سوکایەتی بە ژنان لە نێوان دوو هەڵوێستی (نەوشیروان مستەفا و فازل موتنی) دا
Wednesday, 09/10/2013, 12:00
1950 بینراوە
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم، کە کەس لەوە نەگات ئەم نووسینەم پشتگیرییە بۆ خودی نەوشیروان مستەفا و لەو سۆنگەیەوە دەمەوێت رەخنە لە بەرامبەرەکەی بگرم، نەخیر ئەگەر خوێنەر لە خوێندنەوەی ئەم نووسینەمدا بە وردی بڕوانێت دەتوانێت لە خاڵی پەیوەندییەکانی نێو ئەم باسەدا، مەبەستەکان پێکەوە ببەستێتەوە، کە وەک ئەم نمونەیە دەمەوێت قسەی لەسەر بکەم: کاتێک دوو کەس یەک هەڵە دەکەن، دەبینیت کەسی سێیەم لە بری ئەوەی رەخنە لە هەردووکیان بگرێت، کەچی دەچێت یەکێکیان دەکوتێت و لە ئاست ئەویتریاندا بێدەنگ دەبێت. ئەم نووسینەم لەو روانگەیەوە نووسیوە. من بیست و دوو ساڵە خۆم بە هەڵگری ئەو بیروباوەڕانە دەبینمەوە:
١/نەتەوەیەکان :
کاتی یەکێک بە هەلە سەرەو ژێر ئالای کوردستان بەرز بکاتەوە، یان بۆ ئەی رەقیب هەڵنەسیتێتە سەر پێ، یان یەکێکی تر سرودی ئەی رەقیب بۆ گالتەی سیاسی وەک تەنز هڵبگێرتیتەو، ئیتر ئەم نەتەوەییانە کەمپین لەدوای کەمپین دژی دەکەن، بەلام کاتێک پارتی و یەکیتی پێش سوپای داگیرکەر دەکەون ، ٦٠٠ کادیری دیموکرات و کۆمەڵە تیرۆر دەکرێ ، کۆمەلکوژی هەولێر لەبەرچاویان رودەدات ١٩٩٧ رودەدات ، ٣١ ئاب و هینانی ئیران ، دەنگدەری کورد بەتورکمان دەنوسرێ ئەم بەناو نەتەوەییانە مێش میوانیان نییە و بێدەنگ دەبن؟ ئەمە چی دەگەیەنێت؟ با خۆیان بفەرموون وەڵام بدەنەوە!
٢/ چەپ و شیوعییەکان :
گەرچی ئیستا کەمتر لەجاران ململانیی فیکری دەکەن، بەلام ئیستاش زۆربەی کات خەریکی تیۆر و گفتوگون، ئامادەن سەدان کۆر و بابەت لەسەر مەفهومەکی چەپانە بکەن بەلام بۆ چوونە سەر شەقام و ململانێ لەگەل دەسەلات لەبەرامبەر سەدان پێشیلکاری ئازادی سیاسیی و لوتکەی ناعەدالەتی کۆمەلایەتی، یەک کەسیان نابینیتی؟ ئەی ئەمە بۆچی،؟ با بفەرموون ئەمانیش وەڵام بدەنەوە.
٣/ چالاکوانەکانی بواری جینۆساید
لەکاتی یاد و باسکردنی ئەنفال و هەڵەبجە ئەگەر دژ بە بەعس بێت ، سەدان چالاکوان وەک مانگ خۆیان دیار دەخەن ، بەلام کە دەبێتە ململانێ لەگەل پارتی و یەکیتی ، بەتایبەتی لەسەر داکۆکی لە جەلادانی ئەنفال و دالدەی جاشەکان، یەک زۆربەیان نامینن و تەبەخور دەکەن!؟
٤/چالاکوانەکانی بواری ژنان:
مرۆڤم دەوێ وشەیەک لەسەر ژن بەسوکایەتی بڵی. دەست بەجێ دەست بەنارەزایەتی دەربرین دەکەن، بەلام کە پارتی و یەکیتی دەیان تاوان و یاسا دژیان دەردەکەن، یەکێک لەو ئافەرتانە دەنگ ناکات، ئەگەر بیشی کات، ئەوپەرەکەی دەوێرن بڵێن دەسەلاتی کوردی ژنکوژەکان دەپاریزی ، بێ ئەوەی ناوی بەرپرسەکان باس بکەن، یان خال لەسەر وشەکان دابنێن. بە ویژدانەوە بڵیم ژنە کۆمنستی کارگەرەکان و چەند ژنێکی چالاکوانی تر وەک هەموو خەلکی تر هەلوێست و ئیدانە دەکەن.
وا ئەمڕۆ نەوشیروان و مستەفا و دوو کاندیدی گۆران لیدوانیان داوە کە ئەوان دژ ی هەموو یاسایەکن لەگەل ئاینی ئیسلام نەگونجی، ئەمە منیش هاورای دەنگە جوانەکانم. گۆران هەلە دەکات با بۆ تاکتیکیش بێت، چونکە یەکانگیر ناییتەوە لەگەل سەوابتەکانی مافی مرۆڤ، کە نەوشیروان باسی دەکات . من هاوڕام لەگەل ئەو دەنگە نارەزاییانەی دەردەبڕێن ، دەبێت گۆران خالی جەوهەری داکۆکی لەمافی مرۆڤ و ئازادی سیاسی بێ ، بۆیە چۆن هەول دەدات رێز یان دەیەوێ جەماوەری ئیسلامیەکان لەخۆی نەتۆرێنێ ئەو بەرتیلە سیاسیانە دەدات تاململانیی سیاسی لەگەل پارتی بەراستەوخۆ و ئیسلامیە هاوپەیمانەکانی بەناراستەوخۆ لەراکێشانی جەماوەریان ، بەهەمان شیوەش دەبێت ڕیز لە هەستی چەپ و خەلکی علمانی و خەباتکەرانی ژن و یەکسانی خوازان بگرێت، کەچی دەبینین ئەو بابەتە زۆر گەورە کراوە خەریکە دەبێتە گەمەیەکی سیاسی بەتایبەتی قەلەم دۆراوەکانی پارتی لەمینبەرە سێبەرەکانیان گرنگی پێ دەدەن و خۆیان دێنە سەر خەت ، لەکاتیکدا ئەوەی نەوشیروان گوتەیەتی، بارزانی چەندین ساڵ بەرلەو و دەیان جار گوتویەتی و بە پراکتیک پیادەی کردووە ، لەیاسای فرەژنی واژوی لەسەر کرد و لیستەکانی پارتی و یەکیتی دەنگدەری ئەو یاسایە بوون . کە هەر لەوکاتدا ٢٠٠٨ دەیان لەو رێکخراو چالاکوانانەی ژنان، نارەزایەتیان دەردەبڕی و هەرەشەیان دەکرد ئەگەر واژو بکرێ ... بەلام کەب ارزانی واژوی کرد ، بەقودرەتی قادر لەبری ئەوە هەرەشەکانیان ببەنە سەر شەقام چونەوە مالەوە
گەر ژنە چالاکڤانەکان لێم تورە نەبن، ٢٢سالە لەناو خەباتی جەماوەری و ململانی مەدەنیم ، هاوکات چاودێری نوسینی زۆر کەسایەتی دەکەم بەو ژنانەشەوە کە خۆیان پێ چالاکڤانە ئەوا ئەرشیفی نووسینەکانیان ماوە ، کەمترین دەنگیان تیا دەبینی کە رەخنە و کاری مەیدانی بوێرانە ئەنجام بدەن ، بەلام بۆ رەخنەگرتن لەسەر دێرێکی وەک نەوشیروان هەمویان دیاردەکەون بەسوکایەتیەکی ئەژمار دەکەن
ئەوانەی ئیستا وا هات و هاواریانە با لێیان بپرسین ئەگەر ئەوەندە لەخەمی مەسەلەی ژنانن ، باشە فازل میرانی و سالار عوسمانی پارتی بەبەرچاوی کامیرا و دنیا سوکایەتیان بە ژنێک کرد، بۆچ یەکێکتان لێیان نەهاتنە مەیدان ؟ لەکاتێکدا ئەمە نمونەی مشتیک لەخەرورایانە . رۆژانە تەحەدا لەناموسی ژنان و خەلک دەکەن . باشە ئیوە زۆرینەتان لەئەورپان ، هەر بەرپرسیکی ئەورپی تاوانی وەک ئەو دوو تاوانبارەی پارتی بکردایە ئیستا میدیاکان ، فیمنستەکان داوای دەست کێشانەوەیان نەکردن و لاپەرەی رۆژنامەکانیان دنەەبوە ئەو هەوال و وێنانە؟
ئەمە باس لەوەش ناکەین بەدەگمەن ژنێکی جالاکڤان دەبینی وەک شەهید سەردەشت گوتەنی بلێ ، چۆن دەبێ بەیەک کلیک ی کۆمپیوتەرەکەم زانیاری لەسەر ژنی هەموو سەرۆکەکانی جیهان دەزانم بەلام هی سەرۆکی هەرێم نابیننمەوە . بۆیە هیوادارم ژنان ئەگەر دەیانەوێ شەرەفی چالاکوانی ژنان وەرگرن، دەبێت هەلوێستی بویرانە بەرامبەر هەموو رووداو پێشیلکاری و سوکایەتیەک هی هە ر حزب و کەسایەتیەک بێ لەسەر مەسەلەی ژنان یان پێشێلکاری مافی مرۆڤ و تیرۆری سیاسی بێ بەدەنگ بی و کارو چالاکی بکەن، بە مەسعود بارزانیی و نەوشیروان هەر بەرپرسێکی تریشەوە.
لەهەموشی خۆشتر قەلەم فرۆشەکانی پارتی هاتوونەتە سەر خەت و دژی (کۆنەپەرستی گۆران و نەوشیروان) قسە دەکەن ، بێ ئەوەی ئاوڕێک لەحال و سەروی خۆیان بکەنەوە کە حزبەکەی ئەوان بۆتە نوێنەری داکۆکی لەهەموو یاسایە دواکەوتوەکان و ئەندام پەرلەمانەکانی ئەوانە بەکردار دەستەکانی بەرز دەکاتەوە ، زۆرترین مەلا پارتیەکانە دەیانباتە ناو پەرلەمان وەک ئەم جارە لە 5 پەرلەمانتار 3 یانی پارتین
سەیری ئەو ئابروچونەی سالار عوسمان بکەن بزانە ئەمە چ سوکایەتیەک بەهەموو خەلک دەکات