگای میدیایی ویکیلیکس کە خۆی خاوەنی بوو بڵاوی کردەوە لەو کاتەوەش تا ئێستا ئەوە چەند مانگە لە باڵویزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن گیر خواردوەو ناتوانێ بێتە دەرێ چونکە لە لایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەسگیر دەکرێ و ڕادەستی سوید و پاشان ئەمریکا دەکرێ چونکە هەر دوو ئەو ووڵاتانە داواکاری یان لەسەری هەیە.
دیارە ئەو کارە دژی ئەمریکایی یەی هەردو ئەو دوو کەسایەتی یە کردویانە گەر چی بە پێی یاساکانی ئەمریکا پێشێلکاری سەروەری و شکۆمەندی ئەمریکا دادەنرێت بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بەڵگانە نیشانی دەدات کە ئەم دەوڵەتە زلهێزە ئیمپریالی یە چەند پێشێلی ئەو پرانسیپە یاسایی و دیپلۆماسی یە نیو دەوڵەتی یە بۆرژوازیانەی خۆی دەکات کە مایەی ڕیسوایی یە بۆ خودی ئەمریکاو هەمو ئەو دەوڵەتانەی ئەمڕۆ، بە تایبەتی ئەوانەی کە هاوپەیمانی ئەمریکان، لەوانە بەریتانیاو فەرەنسا و ئەڵمانیاو زۆری تر.لەهەردو ئەو بەڵگەنامەنەدا یانی ئەوەی سنۆیدنو ئەوەی ئەسانیجیش باس لەوە کراون کە چۆن سەرانی ئەمریکا، لەوانە جورج بۆش ،و وەزیرەکانی و باڵوێزەکانی، بە شێوەیەکی زۆر گاڵتەئامێز و سوکایەتی قسە لە سەرۆکەکانی جهان دەکەن. تەنانەت ئەوانەی کە زۆر پەیوەندی و هاوکاری بەهێزیشیان لەگەڵیان هەیە. لەم بارەیەوە کەم سەرۆکی جیهان هەیە سوکایەتیان پێ نەکرابێت لەوانە تاڵەبانی و بارزانی و سەرانی تری عیراقیش بونەتە جێگەی گاڵتەو سوکایەتی سەرانی ئەمریکا.
ئەو بەڵگەنامانەی کە سنۆیدنیش بڵاوی کردۆتەوە زیاتر لەبارەی جاسوسی کردنی دەزگای سی ئای ئەی یە بەسەر ووڵاتانی ئەوروپاو دامودەزگاکانیان و بەرژەوەندی یەکانیان .بەڵام سەیر لەوەدایە کە سەرانی ووڵاتانی ئەوروپا سەرەڕای هەندێک پرتەو بۆڵەی ئۆلاندی سەرۆکی فەرەنسا تا ئیستا بەرامبەر ئەم کارە جاسوسیانەی ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی بە کردەوەیان لە دژی نەناوە.
بێگومان هەمو ئەم بەڵگانە ئەو ڕاستی یە دەردەخات کە چۆن ئەوەی ناویان ناوە پەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسی نێو دەوڵەتی جگە لە کۆمەڵی یاساو ڕێسای گاڵتەجارانە زیاتر هیچی تر نی یە بە تایبەتی بۆ خودی دەوڵەتی ئەمریکا وەک دەوڵەتیکی ئیمپریالی کە لە پیناوی بەرژەوەندی یە سیاسی و ئابوری یەکانی گوێ نادا بە هیچ ڕێساو یاسایەک کە خۆیان دایان ڕشتوەو هیچ بەهایەکی لایان نی یە.
هەڵبەت ئەم کارەی ئەم دوو کەسایەتی یە ،ئەدوارد سنۆیدنو جولیان ئەسانج بەهۆی میدیای پاشکۆی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە گرینگی کەم دەکەنەوە. نەک هەر ئەمە بەڵکو وەک ووتمان بە کارێکی دژیی یاسایی نێو دەوڵەتی هەژمار دەکەن.
بەڵام لە ڕاستیدا ئەم کارەی ئەم کەسانە بە جیا لە ڕوانگە سیاسی یەکانیان و ئامانجە تاکە کەسی یەکانیان هەر چی یەک بیت بە دڵنیایی یەوە لە خزمەت ڕەوتی جوڵانەوەی ئازادیخوازی کۆمەڵگای جهانی دایە و خۆی لە خۆیدا پشتیوانی یە لەو جوڵانەوە ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی یە دژی ئەمریکاییو ئیمپریالی یەی کە مەنسور حیکمەت لە نوسراوی دونیا دوای ١١ سیپتەمبەرلە بەشی دووەم ،جیهانی شارستانی لە کوێ دایە دەڵێ گۆرەپانی دونیا تەنها بە دوو لایەنی کێشمەکێشەکە- مەبەستی ئەمریکاو ئیسلامی سیاسی یە- بەرتەسک نابێتەوە هیزێکی سێهەم کە دێویکی نوستووە،لە ئارادایە کە دەتوانێ ئەوزاعەکە بگۆڕێ ئەگەر ئەم دێوە لەخەو هەستێت ....دیارە ئیستا وا خەریکە ئەو دێوە نوستوە لە خەو هەڵدەستێ و جوڵەکەی لە ڕاپەڕینی جەماوەری ئازادیخوازی میسر وا دەست پی دەکات و ئەم هیزی سێ یەم هەم دژی ئەمریکای یەو هەم ئیسلامی سیاسی.
بۆیە کاتێک چاو لەم کارەی سنۆیدنو ئەسانج بکەین وەک دوو کەسایەتی کە لە دژایەتی ئەمریکا کردویانە بە ڕاستی وەک داستانی جەنگە ئەفسانەیی یەکانی هه‌رقل وایە بەرامبەر دیوەکان کە هه‌رقل چۆن بە جەستەیەکی بچوکەوە بەرامبەر دێوەکان،کە دڕەندەیی ئەفسانەیین،بە شەڕ دێت و پشتیان لە زەوی دەدات.بە ڕاستی ئەسانجو سنۆدیدەش وەک دوو کەسایەتی بە تەنها بەم کارانەیان پشتی ئەمریکا وەک گەورەترین زلهێزی جیهانیان لە زەوی دا.
لەم ڕوانگەیەوە دەبێت ئەم کارانەی سنۆیدن و ئەسانج مایەی دەسخۆشانەی بەرەی ئازادیخوازی جیهان بیت.



[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە