مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت شه‌ره‌فی پارتی به 400.000 دۆلار بکڕێته‌وه
Wednesday, 26/01/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له دادگای سلێمانی پێی راگه‌یاندین، که پارتی داواي 500 ملیۆن دینار که ده‌کاته چوارسه‌د هه‌زار دۆلار له ناسح عه‌بدولره‌حیم ده‌کات، ئه‌ویش وه‌ک قه‌ره‌بووی ئه‌و په‌رده‌یه‌ی که له‌سه‌ر مێژووی ره‌شی پارتیی هه‌ڵداوه‌ته‌وه، که نووسه‌ری بوێر، ناسح عه‌بدولره‌حیم له سه‌ریانی نووسی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته روژی10/1/2011 مه‌سعود بارزاني له رێگای نوێنه‌ری یاسایی خۆیه‌وه سکاڵای له سه‌ر ناسح تۆمارکردووه.
کوردستانپۆست وه‌ک به‌رپرسیارییه‌تیه‌کی ئه‌خلاقی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌م نووسه‌ره بوێر و هه‌قبێژه بڕیارمان دا که ئه‌م کاره نامرۆڤایه‌تییه‌ی مه‌سعود بارزانی، که به‌رامبه‌ر به نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی ده‌کات، به‌تایبه‌تیی که‌یسی کاک ناسح به نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی چه‌ند ده‌زگا و حکومه‌ت و رێکخراوه جیهانییه‌کان بکات، تا ئه‌و قه‌تره ئابڕووه‌ی به‌م بنه‌ماڵه و به‌م حیزبه‌وه ماوه ئه‌ویشیان بۆ بتکێنین.
داوا له سه‌رجه‌م نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانیش ده‌که‌ین، ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت پاڵپشتیی ناسح عه‌بدولڕه‌حیم بکه‌ن، په‌یوه‌ندییمان پیوه بکه‌ن، تا نامه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به ئیمزاکردنی هه‌موو لایه‌ک ئاڕاسته بکه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست