دادگای باڵای هۆڵه‌ندا سزای 16 ساڵ و نیوی بۆ فرانس فان ئانرات بڕیارله سه‌ردا
Tuesday, 30/06/2009, 12:00
فرانس ڤان ئانرات که ماده کیمیاویه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی که بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازی مۆسته‌رد به‌کاردێن فرۆشتووه به ڕژێمی سه‌دام حوسێن،به‌و هۆیه‌وه دادگای هۆڵه‌ندا به‌تاوانباری کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی کوردستان و تاوانی جه‌نگ و پێشێل کردنی یاساکانی بازرگانی له 9-5-2007 دا سزای 17 ساڵی زیندان له‌کاتی پێداچوونه‌وه به دۆزه‌که‌دا بۆ بڕیه‌وه.
ئه‌مڕۆ 30-6-2009 له شاری دینهاخ کاتژمێری 12:00 دادگای باڵا دوابڕیاری خۆی ده‌رباره‌ی دۆزی تاوانباری هۆڵه‌ندی دا،دادگای باڵا له بڕیاره‌که‌ی خۆیدا که له‌سه‌ربنه‌مای بڕیاری دادگای پێشوو بنیات نابوو له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه فرانس ڤان ئانراتی به‌تاوانبار زانی:
- تاوانبار له‌ساڵی 1986 وه ئه‌وی زانیوه که ئه‌و ماده‌ی (تی،دی جی)ه‌ی که‌داویه‌تی بۆ دروستکردنی گازی مۆسته‌ردی کیمیاوی به‌کار دێت وئه‌و گازانه‌ش له‌لایه‌ن عیراقه‌وه له‌جه‌نگدا به‌کار دێن.
- تاونبار له‌وه ئاگاداربووه که ئه‌و گازانه‌ی ئه‌و ده‌یدان به‌کاردێن بۆ به‌رهه‌م هێنانی گازی مۆسته‌ردو له‌لایه‌ن وولاتێکه‌وه به‌کاردێت که‌له‌شه‌ڕدابووه و ئه‌و گازانه‌ش بۆیه ئه‌کڕێت تاله‌وجه‌نگه‌دا به‌کاریان دێنێت.
-ئه‌و گازانه‌ی که‌تاوانبار فرۆشتوونی به‌فیعلی به‌کارهاتوون وله ته‌قه‌مه‌نیه‌کاندا ئاماده‌کراون و له‌وشوێنانه‌دا به‌کار هاتوون که‌له‌لێکۆڵینه‌وه‌کادا ده‌رده‌که‌ون (9 ناوچه‌و کوردستان له‌ناو ئه‌واندا هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شت و گۆپته‌په‌و گه‌رمیان و ناوچه‌کانی کرده‌کانی 8 ئه‌نفاله‌کان).
- ڕژێمی عێراق له‌ساڵی 1985 وه به پشتبه‌ستن به فرانس ڤان ئانرات گازی مۆسته‌ردی دروستکردووه‌و به پاڵپشتی چه‌ندین بڕی ئه‌م مادانه که‌له فرانسه‌وه دابین کراون،که له ساڵی 1984وه سه‌ده‌ها ته‌نی له‌م گازانه له‌کاتی شه‌ڕدا به‌کارهێناوه،به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شیوه‌ی ته‌واویش نه‌بێت بۆ به‌شی زۆری ئه‌م گازانه له‌لایه‌ن تاوانباره‌وه دابین کراوه.
به‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه دادگای باڵا سزای 16 ساڵ و نیوی بۆ فرانس ڤان ئانرات به ڕه‌وا زانی و فرانسی به‌م سزایه بۆ یه‌کجاری سزادا.
له په‌یوه‌ند به قوربانیه‌کانه‌وه وێرای ئه‌وه‌ی که قه‌ره‌بووی زیانی قوربانیه‌کانی به‌ڕه‌وا زانی به‌ڵام دادگا خۆی له‌مه بواردو به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌مه کارێکی زۆر گرانه‌و به ئه‌رکی دادگای مه‌ده‌نی زانی ،لیسبێس زێخفێڵدی پارێزه‌ری قوربانیه‌کان ڕایگه‌یاند که ده‌ستبه‌جێ ده‌ست ده‌بات بۆ دادگای مه‌ده‌نی و کاربۆقه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی قوربانیه‌کان ده‌کات.
شایانه‌ی باسه 3 قوربانی و شایه‌تی کیمیاباران و شایه‌دی دۆزه‌که‌و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ژماره‌یه‌ک که‌سی تر ئاماده‌ی دۆزه‌که بوون و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی هۆڵه‌ندی ده‌ستبه‌جێ هه‌واڵه‌کایه‌ن گواسته‌وه.
*له ناو هۆڵی دادگادوه له دینهاخ
www.chak.info
http://www.chak.info
په‌یامنێری چاک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست