مامۆستا سۆران پیاوەكەى عیماد ئەحمەد لەخانەقین تڕۆدەكرێت
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
مامۆستا سۆران كە پیاوێكى تۆزێك خڕەڵەو بەدەم و زمان قسە خۆش لەلایەن بەشێكى زۆرى كادرەكانى یەكێتیەوە تڕۆدەكرێت و دەردەكرێت و لە پۆستەكەى دوردەخرێتەوەو دەنێردرێتەوە بۆ لاى خاوەنەكەى هاوشێوەى خۆى كە عیماد ئەحمەدە, ئەمش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ كە مامۆستا سۆران خۆى بەپیاویكى پرۆفیشناڵ و سیاسەت زان و قاڵبوى بوارى تەكەتول ئەزانێت و لە هیچو نەبوو داواى پۆستى زیاتر دەكات, واتە لەماڵەوە بەقەڵەم و هیمەتە ڕەشەكەى عیماد ئەحمەد كرایە ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە دواتر لەترسى تیرۆر نەى وێرا دەوام بكات و دواى دووتاسێ مانگ هەڵهات و پۆستەكەى بە بە چۆڵى هێشتەوە, ئیتر دواى ماوەیەك بەنامەو تەلەفۆنى عیماد ئەحمەد كرا بە لێپرسراوى كۆمیتەیەك لە خانەقین, دواتر جارێكى تر عاجز دەبێت و دەچێتە ماڵەوە و لەبەرامبەر هەندێ پارە دەگەڕێتەوە و لەلایەن عیماد ئەحمەدەوە دەكرێت بە كارگێڕى مەڵبەندى یەكێتى و دواتر ئیشى پێ ناكرێت و خۆى عاجز دەكات و دەچێتە ماڵى خۆى و بەعیماد دەڵێت بارو دۆخى باشنیەو لە ڕوى ماددى و سیاسیەوە كەچى عیماد ئەحمەد خانویەك و مۆنیكایەكى ڕەنگ سپى ئەداتێ و دەینێرێتەوە بۆ خانەقین و دەیكات بە بەرپرسى بازنەى خانەقیینى یەكێتى بەڵام دواى ئەوەى ئەو ئیشەشى پێ ناكرێت, عیماد ئەحمەد ئاگادار دەكاتەوە كە تاقەتى ئیشى ڕێكخستنى نەماوە بەو جۆرەو دەبێت بكرێت بە جێگرى یەكەمى لێپرسراوى مەڵبەندى گەرمیانى یەكێتى كەچى ستافى ئەندامانى مەڵبەند ڕازى نابن و بۆجارێكى تر دەچێتەوە لاى عیماد ئەحمەد و پێی ڕادەگەیەنێت كە ئیشى بۆ ناكرێت ئەگەر نەكرێتە جێگرى یەكەم ئینجا داواكارى پارەو ئوتۆمبیل دەكات و بەو مەرجە دەگەڕێتەوە, كەچى عیماد ئەحمەد باشترین ئۆتۆمبێلى دوو هەزارو یازدەى ڕەنگ ڕەساسى بۆدەكڕێت بە شەش دەفتەر دۆلار و سێ هەزار دۆلاریشى پێ دەدات واتە سێ دەفتەرى تر پارەى پێ دەدات, ئینجا مامۆستا سۆران دێتەوە بۆماوەى مانگێگى تر لەناو مەڵبەندى یەكێتى دەوام دەكات و دواتر نزیكەى حەفتاو حەوت ملیۆن دینارى تر وەردەگرێت لە ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە كە پێشتر ئەوانەى ئەندامى ئەنجومەنى جەولەى پێشوترى پارێزگاى دیالەبوون ئەو پارەیان پێ دەدرێت.
لەئێستادا مامۆستا سۆران تڕۆكراوەو كۆى ستافى مەڵبەندى گەرمیانى یەكێتى لە خانەقین دژى هاتنەوەین و بەپیاوێكى فشەكەرو ناوبۆش باسى دەكەن و حیمایەكانى خۆیشى حەزیان لێی نیە نە جەماوەر.
بۆیە لێرەوە پێشنیار بۆ عیماد سەفور دەكەین كە ناتوانیت پێگەى خۆت لە گەرمیان دروست كەیت و تۆ بەكەڵكى تەكەتول نایەیت, چونكە لە گەرمیان تەقلە بەفیل لێ دەدرێت ئیتر داماوێكى وەك سۆان هەر لەگەڵ قوڕەى كەڵەشێردا پەڕوباڵ دەكرێت, بۆیە ئەگەر ئەمجارە مامۆستا سۆران بنێریتەوە بۆخانەقین دڵنیابە بەپەڕوباڵكراوى و سەروگوێ شكاوى بۆت دەنێرنەوە, چونكە پیاوێكى مەحبوب نیەو تەنها دوو كارگێڕ یان ئەندامى مەڵبەندیش حەزى لێیى نیەو پێیى باشنیە لەو مەڵبەندە كار بكات. بۆیە كەسێك لە ڕووى جەماوەرى و ڕێكخستنەوە حیمایەكانى خۆیشى حەزى لێ نەكات ئیتر چۆن كارى ڕێكخستن بۆ حزبێك دەكات.
(پیاوێك منداڵى نابێت و دەچێتە لاى مامۆستایەكى ئاینى(مەلا)یەك و پێی دەڵێت مەلا بەڵكو دوعایەكم بۆ بكەت بۆ ئەوەى خێزانەكەم منداڵى ببێت ,مەلاش دەڵێن باشە, لەكاتى نوسینى دوعاكەدا كابرا بەمەلا دەڵێت تخوا بنوسە با كوڕبێ)
مامۆستا سۆرانیش هەركەى بیەوێ داواى پارە بكات یەكسەر خۆى عاجز دەكات و دەچێتە ماڵەوەو دواتر عیماد بە پۆستێكى زیاترەوە دەینێرێتەوەو كۆمەڵێك پارەیشى پێ دەدات, بەخوا كاسپیەكى باشە.
هیوادارین سۆران نەگەڕێتەوە بۆ خانەقینى بریندارو بەشى پێشمەرگەو كادرو خەڵكى شۆڕشگێر نەبات كەئێستا لەناو مەڵبەندى گەرمیاندا كاردەكەن و ئەو كەسانەى كە جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندن لە زۆر وێستگەو كاتى حەساسدا ئەوحزبەیان جێنەهێشتوەو ماندوو بون و تا ئێستاش ڕۆژانە شار بەشارو دێ بەدێ دەگەڕێن ولەم كاتە ناسكەدا چەندین جار چونەتە جەلەولاو سەعدیەو جەبارەو مەندلى بۆ ئاگاداربون لە ڕەوشى كوردانى ناوچەكە كەچى مامۆستا سۆران نەیتوانى بۆیەك مانگیش دەوام بكات لەناو پارێزگاى دیالە بەكۆڵێك حیمایەشەوە. ئیتر چی دڵێك بە عیمادى داخ لەدڵ و سۆرانى هەلپەرست خۆش بكەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست